نێچیر بارزانی پێی وتم : دەست بەڕیفۆرم دەکەین
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
7/3/2010 هەڵبژاردنێکی ناجۆرو داهاتویەکی تەمهەشتاکانی سەدەی ڕابردو بەشێک بو لەدەیەیەکی کۆیلەیی تاکی کوردو جێبەجێکردنی پرۆژەی جینوسایت. ئەو ڕۆژانە، هێزەکانی بەناو شۆڕش و شۆڕش ، خۆیان لە پانزەهەزار کەس تێ نەدەپەڕی. بەڵام کۆیلەکانی ڕژێم لەناوچەی کوردستانی داگیرکراودا ، لەنیوملوێن زیاتر بو.
جیاوازیی کۆیلەکانی دوێنی و ئەمڕۆ ، لەنێوان حیزب و داگیرکەردا ، تەنها لەڕێژەدا نییە ، بەڵکو لەچۆنایەتی بیرو ڕەفتارو شێوەو تێڕواندایە. ئەوەی دەبینرێت لەهەردوو زەمەنەکەدا چەکدارەکان ڕەبۆتن و بەکاردەهێنرێن .
لەهەر جێگایەک کە هێزی یاسا بەکار نایەت ، یاسای زۆرەملێ حوکم دەکات . لێرەدا حوکم دەبێتە تێکەڵەیەکە لەیاساو زۆر . لەم ڕوانگەوە دەتوانین بە بونەوەرێکی نیوە مرۆڤ و نیوە ئاژەڵی بزانین . نیوەی مرۆڤ لەبەرئەوەی لەچوارچێوەی یاسادا کاردەکات. نیوەکەی تر لەبەرئەوەی یاسا تێک دەشکێنێت و زەخت و زۆر بەکار دەهێنێت. (ماکیاڤێل).
ڕیفۆرم بەواتە دەرکەوتێکەیڕیفۆرم دەرکەوتەی دوای تێکشکاندن و هەستپێکردنی لاوزای و لەدەستدانی پێگەیە ، یان هەست دەکەوێتە نێوان داخوازی خەڵک و خۆشەویستی پێگەوە . بەجۆرێکی تر خۆشەویستی و بەهەندزانینی و دڵسۆزی دەبێتە پاڵنەرێک بۆ پێگەیەکی زەرورەت لەپێناو خاك و نیشتمان و نەتەوەدا. ڕیفۆرم چەمکێکی سیاسییە کەلەخۆخوادنەوەدا پرۆژەیەک بنیاد دەنێت بۆ ئامانجێک . زۆر جار کەسی بەهەست و خاوەن بەئەزمون دەسەڵاتێکی گۆشەگیر وەلا دەنێن و شێوەیەک لە دەسەڵاتی گشتگیریی بنیاد دەنێن . لەوانەشە جێگۆڕکێی وتارەکان بێت کە سەرەتا بە کۆمەڵێک دروشم و وتاری سەرنج ڕاکێش ، هەژاندنێک دروست بکات . دەکرێت دروشمەکان هاوکێشەیەک لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵکدا دروست بکات ، بەڵام لەکاتی دەسەڵاتگرتنە دەستدا ، دروشمەکان ببنە مەرەکەبی سەر پەڕەو تەپوتۆزی لێ بنیشێت . ڕیفۆرم دروشمی بێزارەکانە لەئەداو ڕەفتاری دەسەڵات . دەشێت دەسەڵاتی تیژ ڕیفۆرم بکات ، لەکاتێکدا درک دەکات بەقەیرانێکی دژوار و کورسی دەسەڵاتی بکەوێتە لەرزە . بەڵام ئەوەی گرنگە درک پێکردنی خەڵکە لە ناوڕۆک و پرۆژەی ڕیفۆرم لەنێوان ئەوانەی دەیانەوێت سیستەم لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بگۆڕن و ئەوانەی دەیانەوێت وتارەکان و میکانیزمی کار بگۆڕن بۆ بەردەوامی دەسەڵات .
ڕیفۆرمی یەکێتیهۆکاری بەبندەست گەیشتنی هەوڵی ڕیفۆرمخوازان لەناو یەکێتی دا ، چڕبونەوەی ململانییەکان و سەرکەوتنی پێگەو ناو و دەسەڵاتی لوتکە بەسەر خواست و ئۆرگانەکانی خوارودا . یاخوت هەستێک کەلەپشت پەردەوە هەمیشە لە پەنهانیدایەو لە کایەکاندا خۆی زاڵ دەکات . لەم تێڕوانەوە دەبینین هاوکێشەکان لە چەندایەتیدا بیردۆزەکە بە درۆ دەخاتەوەو توانای ناڕێکی هێز پەلکێش دەکات بۆ مەیدانی براوە . کەواتە شتێک نابینرێت گۆشەی گفتوگۆ بخەمڵێنیت ، هەمو وتارەکانی دیموکراسی و نوێخوازی لێرەدا دەبێتە ئالەو تەنها فەرمانی پێچەوانە جێبەجێ دەکات و ڕستەکان دەبریقێنێتەوە ، لەکاتێکدا مانای خۆیشی نادات بەدەستەوە و دوریش دەکەوێتەوە لە ناوەڕۆک . یەکێتی و خودی سەرۆکەکەی زەمەنێک تێدەپەڕێنێت لە جیهانی وتاری جوانکاری و بریقەدار . لە کاتێک قوڵکردنەوەی کێشەکانی پێشو ، زمان لێدانی ڕیفۆرمخوازانە لە جێبەجێکردنی ڕستە جوانەکانی ئەو . ڕیفۆرمخوازان هەڵگری ئەو فۆڕمانەن کە پەیوەندیان بە دنیای تازەوە هەیەو توێژینەوە لەسەر فۆرمی کۆن دەکەن . قوڵبونەوەی کێشەکان پێداگرتنە لەسەر جوانکردنی سیستەمی حیزب و دۆزینەوەی سەرەداوەکانی لاوازی حیزب لەبەرامبەر ڕێگرەکان . بۆیە کۆنسێرڤاتیڤەکانی نێو یەکێتی کە تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات و دەیکاتە بەشێک لەکۆنەخوازی و هەستی نوێخوازی بۆ ئایندە لاواز دەکات . لەلاوازی هەستیاندا بیرکردنەوەیەکی ناجۆر و خۆپەرست و پێگەخۆشەویست و ڕابردوپەرست بەهەند دەگرن و لەبەرامبەر خۆنوێکردنەوەدا هەڵوێستەی دژ وەردەگرن . دەکرا ڕیفۆرمخوازان هەندێک ڕەهەندی چەمکی ڕیفۆرمیان فەرامۆش بکردایە یان بەهەڵواسراوی بۆساتێکی تر پشتگوێیان بخستایە ، لەبەر ئامانجەگرنگەکان کەلەمێژ بو هەمولایەکی کۆکربووەوە . بەڵام لەقسەکانی سەرانی ڕیفۆرمدا دەردەکەوێت ، باسکردن لەسەرچەمکی ڕیفۆرم لەلایەن خەتی پانەوە ، خەتی سورە.
ڕیفۆرمی پارتی هۆی گەشەو پێشکەوتنی حوکم لە گۆشەگیری خەڵکدا نییە ، بەڵکو بەهێزی خولقێنەری ئەوان بەستراوە . ماکیاڤێلی "کڵێشەی سیاسی پارتی و بارزانی وەک ئەو ڕوبارە وایە لەوەتەی هەیە سروشتی خۆی لەدەست نەداوەو هەر بەخواریدا دەڕوات ، هیچ هێزێک ناتوانێک ڕەوڕەوەی بگۆڕێت ، جگە لەم هەلەی " کە ئێستا هەڵکەوتوە کە پێگەی خەڵكە . پارتی هێزی بنیادنەری توندوتیژییە ، سەرچاوەی تۆقاندن و کرداری شەڕەنگێزییە (کەسێک کەترسابێت بەناچاری بۆ کەرەسەیەک دەگەڕێت کە بتوانێت داکۆکی لە خۆی بکات وپەنا بۆ پێکهێنانی گروپێک دەبات ، تاپشتگیری لە خۆی بکات . بەسەرهەڵدانی ئەم گروپە کۆمەڵگەی مەدەنی بەسەر گروپە جیاجیاکاندا دابەش دەبێت و دەوڵەت بەرەو کرمۆڵی و داڕوخان دەچێت ،، پەرتوکی وتارەکان ، ماکیاڤێل ) . ئۆپۆزیسوێن لەکورستاندا وەک مانا دەرکەوتەی دوای ٢٥/٧/٢٠٠٩ یە ، جەماوەر ' بنیادنەرو ڕاپێچکارێتی بۆ ناوکایەی سیاسی لەناوجەرگەی ئەو بۆشاییەی کەلەنێوان خەڵک و دەسەڵاتدا " کە حیزب و دەسەڵات بنیادنەرێتی . لەکوردستاندا سەرانی حیزب هەڵگری گۆشەی لوتبەرزی و خۆجیاکەرەوەن لە کۆمەڵگا ، لەتیری تواناو دەسەڵاتی خۆیانەوە ، گەل لەنزمیدا دەبینن . لەپێش پارتیدا خۆجیاکاری حیزبی لەخەڵک ، لەحیزبی کوردی بونی نەبو ، بەڵکو داهێنەری سەرەکی ئەم مۆدێرنە تەنها پارتییە ، ئەگەرچی لە شۆڕش و بزوتنەوەکانی پێش پارتی ، شێوەیەک لەجیاکاری هەڵقوڵاوی بیری سیاسی و کلتوری و دینی ڕەنگی داوە ، بەڵام هەڵقوڵاوی بە بەرنامەو توێری سیاسی بەستارتیجی نەبووە . ڕیفۆرم بە ماناو داخوازییەکەی یەک ناگرێتەوە لەگەڵ مانابنەڕەتییەکەی کە پارتی دەیخوازێت . لێرەدا بە گۆڕینی ناو و جێگۆڕکێیەک لە کەسایەتییەکاندا یان زیاتکردن و دامەزراندنی ئۆرگانێک ، کە قۆناخی هەرەسی حیزب بۆ بتەوی ڕابگرێت ، بێ سودە .
لەنێو پارتیدا بەمانە ڕیفۆرمەکە ، ڕیفۆرم هەڵکێشانی ڕۆحی پارتییە . بەڵام ئەگەر ڕیفۆرمیش ڕولەجێبەجێکردن بکات سنوردارە ، ئەوەی سەرانی بەناو ڕیفۆرمی پارتی دەیخوازن ، ئەوە نییە کە لەناوەڕۆکدا مانای تەواوی ڕیفۆرم ببەخشێت ، بەڵکو بەشێکە لە سینارۆی ڕیفۆرماوی . ڕیفۆرم بەدواچونە لە هەڵەو کەموکوڕییەکان ، دادگایە بۆ سەرپێچییەکان ، لێپێچینەوەیە لە گەندەڵی ، ساڕێژکردنی درزەکانە ، جوانکارییە لە بارگراوەند و ناوەڕۆک . دەکرێت ڕیفۆرمی ڕاستەقینە ناوی لێ بنرێت : کودەتا بەسەر ناوەڕۆک و چێوەدا . ماوەیەکە ڕیفۆرم بۆتە لاسایی ، یان ڕیفۆرم بۆتە گاڵتەجاری ، دەتوانرێت سوککردنی پرۆژەی ڕیفۆرم ، بەشێک بێت لە پیلانی نەیارانی ڕیفۆرم . ئەم هەڵایە لە دوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕاندا بۆ دەروازەی ڕیفۆرم تەشەنەی سەند ، دیارە پارتی درەنگ ئاوڕی لەم چەمکە دایەوە . دەبینین نێچیرڤان بارزانی جارجارە لەسەر سەکۆکان زمان لەڕیفۆرم دەدا ، کە پارتیش : پێویستی بە ڕیفۆرمەو بەهەندی وەردەگرێت.
نێچیر بارزانی و ڕیفۆرمپارتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ، بەتایبەتی لە شۆڕشی ئەیلولەوە ، هیچ گۆڕانکارییەک لە ناو و ئۆرگان و بەرنامەو ڕەفتار و تەکتیکی سیاسی نەکردووە . هێزێکە مەنگە و لەجێگای خۆی بەرەنگارە لەپێناو بون و دەسەڵاتدا . هێزێکە مەنتق بەدرۆ دەخاتەوە (هێزێک خۆی لە گۆڕانکاریدا نەبینێت ئەپوکێتەوە) . ئەگەر پارتی خۆی بگۆڕێت لە کوێوە دەست بەگۆڕین دەکات؟ . لە گۆڕینی ناوی لق بۆ مەڵبەند ، لە ناوچەوە بۆ کۆمیتە ، لەکوێوە لەتێکشکاندنی پەیوەندییە نهێنییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریا ، یان دەرکردنی ئەو هێزە تورکییەی کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵە لەناوچەکانی ئامێدی و بامەرنی و کانی ماسیدا ، کەمەزنە دەکرێت خەرجی ساڵێکیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بێت . یان لانی کەم ئاوڕدانەوە لە سەرەتاترین داخوزی خەڵک ، وەک دانی خان و چەند هەزار دینارێکی برێمەر . دەبێت کاک نێچیرڤان چ پەیامێکی پێ بێت دەرحەق بە ڕیفۆرمی پارتی ؟ لە خودی بەنەماڵەکەیەوە دەست پێدەکات بۆ خوارەوە مل دەنێت یان لە خوارەوە هەنگاو دەنێت بۆ سەرەوەو لەخەتی سوردا مل بۆ بنەماڵەکەی دادەنەوێنێت ؟ . خۆ دنیا ئاوەژو نەبووە ، بە هەمان پیلانی نەوشیرواندا مل بنێت ، خەونی نەوشیروان : لەئەمڕۆدا کار بۆ داهاتو ، بون بەپردە بۆ نەوەکان . خولیای نەوەی نوێ وەک هیواو ئامانجە ، هەمو کارێک لە ئەمڕۆدا بۆ دانی پەیام بە نەوەی نوێ و کارکردن لەسەر ڕۆژی نوێ بۆ بنیادنانی داهاتوی نوێ . نێچیرڤان لە ناوکلتوری بارزانیدا شیری خواردووە ، لەناوکلتوری بارزانیدا فێری سیاسەت بووە ، لەناو کلتوری بارزانیدا دەستی بەپارە گەیشتووە ، لەناو کلتوری پارتیدا هیواکانی هەڵچنیوە . کەواتە ڕیفۆرم لەناو پارتیدا هەمان سینارۆیە کە پەنجا ساڵە ، بۆ تیرۆکردنی نەیارەکان ، بۆ شەڕی جەلالی و یەکێتی ، بۆ شۆڕشەکانی ڕۆژهەڵات ، بۆ شۆڕشەکانی باکور ، بۆ ٣١ ئاب ، بۆ ئاشبەتاڵ ، ڕێگرن ، تێکدەرن ، ئاڵاهەڵگری پێش لەشکری دوژمنانن. بۆئەمانە بنیادنەرن ، داڕێژەرن . ..
ڕیفۆرمی کاک نێچیر لە تیرۆری بیری نوێی تاکی کوردا خۆی دەبینێتەوە ، کە " سەردەشت عوسمان " نیشانەی هەزارەمی بو .
خوێنەری ئازیز ئەم نوسینەم شەش ڕۆژە دەست پێکردووە ، کەبەناونیشانی (ڕیفۆرم لەناو پارتیدا) . دوای دوو ڕۆژ لە دەست پێکردنی ئەم نوسینە ، نێچیرڤان هاتە خەونم و وتی: بەتەماین ڕیفۆرم بکەین . بۆیە سەروتارەکەم گۆڕی بەو شێوەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست