کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكمى سەیدسادق بانگەشەى خوایەتى دەكات!!

Monday, 19/10/2009, 12:00


ماوەیەكى زۆربوو كە هاوڕێیەكم پەیوەندى پێوەنەكردبووم و منیش بە هەمانشێوە، كاتێ زەنگى مۆبایلەكەم لێیدا ئەو هاوڕێیەم بوو، كە وەڵامم دایەوە وتى پێش ئەوەى لە هەواڵى یەكتر بپرسین دەمەوێت بەسەرهاتێكت بۆ بگێڕمەوە، ئەویش بەم شێوە دەستى پێكرد: دەمێك بوو دەمویست بە سەردانێك بگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەى كە تێیدا هاتمە دنیا، پشوویەكى باشم هەبوو، بۆیە بڕیارمدا بە سەردانێك هەم سەر لە كەسەكانم بدەم، هەم ئەو شوێنانەى بە مناڵى تیای ژیاوم و یادگاریم لەگەڵیاندا هەیە ...
بەڕێكەوتین گەشتینە بازگەى داخڵبونمان بە نیشتیمانى یەكەم هەناسەم.. من لە خەیاڵى ئەوەدا بووم شارێك بێت پڕ لە جوانى.. پڕ لە یاسا.. پڕ لە رێز..هەروەك چۆن لەتافى منداڵیتیمدا تژى بوو.. ئەوەندەمزانى جادەكە گیرا.
دەنگە دەنگ دەستى پێكرد.. لە دڵى خۆمدا دەموت.. نا..نا..نا من ئەمڕۆ هاتوومەتەوە خوایە هیچ رونەدات...
كەسێك كە قاتێكى لەبەرا بوو و بۆینباخێكى بەستبوو لە ناو ئۆتۆمۆبیلێكدا لەگەل ئافرەتێكدا بوو، دەستى بە سەرماندا شكاندەوە، وەك ئەوەى جادە بەس بۆ ئەو دروستكرابێت!! زۆر بە خێرایى ئۆتۆمۆبێلەكەى جۆشدا! من عەسابەیەكم هاتە بەرچاو و زۆر بە كەڵەگایى خۆى گەیاندە پێشى پێشەوەى سەیتەرەكەو برێكى راكێشا، دیاربوو ئەو گەنجانەى لە بازگەكە لە واجبابوون كە دواتر وتیان ئاسایشین نەیاندەویست دابەزێت، ئەو دابەزى و دەرگاى ئۆتۆمۆبێلەكەى دا بەیەكا.. هەر كە بینیم بەو باڵە كورت و شڵەژاوی و وەك عەسابە تێكچووە و زانیم بارى دەروونى تەواونیە، بە قسە كردن و جنێودان هات بەرەو ئۆتۆمۆبیلێك كە ئاسایشێكى بە بەرگى ئاسایشیەوە تیابوو، سەریكرد بە ژورداو وەك گەنجێكى چەقۆوەشێن و نەخوێندەوار تەسەروفاتى كرد، من دابەزیم كۆمەڵێك خەڵك دابەزین و مقۆ مقۆیان بوو لێیان نزیك بوومەوە لەناو خۆیاندا باسى ئەوەیان دەكرد، كە ئەم كابرایە (حاكمى سەیدسادقە)!! بەرچاوم رەش بوو.. ئەو رۆژانەم دەهاتەوە بیر كە سەیدسادق بۆردومان دەكرا. ئەو رۆژانەى گەنجانى ئەو شارە دەڕژانە سەر شەقام و دژى دەسەڵاتى بەد ناوى بەعس دەیان قیڕاند و سنگى خۆیان دەنا بە گوولەوە و گیانى خۆیان بەخت دەكرد، دەبێ ئەوكاتە كاكى حاكم لە كوێ بووبێت؟!
پاش كەمێكى تر جادەكەیان بە كاكى ناحاكمى سەید سادق چۆڵكرد.. ئۆتۆمبیلەكەى تریش چووە قەراغى شەقامەكە و كوڕێكى گەنجى لێدابەزى، باڵایەكى بەرزى هەبوو.. جلێكى كوردى لەبەردابوو.. لە راستیدا من كە كاكى ناحاكمم دى بەو قات و ریباتەوە واى دەكرد وتم ئەم گەنجە بەم جلە كوردیانەوە ئیستا هەر بە تەواوى وەزعەكە دەشڵەقێنێ! بەڵام خۆشبەختانە دەموچاوێكى گەش و بە روویەكى پێكەنیناویەوە بەرەو رووى حاكم چوو (كە دواتر وەك باسكرا ئەم گەنجە مودیرى ئاسایشى پێنجوێنە پلەى مقدمە / ناوى كامەرانە)، بەڵام دیسان حاكم كردیە دەنگە دەنگ و جنێودان كوڕەگەنجەكەش پێى وت ئەرێ كابرا تۆ چیت وا ئەكەیت من وا هاتم رێزت لێبگرم .. خراپتر كاكى حاكم دەى نەڕاند من خواى سەیدسادقم من خودام!!! خۆ لە خواكانى میسڕیش دەچوو وەك فیرعەونێك جادەكەى گرت و وەك فیر عەونێك جنێوى دەدا و دەستى شكاندەوە سەر ئۆتۆمۆبیلەكەى ئێمە و پاشانیش دابەزى وەك خوێڕیەكى سەرجادەكان بۆ پەلاماردان!!..... سەیرە حاكم لەسەر جادە!! حاكم و جنێو!! حاكم و تەعدا!! حاكم و عەسابەیى و پەلاماردان!! حاكمو ئیدعایى خوایەتى!! هەر زۆرى نەبرد كەوتنە هەڵدانەوەى فایلى ئەم عەسابە قانونیە و گەنجێك هەڵیدایەو وتى پێشتر لە هەڵبجە بووە گیرمان خواردووە بە دەستیەوە كەسێكى تر وتى پێرێ سوكایەتى بە ئاسایشێكى بازگەكەمان كردووە و و رایوەستاندووە و و تویەتى ئەبێ تەحیەم بۆ بكەیت لەبەر ئەوەى داواى ناسنامەت لە من كردووە من موخالەفەئەكەم هەرچى دەكەم بۆت نیە فززە بكەیت!!
بەهەرحالأ من خەڵكى ئەو شارۆچكەیەم و لەسەردەمى رژێم لەوێدا ژیاوم، هەموو خزمەكانم لەوێن هەرگیز كەسێكى دەروون نەخۆش و شەللاتیان بە حاكمى خۆیان نەزانیوە!
دەپرسین لە چ جێیەكى ئەم دنیایەدا حاكم سوكایەتى بە پارێزەرانى ئاسایشى هاووڵاتیانەوە كردووە؟!
شێتێك چۆن دەكەن بە حاكم؟!
گەنجانى سەیدسادق ئێوەش بەردبارانى بكەن..
هاوڕێكەم كە ئەم بەسەرهاتەى گێڕایەوە بۆم منیش وتم دەبوو وێنەت بگرتایە! ئەویش وتى بڕوات بێ وینەم گرتووە و جنێوەكانى هەموو خەزنن لام و بەس خواكەى سەیدسادق هێندە مەترسیدار بوو زۆر بە كەمى توانیم وێنەى روخسارى بگرم! دواتر هاورێكەم لە گێڕانەوەى ئەو دیمەنە ناشایستەیەى جەنابى حاكمى سەیدسادق بەردەوام بوو وتى: وەزارەتى داد تكایە ئەم نەخۆشە كەڵتەكۆنە دوور بخەنەوە لەم شارە پڕشانازیە... با ئەوەندە سوكایەتى بەخەڵك نەكات... گەر لاى نەبەن چاوەڕێى بەرد بارانكردنى بن و ئەوكات ئێمە راوانەى وەزارەتى دادى دەكەینەوە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە