پشکۆی شۆرش لە تونس هەر گەشاوەیە....!
Tuesday, 01/01/2013, 12:00
(بە بۆنەی دووەمین ساڵرۆژی شۆرشی تونس)
[email protected] رێکەوتی حەڤدەی ئەم مانگە دوو ساڵ بەسەر راپەرین و شۆرشی جەماوەری ستەمدیدەو و ئازادیخوازی تونسدا تیدەپەری کە بوە هۆی نەک هەر روخانی دەسەڵاتی بۆرژوازی سەرکوتگەری زەینەدین بن علی بەڵکو بوە چەخماخەیەک بۆ هەڵگیرسان و گڵپە کرنی راپەرین و شۆرش لە زۆریک لە ووڵاتانی عەرەبی و رۆژهەلاتی ناوەراست .تەنانەت هۆکاریکی گەورە بو بۆ سەرهەڵدانی نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی لە عیراق و کوردستان و تەنانەت ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاش.گەرچی ئەم راپەرین و شۆرش و نارەزایەتی و خۆپیشاندانە لەهەر ووڵاتەو بە شیوازیک بەلاریدا برا یان سەرکووت کران یان خامۆش کران و پاشەکسەیان پیکرا بەڵام ئەوەی لەم نیوەدا تا ئیستا بە جۆریک لە جۆرەکان بەردەوامەو لە هەڵکشان و داکشاندایە ئەوەی میسرو خودی تونسە.
جا هەر کەس لە روانگەیەکی چینایەتی و بەرگری لە بەرژەوەندی یەکانی کریکاران و زەحمەتکیشان و خەڵکی ستەم دیدەو ئازادیخوازەوە بروانی لەم زنجیرە راپەرین و شۆرشانە دەشتوانی بە ئاسانی درک بە ناوەرۆکی چینایەتی ئەمانە بکات سەرەرای هەر هەوڵدانیک لە لایەن باڵە بۆرژوازی یە جۆراو جۆرە ئیسلامی و لیبرالی و قەومی یەکانەوە، چ ناوخۆییی و ناوچەیی وچ جهانی یەوە، دەیانەویست ئەم ناوەرۆکە چینایەتی یە خاڵی بکەنەوە.وە لە باشترین باردا بۆ ئەوان ئەوەبو کورتی بکەنەوە لە دژی دیکتاتوری و بەس.
ئەم مەشخەڵە چینایەتی یەی راپەرین و شۆرشانە هەر لەوەی تونسەوە دیار بو کە محمد بو عزیزی دەرچوی خویندنگا لەبەر بیکاری و هەژاری ناچار بوو بۆ بژیوی ژیانی خۆی خانەوادەکەی دەست بداتە دەسفرۆشی .بەڵام بۆرژوازی دەسەلاتدارو هیزی چەکداری دەسفرۆشیشیان پی رەوا نەبینی و لەو رۆژانە کەوتە بەر هیرشی پۆلیس.ئەویش وەک نارەزایەتی یەک بەرامبەر بەم بیمافیانەی کە دەرهەقی دەکریت خۆی سوتاند و ئەمەش بوە مەشخەڵی دەستی خەڵکی هەژارنشینی شاری سیدی بوزیدی تونس و کڵپە کردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتی و راپەرین و لە ماوەیەکی کەمدا بوە هۆی دەسلەکارکیشانەوەی بن علی و راکردنی و روخانی دەسەڵاتە سەرکوتگەرو گەندەڵەکەی.
دیارە ئەمرۆ دوای دوو ساڵ تیپەر بون بەسەر یەکەمین کڵپەی راپەرین و شۆرش لە تونس و دوای کۆنترۆل کردنی شۆرش لە لایەن باڵەکانی تری بۆرژوازی یەوە، وەک ئیسلامی یەکان و لیبرالەکانەوەو خامۆش کردنەوەی شۆرش بەهاوکاری بۆرژوا ئیمپریالی جهانی و بە دانی دەیان بەڵینی بەدرۆ بە خەڵکی بە ناوی ئازادی و دابین کردنی ژیانی خەڵکی هەژار ...هتد وە هەوڵدان بۆ جیگیرکردنی دەسەڵاتیان، بەڵام تا ئیستا ئەوان نەیان توانیوە دەسەڵاتیکی جیگیر سەقامگیر بکەن و رۆژ بە رۆژ قەیرانی هەمەلایەنەی ئابوری و سیاسی یان قوڵتر دەبیتەوەو خەڵکی کریکارو تویژە کەمدەرامەت و ستەمدیدەو ئازادیخوازەکانیش نارەزایەتی یەکانیان سەرهەڵدەداتەوەو زیاتر خۆیان ریکدەخەن و خۆپیشاندان دەکەن لە دژی دەسەلاتی ئیسلامی یەکان و لیبرالەکان. وە نارۆشنی و خۆش خەیاڵی یەکانیان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەرەویتەوە بەرامبەر دەسەڵاتی تازە دامەزراو کە مەرزوقی لەسەر سەری دەوڵەتەکەیان راوەستاوە.هەڵبەت لەم نیوەدا رۆڵی کۆمۆنست و رابەرانی سوسیالیستی و کریکاری، بە تایبەتی رۆڵی یەکیتی کریکارانی کاری تونس سەرەرای هەر لاوازی و باڵکیشانی رەوتی لیبرالی و ریفۆرمسیتی لەم یەکیتی دایە، بەڵام هەر رۆڵی بەرچاویان بوەو تا ئیستا دوای دوو ساڵ روخانی دەسەڵاتی بن علی دەیان نارەزایەتی و خۆپیساندانیان ساز داوە.وە بیگومانە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەو گەشە کردنی راپەرین و شۆرش چینی بنەرەتی شۆرش زیاتر و زیاتر فیر دەبیت و زیاتر کەمو کوری یەکانی پر دەکاتەوە کە سەرەکی ترینیان نەبونی حزبیکی سیاسی کۆمەلایەتی چینایەتی خاوەن سیاسەت و بەرنامەو ئاسۆی رۆشنی کۆمۆنیستی خۆیانە.
وە هەر بەم بۆنەیەوە لە رۆژی ١٧-١٢ سەرانی بۆرژوازی دەسەڵاتدار لەوانە: مەرزوقی سەرۆک کۆمار و بنی جعفر سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی شاری بو زیدی و سەردانی گڵکۆی محمد بوعزیزیان کردو بە بۆنەی یادی دوو ساڵەی شۆرش و روخانی دەسەڵاتی بن علی یەوە ویستویانە قسەو باس بۆ خەڵکی شارەکە بکەن .بەڵام هەر لەگەڵ دەم کردنەوەی مەرزوقی و داواکردنی لە خەڵک تا دان بە خۆیانا بگرن و هەژاری و بیکاری و برسیتی و گرانی قبوڵی بکەن تا زیاتر دەسەڵاتەکەیان جیگیر تر دەبیت ئەو کات ئامادەییان دەبیت تا زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن و وەڵام بە داخوازی و پیویستی یەکانی خەڵک بدەنەوە.بەڵام هیشتا مەرزوقی قسەکانی تەواو نەکردبوو و بەر لەوەی سەرەی قسە کردنی بنی جعفر بیت خەڵکی ئامادەبوی ئازادیخواز بە دروشمی سەرۆک برۆ ون بە و بروخی حکومەت و بە بەردەباران کردنی هەردو سەرۆک راویان ناون. تەنانەت پۆلیس و سەربازان لەبەر تورەیی خەڵکەکە نەیان توانیوە هیچ کاردانەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن و تەنها ئەوەندەیان بۆ کراوە کە سەرۆکەکانیان لە پشت خەڵکەوە بشارنەوە رابکەن و لە دەس خەڵک رزگاریان بکەن.وە ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە لەو رۆژەدا لە زۆر شوینی تونس خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەست پی بکات و جەماوەر دروشمی بروخی دەسەڵاتیان بەرز کردۆتەوەو دەیان خواستیان بەرز کردۆتەوە.
بیگومان ئەم خۆپیشاندانەو دەیان خۆپیشاندانی تر کە لە یەک دوو ساڵی رابردو کراوە نیشانی دەدەن کە هیشتا پشکۆی راپەرین و شۆرشی جەماوەری چەوساوەو ئازادیخواز سەرەرای خامۆش بونی نەکوژاوەتەوەو روو لە گەشانەوەو کڵپە سەندنە .هاوکات ئەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانانە دوبارە دەیسەلمینەوە کە راپەرین و شۆرشی جەماوەر لەم دەورانە بە تەواوی ناوەرۆکیکی چینایەتی هەیە سەرەرای هەوڵدانی باڵە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی لە هەمو ئاستەکاندا بۆ داپۆشینی ئەم ناوەرۆکەو خامۆش کردنەوەو دامرکانەوەو کۆتایی پیهینانی. بەڵام نە دادەپۆشری و نە کۆتایی پی دیت تا گەیشتنی بە دوا قۆناغی شۆرش کە خۆی لە بەدی هینانی دونیایەکی باشتر و ئازادو یەکساندا دەبینیتەوە، چونکە شۆرشەکانی ئەم سەردەمانە تەنها لەم ئامانج و ئاکامەدا مانا پەیدا دەکات.
١٧-١٢-٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست