کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حیزبى دوو پرۆژە جەرگى كون كونە

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1182 بینراوە


لە دوایى ئەو یاداشتە یان پرۆژەیە ى باڵى ڕیفۆرم دایانە تاڵەبانى بۆ چاكسازى و گۆڕٍان كە پرۆژەیەكى تێرو پڕ بوو بۆ چاكسازى ئەگەر ئاواى بەسەر نەهاتایە ، لە دوایى ئەوەوە هەر كەسێك هەڵدەستێ پرۆژەیەك دەنوسێ و دەیداتە تاڵەبانى ، مەبەستیش لەم پرۆژانە بۆ ئەوە نیە چاكسازى بكرێت بەڵكو بۆ ئەوەیە پرۆژەكەى پێش خۆى بەتاڵ بكاتەوە و بە هەموومان بڵێت منیش پرۆژەم هەیە ، ئەگینا ئەگەر ئەوان گەرەكیانە چاكسازى بكەن ئەوا یەك پرۆژە یان هەبێت و ئیشى لە سەر بكەن نەك هەموومان سەرقاڵى ئەو هەموو پرۆژەیە بكەن كە جێگاى هیچ ناگرێت ، ئەوا بۆ چەند ساڵێك ئەچێت چەندین پرۆژە هاتۆتە ئاراوە كەچى هیچیان نەیان توانیوە بەردێك بخەنە سەر بەردێك بۆ چاكسازى ، ئەمە ماناى ئەوەیە لەناو یەكێتیدا كەس حساب بۆ ئەوى تر ناكات ، لەم ماوەیەى پێشودا تاڵەبانى پرۆژەیەكى دایە مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و ماوەیەكە هەموومانى سەر قاڵ كردوە ، كەچى دوایى ئەوە جارێكى تر كۆسرەت بانگەشەى بۆ پرۆژەیەك كردو لە هاوڵاتیدا بڵاوى كردوە ، ئەویش هەندێك خاڵى لە خۆى گرتوە یەكێك لەوانە ئەوەیە هیچ ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى بۆ ى نەبێت دوو ئیش بكات ، بەو پێیە بێت بەرهەم و عیمادو فوئاد مەعسوم و عوسمانى حاجى محمود یان وەزیر بن یان واز لە مەكتەبى سیاسى بهێنن ، لەگەڵ هەندێ خاڵى تر ، ڕۆژى پێنج شەممە لە كۆبونەوەیەكى كۆسرەت لەگەڵ مەڵبەندەكاندا برادەرێك پرسیارى ئەوەى لێ كرد بۆ لەم كاتە دا ئەو پرۆژەیەى تۆ ؟ ئەویش ووتى ئەوەى من تەنها سەرە قەڵەم بوە و بۆ بەهێز كردنى پرۆژەكەى تاڵەبانیە ، ئەوە بۆ بڵاو كردنەوە نەبوە نازانم چۆن دزەیى كردۆتە ناو ڕۆژنامەكانەوە ، گلەیى لەوانە بوو كە بڵاویان كردۆتەوە ، بەرزانى ئەحە سمێڵ هەستا و باسى ئەوەى كرد كە پێویستە خێرا پێنج بەڕێوەبەرى فەرمانگەكان بگۆڕین ، ئەم قسەیە تەواو پێچەوانەى پرۆژەكەى تاڵەبانیە ، كە نابێت حیزب تەداخولى ئیشى حكومەت بكات ، بەرزان بە چ هەقێك داوا دەكات پێنج مدیر بگۆڕن ، ئاخۆ تۆ چیت ، ئەم سەلاحیاتە كێ داویەتى بە تۆ ؟ تۆ هیچ نەبێت دژى پرۆژەى سەرۆكەكەتى ، جا كەواتە ئەو پرۆژانە هەر بۆ هەڵخەڵەتاندنە ، یان ئەم گۆڕینانە بۆ ئەوەیە ئەوەى سەر بە خۆتان نیە لاى ببەیت و بێتە ژوورەكەت دەستت ماچ بكات ، خۆ تائێستاش بەڕێوەبەر و جێگرى خوێندنگاكان هەر بە نوسراوو بڕیارى بەرزان دائەنرێ پێش و دوایى پرۆژەكەى تاڵەبانیش ئەم تەداخولە هەر بەردەوامە ، كەواتە پرۆژەكەى كۆسرەتیش تەنها بۆ ئەوەیە بڵێت منیش هەم و منیش وەكو بەرهەم و ڕیفۆرم و تاڵەبانى و چوار مەكتەبى سیاسیەكە خاوەنى پرۆژەم ، ئەبوایە چاوەڕێى بكردایە تا پرۆژەكەى تاڵەبانى و ئەنجامى لیژنەكان دەگەیشتەوە ئەو كاتە ئەویش خۆى بكردایەتە خاوەن پرۆژە ، نامیقە لیكەى كارگێڕەكەى مەڵبەندى سلێمانى هەستا پرسیارێكى كردو باسى جاش و خائینى كرد ، دوایى ئەوە ووتى داواى لێ بوردن ئەكەم مەلا بەختیار ئەمەى پێ ناخۆش بوو ووتى خۆ ئێمە جاش نەبوین تا داواى لێ بوردن بكەیت ، ئیتر نامیق لول كرا ، ئەبوایە جارێ كۆسرەت ڕەسوڵ چاوەڕێى بكردایە ، و پەلەى نەكردایە لەو پرۆژەیە ، بزانین ئەم ساڵى 2009 چ جۆرە پرۆژەیەكى تازە بەرهەم دێت كەواتە حیزبى دوو پرۆژە جەرگى كون كونە و هیچى یان جێ بەجێ ناكات ..

(دەنگدراوە: 0)