بەداخەوە فەرهاد سەنگاوی
Sunday, 31/01/2010, 12:00
ئیستا لیرەو لەوێ دەبیستین كە رۆیشتویتەوە بۆ ئەوروپاو ناتەوێت ببیتە هەواداری هیچ پارتێكی سیاسی كوردستان من تۆم وەكو تۆ خۆشئەویست نەوەك وەكو گۆران تۆ ئەو كەسە نەبویت كە هاوارت ئەكرد ئادەی دایكانی جگەرگۆشە ئەنفالكراو ئادەی خوشكانی رەشپۆش ئادەی ژنانی مێرد شەهید كراو ئەوە سندوقی دەنگدان چاوەرێتانە دەنگ بدەن ئەوە گۆرانە و گۆران بەرێوەیە ... ئەوە تۆ نەبویت لە گەرمیان ئەتوت ئێمە نە حیمایەمان ئەوێت نە پاسەوان چونكە چاوی گەل رێبەرمانە شاخەكانی كوردستان پشتیوانە.. ئەی ئەوە تۆ نەبویت كە لە لێدوانی رۆژنامەكانا ئەتوت چی حەزەكەم خۆت پێم بلێی
نا تۆ ئەو فەرهادە قژلولی خوێن شیرینی چاورەشە نیت كە نەتوانی ئاهو نزولەی دایكان فەرامۆش بكەی .. من فەرهادێكم ئەناسی لەرۆژەسەختەكانا دەنگی بلێسەو هاواری چەخماخە بوو فەرهادەكەی من نە پارەی ئەناسی نە مەسولە چاوبزەكان نە حەزی لەوەرگرتنی دەمانچەی چواردە خۆر بوو
فەرهادەكەی من لەگەڵ هەموو شەهیدێكا شەهید ئەبوو لەگەڵ هەربستە خاكێكی رزگاركراو هەموو گیانی ئازادەبوو .. نا ببورە تۆ ئەو فەرهادە نیت تۆ نەخەڵكی گەرمیان و سەنگاویت نە كوردستانیت
من فەرهاد سەنگاویەكم ئەناسی لە گەڵ هاتنی بۆناو كۆرو كۆمەڵ هەموومانگیانمان ئەبوو بە پارچەیەك گرو تۆڵە
سەنگاوی وەك دەسەڵات هەموو جاش قەڵەمەكانیان كریەوە تۆشیان (دڵم نایە پێت بلێم كریانیت) بەو دەردە برد؟ بەڵام ئەگەر نەوشیروان مستەفا برۆیشتایەتەوە ناو یەكێتی نەئەبوو تۆ ئەو ریبازە بەردەیت بەهەرحاڵ من كارم بەوەوە نیە بەڵام تۆ ئەوە فەرهادە نیت كە خەڵكی كوردستان ئەیناسی ...فەرهاد سەنگاوی زۆر بەداخەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست