کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش له‌ هه‌ولێر به ‌پشتگێریی حیزبی ده‌بێت

Thursday, 02/08/2012, 12:00


كوردستاپنۆست، په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حاكم تاریق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له ‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، که‌ ‌هیچ كه‌سێك له ‌سلكی ناوخۆ دانامه‌زرێنیت، ئه‌گه‌ر بێت و پشتگیری لق و ناوچه‌كانی پارتی له‌گه‌ل فایلی زه‌ردی پێ نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه ‌بۆ هه‌موو بواره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نوینه‌رێكی ناوچه‌ی پۆلیس، که‌‌ به‌رامبه‌ر به‌هۆلی میدیایه ‌له‌هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌وانه ‌بكات، که‌ ‌له ‌لق و ناوچه‌ و ده‌زگای پاراستن پشتگیریان له‌گه‌ل فۆرمه‌كانیاندایه‌.
ئه‌م دیارده‌یه ‌بۆته ‌كیشه‌و له‌هه‌وڵیر هه‌موو ده‌زگاكان به‌ حزبی كراوه ‌به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی سامانه ‌سروشتیه‌كان و ناوخۆ و ئاسایش.
به‌هۆی زیان نه‌گه‌یاندن به‌سه‌رچاوه‌كه‌مان ئه‌گه‌رنا واژووی كه‌ریم سنجاریمان بڵاو ده‌كرده‌وه‌، که‌‌ نووسیوێتی به ‌بڕیاری نیچیره‌ڤان بارزانی نابێت هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوو له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و سامانه‌ سرووشتیه‌كان دابمه‌زرینریت ئه‌گه‌ر شاره‌زاش بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی لقه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و شه‌قلاوه‌ و سۆران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆبونه‌ته‌وه‌، که‌‌ ماوه‌نه‌درێت تا یه‌كێتییه‌كانیش له‌و شوێنانه‌ی هه‌ستیارن دابمه‌زرێنرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە