کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوردتێل و ئاسیاسێڵ سیخوڕى بۆ ئاسایش ئەكەن .

Monday, 11/05/2009, 12:00

1113 بینراوە


ماوەیەكە دەنگۆى ئەوەهەیە كە هەماهەنگیەكى پتەو و گەورە بەچاودێرى دەزگاى زانیارى و ئاسایش لەنێوان ئەمان و كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و كوردتێل (تەلەفۆناتى نۆرماڵ) دا هەیە و هێڵى تەلەفۆن و ژمارەى مۆبایلى زۆربەى ئەوانەى كە بەئاشكرا سەر بەباڵى ریفۆرم و ئێستا بە لیستى گۆڕان ناوئەبرێن ، لە ژێر چاودێریدان و كارى گوێ لێ گرتن و سیخوڕى كردنیان بەسەرەوە ئەكرێ و گفتو گۆكانیان تۆمار ئەكرێ و ئەنێردرێ بۆ لیژنەى تایبەتى دەزگا و ئاسایش ، دواى بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەم بابەتە دەركەوت كە ئەم گوێ لێ گرتنە راستە و بەوردى كارى تیا ئەكرێ ، بەڵام تائێستا لە سەر ناوەڕۆكى گفتوگۆ و جۆرى قسەكردنەكان لە ڕووى هیچ كەسیان نەداوە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە زانیارى زیاتر لەسەر كەسەكان كۆبكەنەوەو خەڵك هەست نەكات كە چاودێرى ئەكرێن و تابكرێ نهێنى ئەم كارە بشاردرێتەوە و ڕاى گشتى پێى نەزانێ .
بۆ ئەوەى بۆ دوا رۆژ بتوانین داوایەكى یاسایی بەڵگەدار بخەینە بەردەم دادگا و لایەنە تێوەگلاوەكان تاوانباربكەین بەوەى پێشێلى مافى ئازادى هاوڵاتیان كراوە و تدخل لە شتە شەخسیەكانیاندا كراوە چەند بەڵگەیەكم كۆكردۆتەوە و لەگەڵ برادەرێكى پارێزەرى زیرەكى دڵسۆزى خۆم قسەم كردو چەند رێنمایی یاسایی پێ وتم بۆ ئەوەى بۆ ئایندە كارەكەم یاسایی تر و سەركەوتووتر بێت و كارى تیابكەم ، بۆیە هەر لەئێستاوە كار بۆ دەوڵەمەند كردنى ئەو دوسیەیە ئەكەم و بەڵگەكانم ئامادە ئەكەم ، وەداوا لە هەموو ئەو كەسە بەشەرەف و دڵسۆز و نیشتمانپەروەرانە ئەكەم كە هەست بەو كێشە ئەكەن و بەڵگەیان هەیە كەچاودێرى ئەكرێن بەڵگەكانیان بپارێزن و لەكاتی پێویستدا لە رێگەى بانگەوازى تایبەتیەوە داوایان لێ ئەكەین وپێكەوە دژ بەم ناو و كەسایەتیە مەعنەویانە داواى یاسایی تۆمار ئەكەین ، بەڵام لەبەرئەوەى ئێستا كات لەبارنیە و دادگاش وەك پێویست ناتوانێ بەكارەكانى خۆى هەستێ بۆیە كارەكە بۆ دواى هەڵبژاردن و گۆڕانكاریەكان دوا ئەخەین .
ناوى ئەو كەس و لایەنانەى كەبەكارى سیخوڕى و چاودێرى هاوڵاتیانەوە هەڵساون :

1- دەزگاى زانیارى یەكێتیی
2- ئاسایشى سلێمانى
3- كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ
4- كوردتێل كاروبارى تەلەفۆناتى نۆرماڵ _ گشتى)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)