کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵكینە لۆمەى تاڵەبانى مەكەن ڕاست ئەفەرموێ

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


كوڕینە ئەوەندە بێ ویژدان مەبن ئەمە یەكەم جارە تاڵەبانى ڕاست بفەرموێ ,كێ ئەڵێ تاڵەبانى ڕاست ناكات , من زۆر بەجدى ئەڵێم تاڵەبانى زۆر ڕاست گۆیانە قسەى كردوە , ئەو قسەیە ناخى بۆگەن و ڕاستە قینەى تاڵەبانیە , منیش دەڵێم هەتا ئەم میللەتە خاوەنى ئەم دوو خائینە بن , ئەم دوو كورد فرۆشەبن , هەتا خاوەنى تاڵەبانى و بارزانى بین ئەوا قەت ڕۆژێك ئەوە نابینین كورد ببێت بە خاوەنى نەك دەوڵەت بەڵكو حوكمى زاتیش , خەیاڵ نەكەن خەڵكینە دەمێكە لاى تاڵەبانى و بارزانى ئەوە بڕاوەتەوە دەوڵەتى كوردى وەكو تاڵەبانى ئەڵێ خەونى شاعیر و چیرۆك نوسەكانە , ئەى خەڵكینە لە بیرتان چوەوە لە مەلا مستەفاى گەورە خیانەتكارەوە ئەو كاتەى ڕژێمى بەعس لەو پەڕى لاوازیدا بو كە بە دانپیانانى خودى سەدام بەرگەى یەك ڕۆژى تر شەڕیان نەدەگرت كەچى مەلا ى خیانەتكارى كورد فرۆش هەستاو ئاشبەتاڵى كردو بەعسى بە هێز كردەوە و ئەو كاتەى زانیان كورد بەهێزە و دوژمنەكەى لاواز كەچى لەو بەهێزیەدا مەلا ى ئاشبەتاڵچى كۆتایى بەو خەونە هێنا كە خەونى هەموومان بوو , خوێنى هەزاران كەسى بە فیڕۆ دا كە بۆ ئازادى و دروست بونى كیانێكى سەربەخۆ گیانى خۆیان بەخت كرد ,بەم بڕیارە پڕ لە شەرمەزاریەى مەلا مستەفا ى گەورە خیانەتكار ئێمەى كورد توشى گەورەترین شكست بوین و بەعسیش لەو پەڕى لاوازیەوە بە هێز كرایەوە , ئێستا تێ دەگەین بۆ تاڵەبانى وا ئەڵێ چونكە باش ماهیەتى سوك و چروكى خۆیان ئەزانن و هەر كاتێك زانیان دوژمنەكانى كورد لاوازە ئەوا پشت ئەكەنە كوردو ڕوو دەكەنەوە دوژمنە سەر سەختەكەى و بەهێزى دەكەنەوە , مەلا مستەفا ئاوێكى ڕشتوە , هەتا ئەم دوانەش و نەوەكانى دواى خۆیان گۆڕ بە گۆڕ نەكرێن موستەحیلە كورد ببێت بە هیچ , باشە مەسعودەكەى ئێستا كوڕى ئەو گەورە خائینەیە , جەلالیش پەروەردەى دەستى ئەو بنەماڵەیەو قوتابى قوتابخانە شڕۆڵەكەى بارزانیە , كە بیر لەمانە دەكەیتە تێ دەگەیت كە قسەكەى تاڵەبانى ڕاستە چونكە هەتا لە سەر ڕێبازى بارزانى بڕۆن ئەوا خەونى شاعیرانەیە , هەموو ئەو كاتانەى پێشمەرگە و شۆڕشەكان لەو پەڕى بە هێزیدا بوە و دوژمنەكانى لاواز بوون یەكسەر سەرانى كورد پەنایان بۆ گفتۆگۆ بردوە و ئەو بەهێزییە یان سارد كردۆتەوە و وەستاون تا ڕٍژێم بە هێز بۆتەوە , ئینجا ووتویانە گفتوگۆ سەرى نەگرت , لە دوایى ڕاپەڕینەوە كە ڕژێمەكەى سەدام زۆر لاواز بوو ئەمان پشتیان كردە ڕژێم و سەرقاڵى دزى و تاڵانى و شەڕى ناوخۆو كورد كوشتن و كورد بە كوشتن دان بوون , تا ڕوخانى ڕژێم , ئەو كاتەى هێزى كوردى زۆر باش و ڕێك و پێك بون و عەرەب زۆر لاواز و بێ دەسەڵات بوون خێرا هەردوو خیانەتكار كەوتنە خۆیان و بە پارەى كورد بەغدایان گەیاندەوە ئەو ڕادەیەى ئێستا یەكێكە لە دوژمنە مەترسى دارەكان بۆ پاشەڕۆژى كورد و ئەوەى بە خوێنى كورد ڕزگار كرا وا خەریكە تەسلیمى دەكەنەوە ,ئەگەر سەیرى كارو كردەوەكانى ئەم بەناو سەركردە كورد فرۆشانە بكەیت منیش ئەڵێم قەت ئێمە نابین بە هیچ , هەتا ئاسەوارى ئەمانە بمێنێ بە نەوەكانیانەوە كورد نابێت بە هیچ , مەلا مستەفا ڕۆیشت مەسعود هاتە شوێنى خراپ تر بوو , ئیدریس لە ئاو دەستا مرد نێچیر هاتە شوێنى و بلەى ئەحە ڕەش مرد جەلال هاتە شوێنى , ئەوەتا ئێستا پەراوە بە كوڕەكانیان ئەكەن بۆ ئەوەى شوێنیان چۆڵ نەبێت , مەسعود بۆ مەسرور و تاڵەبانیش بۆ قوبادو پاڤێڵ , تاڵەبانى ئەمە یەكەم جارى نیە وا دەڵێ , ئەمانە كە قسە دەكەن قسەى ناخیان دەكەن بەڵام ئێمە لێیان تێ ناگەین , ئەوەتا تاڵەبانى دوو جارە ئەڵێ تا ئێمە بمێنین نایەڵین كورد ببێت بە هیچ , مەسعودیش ئەمە بە شێوەیەكى تر دەرئەبڕێ و ئەویش هەموو جارێك بۆ تێك دانى وەزعەكە هەندێك هەڕەشە دەكات و خۆى وون دەكات , مەسعود وا دەزانێ بەو هاشو هوشە دەبێت ,هەلى زۆر باش هاتۆتە پێش بەڵام لە كیسیان داوە , ئەمانن نایەنەوێت كورد ببێت بە هیچ , هەر ئەمان بوون هەزار درۆ و دەلەسەیان بۆ كردین كە دەنگ بە دەستور بدەین بۆ ئەوەى ژیانمان پارێزراو بێت , بەڵام ئێستا تاڵەبانى دەڵێ خەڵكى كورد خۆى پێى خۆشە و لە 95% ى كورد دەنگیان داوە بە عێراقى یەكگرتووى فیدراڵى , ئەمە بە هەموو دنیا ئەڵێ ئەوە میللەتە حەز ناكات دەوڵەتى هەبێت نەك ئێمە ,لە كۆتاییدا ئەڵێم خەڵكینە ئێستا باش ماهیەتى ئەمانە دەزانن , ئەوەتا شێرەكانى كوردستان لەبەر دەم دوژمناندا دەبنە ڕێوى گەڕو ناتوانن قسەیەك بكەن , بۆیە كاتى ئەوەیە هەمووبڵێن با ئەم دەسەلاتە بۆگەنە بڕوخێ , بڕوخێً جەلال , بڕوخێ مەسعود , با هاوار كەین , بەر نەفرەت كەون دەسەڵاتدارانى خائینى كورد ,با تف بكەینەئەو ڕۆژگارەش ئەمانە بونە سەرۆكمان , ئەوان ڕاست ئەكەن بەڵام ئێمە لێیان تێ ناگەین , ئەوان پێمان ئەڵێن تا ئێمە بمێنین ئێوە نابنە هیچ بەلام ئێمە لێیان تێ ناگەین ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە