په‌یامێك بۆ پیاوه به هه‌ڵوێسته‌كانی نێو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ..
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1457 بینراوە
یاخی بوونتان له و سیاسه‌ته دیماگۆگی و دیكتاتۆریانه‌ی بنه‌ماڵه تاڵه‌بانی له‌م كاته ناسكه‌دا كه میلله‌ته‌كه‌مانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، كاتی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و خۆ سازدانی چه‌ندین حیزب و كه‌سایه‌تی سیاسی بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه دیموكراتییه‌دا، جگه له‌وه‌ی ئه‌ركێكی مێژوی سه‌رشانتان بوو ،له هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێستێكی زۆر بوێرانه و شۆڕشگێڕانه بوو ، چونكه ئێوه تێكۆشه‌رانی دێرینی ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه بوون ،كه‌سێكی وه‌كو كاك كۆسره‌ت كه به ئازایه‌تی و دڵسۆزی و به‌خشینی چه‌ندین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ،به‌م پله‌و پایه حیزبی و حكومییه گه‌یشتوه ،ئه‌گه‌ر چی زۆر بێ ده‌نگ بوو ،به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره ،گوێی سه‌رانی گه‌نده‌ڵی له هه‌ردوو لا كه‌ڕكرد، به تایبه‌تی كه ده‌ستی یارمه‌تیت بۆ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ی دێرینت كاك نه‌وشیراون درێژكرد و دژی بڕیاری ده‌ركردنی وه‌ستایته‌وه له گه‌ڵ پۆلێك له ئه‌ندامه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا ، هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌ل له كوردستان و تاراوگه‌دا پشتگیری خۆیانتان بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه ..
په‌یامی ئێمه وه‌كو ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی هه‌روه‌ها وه‌كو هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌یه :
١- ئێوه خۆتان خاوه‌نی یه‌كێتیین ،تاوانه له ئه‌نجامی ململانێكاندا له گه‌ڵ ته‌وه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتییدا ،گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكه‌ن وبه كۆمه‌ڵ ئیستیقاله بكه‌ن..
٢- ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار(مام جه‌لال مه‌لابه‌ختیار - ئه‌رسه‌لان ئازاد جندیانی هێرۆ - ..هتد ،به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌تان ده‌كه‌ن ، چونكه لای ئه‌م تاوانبارانه دۆزی كورد دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دزی و داوێن پیسی دێ .
٣- بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین ده‌ست له كار مه‌كێشنه‌وه ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵه‌كان و ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار له ناو یه‌كێتی ده‌ركه‌ن و له دادگایه‌كی عادیلانه‌دا سزایان بده‌ن پێیان بڵیین ((من این لك هژا)).
٤- هه‌مووتان له ده‌وری ئاڵاكه‌ی لیستی جیاواز كۆببنه‌وه و خه‌ڵكی پاك و به هه‌ڵوێست بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستاندا ..
به‌ڕێزان ...هاوڕێ شه‌هیده‌كانتان ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌كانیان هاتنه ده‌رێ و هه‌مو پێكه‌وه ئه‌م سرووده‌یان ئه‌وته‌وه..
له‌م گه‌رداوه‌ی ئه‌م شه‌وه‌دا
په‌یمانه‌و به پێشڕه‌وی ئه‌م پاپۆڕه‌مدا
ئه‌بێ خۆمان بخه‌ینه گه‌رداو
تا پاپۆڕه‌كه ڕزگار بێ.....
له تۆفی ئاو......