کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستی پارێزگاری سلێمانی

Tuesday, 12/11/2013, 12:00







دوو پۆستی گەلێ گرنگ و گەورە لەساڵی ڕابردوو لەشاری سیاتلی سەر بەواشنتۆن ستەیت واڵا بوو بۆ ئەوەی پڕ بکرێنەوە، ئەم دوو پۆستە یەکەمیان، پۆستی سەرۆکی زانکۆی واشنتۆن ستەیت و دووەمیان، پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سیاتڵ. دوای ئەوەی باژێروانی ئەم شارە گەڕا بەدوای کەسی شیاوو گونجاو بۆ ئەم دوو پۆستە ، بڕیار درا کەوا دوای پێشکەش کردنی (cv) کە بدرێ بەدوو کەس کەهیچیان خەڵکی شاری سیاتڵ نەبوون. بۆ پۆستی یەکەمیان کەسێك لەشاری یوتا و ئەوی تریشیان لە کالیفۆڕنیاوە هاتن و پۆستەکانیان پڕ کردەوە.

پۆستی پارێزگاری سلێمانی پێش هەموو شتێك پۆستێکی سیاسی نیەو کردنیشی بەو شێوەیە هەڵەیەکی گەورەیە. لەبەرئەوەی تەنها پۆستێکی زیاتر خزمەت گوزاریەو پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە. ڕاستە یەکێتی ئەم پۆستەی وەك هەموو پۆستەکانی تر بەسیاسی کردون و مەرجی داناوە بۆ ئەو کەسانەی ئەم پۆستانە وەرئەگرن کەئەبێ پێش هەموو شتێ سەر بەو حزبە بن و کۆیلەی ئەو بن. لێ لەڕاستیدا گەر گۆڕان بیەوێ ئەو کێشەیە بەقازانجی ئەو بشکێتەوە، ئەوا پێوستە لایەنە سیاسیەکەی فەرامۆش بکا و بێت و هەموو ئەو کێشە و قەیران و ئاریشانەی ئەم پارێزگارە هەیە بیان خاتە ڕوو پاشان لەو ڕێگایەوە داوای گۆڕینی بکا. بەم شێوەیە زیاترین پشتیوانی بۆ داواکەی پەیدا ئەکەن.

گۆڕان پێوستە جەخت لەسەر ئەوە نەکاتەوە کەوا ئەوانەی خەڵکی شاری سلێمانی نین و لەشوێنەکانی ترەوە هاتون پێوستە جێگاکانیان بۆ خەڵکی ڕەسەنی شارەکە چۆڵکەن.. ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیەو نابێ خۆیان لەو جۆرە بیرکردنەوانە نزیك بکەنەوە.. ئەوەی گۆڕان پێوستی پێیەتی بۆ هەر داوایەکی بۆ شاری سلێمانی ئەبێ زیاتر لەبازنەی خزمەتگوزاری و دڵسۆزی بێ بۆ سلێمانی و خەڵکەکەی، نەوەك شتی وەك ئەوەی لێرەو لەوێ باس ئەکرێ بەوەی ئەوانەی فەرمانڕەوان خەڵکی ڕەسەنی شارەکە نین.. من پێم وایە بەم شێوەیە گۆڕان هەڵە ئەکا گەر وا بیربکاتەوە.. سلێمانی و کوردستان موڵکی هەموو کەسێکی خاوەن ئەزموون ، دڵسۆز و نیشتمان پەروەرە گەر بیەوێ خزمەتی ئەو شارەو خەڵکەکەی بکا.. جا با ئەو کەسە کوردیش نەبێ.

ئەمڕۆ کێشەی سلێمانی لەوەدا نیە کەوا ئەوانەی دەست ڕۆیشتوو و دەست کراوەن خەڵکی شارەکە نین، بەڵکە ئەو کەسانە کیشەکانیان ئەوەیە کە کەسانی نەشارەزا،مافیا ئاسا،دز،بێ ڕەوشت و هەرچی و پەرچین.. باشە ئەوە مەلا بەختیار،عیماد ئەحمەد،خولە سەنگاو ی شێخ جەعفەر خەڵکی سلێمانی نین، ئەی خۆ هێرۆ خەڵکی سلێمانیە ، بۆ چی لەهەموو خەڵکی تر وەك مۆرانە کەوتە گیانی خەڵکی سلێمانی و ژیانی هەموو کەسێکی تاڵ کردوە و ئەوەی خوا پێی ناخۆشە بەسەر ئەم شارەی هێنا. گرد و ئاوو هەواو ئاسمانی شاریان لەسەر خۆیان و بنەماڵە هیچ و پووچەکەی تاڵەبانی تاپۆکرد. ئەی خۆ دکتۆر بەرهەم خەڵکی سلێمانیە، ئەی بۆ لە ١٧ شوبات داوای کرد هێزی پارتی بێت و خەڵکی ئەو شارە بکوژن.. کەواتە کێشەکە لەوەدایە ئەوەی ئەمڕۆ لەیەکێتی دا پۆستی پێدراوە خۆی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی تەرخان کردوەو سەروەت و سامانی خەڵکی سلێمانی حەپە لووش ئەکا.

گەر گۆڕان بیەوێ پێگەی خۆی لەسلێمانی و شوێنەکانی تر قایم بکا ئەوا ناکرێ دەنگ بۆ مەسعود بداو ماوەی ٢ ساڵی بۆ درێژ بکاتەوەو لەولاشەوە بڵێ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ماوەکەی بەسەر چووە. ئەمە بانێکەو دوو هەوا. یان ئەوەتا هەر وەك چۆن بۆ یەکێتی دێنە قسە و داوای مافەکانی خۆیان ئەکەن، ئاوهاش پێوستە ببنە چقڵ بۆ پارتی و مەسعودی جاش بنەماڵە. دەنا بەم شێوەیە گۆڕان ناتوانن ئەو پەیمانانەی بە دەنگدەرەکانیان داوە بۆیانی دەستەبەر بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە