کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهامەتی 121 نووسەر و سیاسیی کورد پێیان شەرمە داوای لێبوردن بکەن !؟

Saturday, 07/01/2012, 12:00


١٢١ ڕٶشنبیر و سیاسیی کورد لەگەڵ ٤ نووسەری عەرەب مانگی پێشوو کەمپینێکیان لەسەر ئەو رەوشە مەترسیدارەی عێراق ئیشتا گوزەر دەکات راگەیاند. کەمپینەکە بە گیانێکی عێراقیانەی فولەوە نوسرابوو .دەرەنجامی ئەمەش لە مالپەری کوردستانپۆست بوە بابەتێکی گەرم و گوڕ چەند بابەتێکی ڕەخنەیی و کەمپینێکی بەدوا هات . تارادەیەک توانی وێنەیەک لەو هەڵە و تاوانە نەتەوەیە یان لە هزری تاکی کورد دروست بکات . بەڵام بەهۆی تاوانی کۆمەڵکوژی ڕوبۆسۆکی شەرناخ کە دوای ٤٨ کاتژمێر لە راگەیاندنی کەمپینەکە هاتە ئاراوە، ئەوا زیاتر پانتایی میدیایی دەگرتەوە . بوونی ناوی دەیان کادیر یەکێتی لە کەمپینەکە ئاسایی بوو، چونکە حزبەکەیان هەرچی کردبێت ئەوان نەیانتوانیوە سنوور بۆ هەلوێستی حزبەکەیان دابنێن . بۆیە ماوەیەکی زۆرە ، کەسیێتیان تێکشکاوە . دوای گەرەنتیکردنی بەژەوەندیەکانیان یان هاوجوتبون مەسەلەکە لەگەل بەرژەوەندی یەکێتی ئەوکات بیروباوەرەکانیان دەست پێ دەکات . کادیرە شوعیەکانیش بەهۆی ئەو هەست وسۆز و ئەدەبیاتەی دەیان ساڵەی حزبەکەیان (گیانی بەعێراقی بوون) لایان زۆر ئاسایە ناویان لەکەمپینەکەدا هەبێت .
ئەوەی جێگای سەرنج بوو، بوونی ناوی پۆلێک ڕۆژنامەنوس و ڕٶشنبیریی کوردی بوو ، کەڕۆژانە لەمیدیا هەمەجۆرەکان وانەی کوردایەتی و داکۆکی لەئاسایشی نەتەوەیی بەخوێنەران دەدەن .، تەنانەت بەشێکیان لەکۆنە کاژیک و پاسۆک بون یان وەک ستافی ڕۆژنامە (هاولاتی) هێشتادەرگای کەمپینەکەیان بۆ دەولەتی کوردی لەمالپەرەکەیان دانەخستبوو؟
سەرباری ئەو رەخنانەی ئاڕاستەیان کرا، هیچ وەڵام و کاردانەوەیەکیان پێ نەبوو ... ئەگەر بەشێکی لەوەوە سەڕچاوەی هەلگرتبوو ، کە کارەکەیان زۆر قێزەوەن بوو ، پاساوی داکۆکیان پێ نەبوو . بەلام ناشبێت لەیادمان بچیت پۆلێک لەو نوسەرانە وەک دەسەڵات لە لوتبەرزی کەسێتیان ڕەفتار دەکەن و وادەزانن هەرچی رەخنەیان لێ بگرێت کارلەسەریان ناکات ،چونکە میدیاکان بەتایبەتی (ئۆپزسیۆن و میدیای ئەهلی) هەربەدوایانن ؟ ئەمەش زۆر کورتبینانەیە ، چونکە لەقۆناخی ئێستا ، هەر مرۆڤێک کەهەڵەی ستراتیژی بکات زومی راگەیاندن دەچێتە سەری دەیکاتە بەشێک لەمێژوەکەی؟ 
هەیانە هەست بەهەڵەکەی دەکات ، بەلام پێی نەنگیە وەک بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ، داوای لێبوردن بکات ، لەکاتێکدا خۆیان لەمیدیاکان بەردەوام هەمان داوا لەبەرپرسە سیاسیەکانی پارتی ویەکێتی دەکەن؟ بۆیە هەڵەکە لەکوێدایە ، بڵێین ئەقلیەتەکان هاوبەشە لەنێوان دەسەڵات و ئۆپزسیۆن وڕٶشنبیران (خۆ بەزلزانین و داوای لێبوردن نەکردن لە هەلەی مێژویی) ؟ لەهەموشی سەرنج ڕاکێشتر بەشی زۆری خوێنەری ئەونوسەرانە ، وەک مریدەکانی پارتی ویەکێتی بەسۆزداری دور لە ئەقل و کەسێتیەکی سەربەخۆ رەفتار دەکەن ، راستی ئەمەش لەو ڕاپرسیەی کوردستانپۆست دیاردەخات کە %٢٥یان لەگەلیانن لەسەر ئەکەمپینە!
چەند ساڵیک لەمەوبەر لەسەر گەندەڵیەکانی ڕیکخراوی ئاسودە کەمپینێک ئەنجام درا ، ناوی بەندەشی تیابوو ، لەوەلامی ئەمەدا یەکێک لەو سەرنوسەرە ئەهلیانە ، بەفیتی پاراستن و پارتی زانی بەپەلە کەمپینێک و هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی لەڕۆژنامەکەی دژی ئەنجام دا و چەندین لەو ڕۆژنامەنوس و ڕٶشنبیرانەی کەلەمیدیاکان زۆر باس لەپڕۆفشنال بوون دەکەن ، ناوی خۆیانیان تیا نوسی . لێرەدا داوایان لێ دەکەم بفەرمون راپۆرتی دیوانی چاودیری دارایی لەسەر ڕێکخراوی ئاسودە بلاوبکەنەوە ئەوکات هەست دەکەن ئێوە چ هەلەیەکتان کرد و بونە داکۆکیکەری ڕێکخراوێکی گەندەڵ . 

کەمال مەزهەر ئەگەر هەلسەنگاندن بۆ هەلویست و لێکدانەوەی ئێستای نەکەین کەهەندێ ئاخافتنی سەیری دەربڕی . بەڵام کەس ناتوانی نکٶلی لەو ڕۆلە میژویەی لەنوسینی بابەتی ئەکادیمی و بابەتی بەنرخ لەسەر مێژوی کورد بکات ، بەڵام لەهەلەیەکی مێژویی دا ، هەلسا بەنوسینی پەرتوکێک بەناوی (ڕۆلی کورد لەشۆڕشی بیستدا)، کەوتە ناهەڵەیەکی میژویەوە مەگەر تەنیا بەداوای لێبوردنی بتوانێت رەشی بکاتەوە چونکە شۆڕسی بیست و شۆڕشی شێخ مەحمود دو ئامانج جیا بوون . بۆیە ئێوەش هەرچی جوانی و مێژویەکی بوێریشتان هەبێت ، ئەمە لەکەیەکی مێژویی بەسەرتانەوە ، ئیتر با ئەولێکدانەوەتان هەبێت ، سەدان کەمینی واتان واژوو کردیە و تێپەرێوە !؟
لەکۆتایش دەلێم ڕەخنەگری ڕاستگۆ، دوور لەقین و سۆزداری بەپێی دیاردە و رەفتار و تاوان رەخنە دەگرێت. بۆیە چ ئەوانەی بەقین یان لەبەرخاتری هاوڕییاتی چاوپۆشی لە هەلە ستراتیژیەکان دەکەن ، یان رەخنە لە دەسەڵات دەگرن کە (نادیموکراسی و داوای لێبوردن ناکات) ، بەڵام خۆیان رەخنەیان لێبگیرێت ، بەقینەوە سەیری دەکەن و داوای لێ بوردنیش ناکەن بێگومان ئەکادیمی و جوانی وشەکانیان ناراستگۆ دەردەخات ، ئەمە جگە لەوەی داوای لێبوردن مرۆڤ جوانتر نەوەک ناشییرین دەکات . 
ئەوکەمپینەی واژویان کردووە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە