له خه‌وێکم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت عوسماندا
Monday, 07/03/2011, 12:00
له‌م شه‌وانه‌دا خه‌وێکم به سه‌رده‌شته‌وه بینی سه‌یرم ده‌کرد که له سه‌ریدا هێشتا شوێنی گوله‌کان مابوون که‌چی زۆر دڵ خۆش بوو منیش لێم پرسی که چۆنه سه‌رده‌شتی هاورێم وا دڵخۆشی
وه‌ڵامی دایه‌وه وتی چۆن دڵخۆش نه‌بم که هاورێیانم له‌م خۆپیشاندانه‌دا ده‌یانه‌وێت خوێنی من و
سۆران و گه‌رمیان و رێژوان به فیرۆ نه‌روات و بکوژه‌که‌ی من له‌سه‌ر ئه‌م ته‌خته لابه‌رن
زۆر به دڵێکی جوانه‌وه ده‌یراونیه ئێستای کوردستان و هیوای ده‌خواست که ئه‌م شۆرشه‌ی ئێستا
هه‌رگیز کپ نه‌بێته‌وه تاوه‌کو ئه‌م جاشه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌خته‌ی پاشایه‌تیه لاده‌چێت که به خوێنی هه‌زاران شه‌هید ئێستای کوردستان درووست کراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری ده‌هێنێت
پاش ئه‌وه‌ی که له خه‌وه‌که هه‌ستام بینیم خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن نا بۆ به‌کارهێنانی موڵکی میلله‌ت
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی وه‌ک ئه‌وه وابێت که ئه‌م شه‌وه سۆرده‌شت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بووبێت به‌ڵام راسته و له دڵی هه‌موولایه‌کمان دایه
هیواخوازین که هه‌رگیز ئه‌م شۆرشه کپ نه‌کرێته‌وه جا به‌هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ک یان هه‌ر شتێکی تر بێت.... ئه‌ی خزم و که‌سو کاری شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئاواتیان به کوردستانێکی هه‌میشه‌ییوه‌و ده‌بینی ده خێراکه‌ن وه‌رنه سه‌ر جاده‌کان و درووشمه دڵته‌زێنه‌کانتان به‌رز بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م غه‌در کردنه به‌رده‌وام نه‌بێت.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست