کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەك هەر فەرمانگەى تەندروستى ڕانیە بۆ باسى پشدەروبیتوێن بەگشتى ناكەن

Sunday, 08/04/2012, 12:00




لەم سنوورە حەیاو حورمەت كەوتۆتە ژێر پێ و ڕەحمەتى كۆمەڵێ بەرپرسى گەندەڵى حزبى كەئەوەندە لووت بەرزن وادەزانن گەر ئەوان و سەیارەو پاسەوانەكانیان نەبێ ژیان لەسنوورەكە دەوەستێ نازانن چەندە ناشیرین بوون لاى خەڵكى ئەمانە گەیشتوونەتە ئاستێك مێشكیان پڕبووەو قسەى كەس وەرناگرن ئامادەنین گوێ لەكەس بگرن سوارى ملى خۆیان بوون هەموو كەسێك بەهەڵە دەزانن تەنها خۆیان ڕاست و دروست ، ئەم بەرپرس و كاربەدستانەى پشدەرو بتوێن هەر لەمحەمەد وەتمانى لێپسراوى مەڵبندەوە بیگرە تادەگاتە بەڕێوبەرى فەرمانگەى تەندروستى ڕانیەو باقى كاربەدەست و فەرمانگەكانى تریش تەنها پارە دەناسن لەخەمى كورسیەكانى خۆیاندان و بەس !!
ئەمانە خەریكە پشدەرو بیتوێن و دەورو بەرى دووچارى قەیران و نەگبەتى دەكەن لاى ئەم دارۆغایانەى تاڵەبانى تەنها یەك بیركردنەوە هەیە خۆیان و بەس نازانن گوێ بگرن و بیربكەنەوەو دیالۆگ بكەن ، بۆیە مەحاڵە گەنجى دڵسۆزو نوخبەى ڕۆشنبیرو خوێندەوار بتوانن لەگەڵیان هەڵ بكەن ئەمانە لەهیچ زمانێك ناگەن نایانەوێت تێبگەن و بزانن ئەمانە لەسەر داهات و بودجەى ئەو میللەتە خەوتوونو وازناهێنن چەندى لەسەریان بنووسرێ هەر كەمە خەبەریان نابێتەوە فێركراون تاهەتایە لەگەڵ كورسى و بەرپرسیاریەتى و پارەو سامان و ڕابواردن برا بن ، لەزەمەنى بەسەرچووى خۆیان تێ ناگەن ؟ بۆیە دەڵێم باقەڵەمەكان تیژتركەین لەئاستیان داوا دەكەم لەهەموو قەڵەمە جوامێرەكانى پشدەرو بیتوێن كۆڵ نەدەن لەئاستیان بەردەوام بنوسن بەڵام بەزمانێك دوور لەڕقى شەخسى و ناوچەیى و خێزانى ، هەمووان بەیەكەوە ئەم نەریتە ناشیرینە حزبیە پوچەڵ بكەینەوە كەخەڵكى فێركردووە گەیشتنە سەر كورسى تاپۆى بكەن لەسەر خۆیان و وازنەهێنن یان وازهێنان لەپۆستەكان بەشەرم و عەیبە بزانن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە