لە پەیمانگای كۆمپیتەری سلێمانی بەبۆنەی دەست لە كار كێشانەوەی ئەندامانی مەكتەب سیاسییەكان ئاهنگ گیڕدراوە -تازه‌کراوه‌ته‌وه
Saturday, 14/02/2009, 12:00
سەرچاوەیەك لە پەیمانگای كۆمپیتەری سلیمانی پێی ڕاگەیاندین ئەمڕۆ پیاوەكانی تاڵەبانی بەناوی یادی ڤلانتاینەوە ئاهنگیان گێڕاوە ، بەڵام سەرچاوەكە تەئكیدی لەوە كردەوە كە ئاهنگەكە بۆ یادەكە نەبووە بۆ ئەوە بووە كە ئەو پێنج ئەندام مەكتەب سیاسیە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە وەكوو خۆشحاڵیەك ئەو ئاهنگە گیڕدراوە .
لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەك پێی ڕاگەیاندم كە چەند كەسێكی بەرپرسی تری یەكێتی كە پێشوتر سەر بە باڵی تاڵەبانی بوونە ئەمڕۆ دەنگی خۆیان خستوەتە پاڵ باڵی ڕیفۆرم لە باَەكەی تاَەبانی پەشیمان بونەتەوە هەموو ئەو ناوانەشمان لایە، بەڵام لە بەر هەستیاری مەسەلەكان ناوەكانیان بڵاو ناكەینەوە .
سەرچاوەیەكی بەرپرسی تر ئەوەی پێ ڕاگەیاندین مەرجەكانی كۆسرەت ڕەسوڵ و 4 ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی زۆر قرسن لەو باوەڕەدا نیە تاڵەبانی پێی هەزم بكرێ چۆنكە یەكێ لە خاڵەكان ئەوەیە كە تاڵەبانی دەست لە كار بكێشێتەوە واز لە یەكێتی بێنی كە وەكوو چیمەنتۆ چەو لم كردوێتی بە قوڕگی خەباتەی بنەماڵەی بارزانییەوە .
[email protected] ده‌قی نامه‌ی به‌رێز رێکخه‌ری ئاهه‌نگه‌که: به‌رێزانی کوردستان پۆست ئه‌م کاته‌تان باش..
به‌رێزان هه‌واڵێکتان بڵاو کردۆته‌وه به ناوی (لە پەیمانگای كۆمپیتەری سلێمانی بەبۆنەی دەست لە كار كێشانەوەی ئەندامانی مەكتەب سیاسییەكان ئاهنگ گیڕدراوە).. به‌رێزان ئیوه وه‌ک رۆژنامه‌گه‌ری و په‌یره‌و کردنی ره‌وشتی رۆژنامه گه‌ری ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئێمه بڵاو بکه‌نه‌وه.. من رێکخه‌ری ئاهه‌نگی په‌یمانگای زانستی کۆمپوته‌ر بووم به بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی ئێمه هه‌شت رۆژ له‌مه‌و پێش پلانمان بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه دارشتوه ئیجازه‌مان له قسم وه‌رگرتووه‌و چه‌ند لایان‌و میوانێکمان بانگهێشتکردووه تاکو ئاهه‌نگێکی وا ساز بکه‌ین بۆ ئه‌م رۆژی خۆشه‌ویستیه، کاتیک ئێمه ئه‌م ئاهه‌نگه‌مان رێکخست هیچ دهنگو باسێکی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی له ئارادا نه‌بوو، ئینجا نازانم چ پیاوچاکێکه وا ده‌یه‌وێت ئێمه توشی سیاسه‌ت بکات؟؟!! که ئێمه خۆشمان ئاگامان له هیچ نیه؟؟!!
داواکارم له به‌رێزتان که ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه که ئێمه ده‌زانین ماڵپه‌ره‌که‌تان ساردانکهرێکی زۆری هه‌یه، بابه‌ته‌که‌مان وا بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه که ئاهه‌نگه‌که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه نیه چونکه توشی کێشه‌مان ده‌کات..
سوپاستان دهکهینو داستان خۆشبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست