ڕوونكردنەوەیەك بۆ خوێنەرانى بەڕێز
Saturday, 20/02/2010, 12:00
ڕوونكردنەوەیەك بۆ خوێنەرانى بەڕێز
لە ڕۆژى 16/2 بابەتێك لە ژێر ناوو نیشانى (با بیخوات كۆسرەت رەسول عەلی ئەمە لێ لێیە هێشتا لۆلۆ مایە) بە ناوى (هەژار گۆمەشینى) یەوە نووسراوە كە لێرەدا نامەوێ بچمە نێو هیچ ووردەكاریەك و ناوەڕۆكی بابەتەكە تەنها دەمەوێ چەند دێڕێك بخەمە بەردیدەوبەرچاوی خوێنەرانی بەڕێزى كوردستانپۆست:
یەكەم/ ئەو ناوەى بەكار هاتووە كە ناوى منە(هەژار گۆمەشینى) هەڵبەت ئەوە بە مەبەست كراوەو نیەتێكی خراپى لە پشتەوەیە بۆ ناشرین كردنى ئێمەمانان كە ماوەى پەنجا ساڵە بەبەردەوامى و بێ پسانەوە لە كاروانى خەبات و كوردایەتی لەكارداین
دووەم/ منى(پێشمەرگەى ساڵى هەشتا),(منى سێ جار بریندار),(منى براى سێ شەهید) منێك كە هەمیشە ئامادە بوویم كە پێشمەرگەو پارێزگارو پاسەوانى كاك كۆسرەت بم ویژدان و ئەخلاق و سەروەرى و مێژووى پڕ شانازى بنەماڵەكەم و خوێنى هەر سێ براكەم چۆن ڕێگەم پێدەدا خەبات و سەروەرى وفیداكارى هەڤاڵ كاك كۆسرەت بشێوێنم و ئەوەندە دەڵێم(ڕەببى مووى لێ بێ زمانى پەنجەكانى هەڵوەرێ) هەركەسێك كە ئەو ناوەى منى بەكار هێناوە
سێیەم/ بە شانازیەكى زۆرەوە و بە شەرەفێكى كوردانەى دڵسۆزانەى یەكێتیانە ئەوە دوو پات و دەپات ئەكەمەوە كە خۆم و بنەماڵەكەم هەمیشە لەو سەنگەرەدا دەبین كە هەڤاڵى تێكۆشەرو ماندوو نەناس و سەركردە كاك كۆسرەت تیایدا كارو خەبات دەكات بە خوێن ئامادەى بەرگرى كردنم لە جەنابتان (كاك كۆسرەت)
چوارەم/ ئامادەى هەموو لێكۆڵینەوەیەكیشم لە ناو حیزبەكەى خۆم و ئەگەر ڕوون كرایەوە كە من ئەو بابەتەم نووسیبێت
پێشمەرگەى دێرین
مام هەژار گۆمەشینى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست