کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركیا هەنگاوێك بۆ پێشەوە ودووان بۆ دواوە

Sunday, 25/12/2011, 12:00







لەو كاتەی شورشی سوریا هەڵگیرساوە وبەرپا بووە دژی رَژیمە گەندەڵ ودرۆزن و شموولیەكەی بەشار ئەسەد كە كتومت لەدەسەڵاتە چەواشەكارەكەی بنەماڵەكەی لای خۆمان دەچێت و وەكو دووانە پێشچاودەكەون, دە مانگ بەسەرچو, رَۆژ نییە بەدەیان لاوی سوریا,ژن وپیاو بە بێترس خۆیان نەكەن بەقوربانی لەپێناوی ئازادیدا. ئەو ئازادییەی كە تازە تامیان چەشتووە ولەپێناویا خۆیان بێسڵەمینەوە بەرەو رَووی مەرگ دەرَۆن وبەكوشت دەدەن.
هەر لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆرشەوە توركیا سەرەرَای ئەو پەیوەندییە توندوتینەی لەگەڵ رَژیمی بەعسی سوریا, لایەنگیری بۆ شۆرشگیران دوپاتكردەوە ووابەگەرمی چووە پێشەوە زۆر كەس بە هەڵە وای دەزانی,بەتایبە شۆرشگیران وهەندێ عەرەب كە تورك مرۆڤدۆست وئازادیدۆستن قەبوولأی زوڵم وچەوسانەوە وناعەدالەتی ناكەن, بە زووترین كات یارمەتی وهاریكاری دەنێرن, دەبن بەفریادرَەس و رَژیمەكەی ئەسەد دەرووخێنن ولەناودەدەن. بەڵام نەك هیچیان نەكرد بەڵكو بۆ هەموان بەتایبەت شۆرشگیران دەركەوت كەتورك درۆ دەكات ولەبەرژەوەندی وتەنها لەدەسكەوت دەگەرَێت ورَووە ناشرین وحەقیقەتەكەی ئاشكرابوو.
دەمانگ بووری وتورك لە ئیعلامە درۆزنەكەیان قسەیەك دەكەن وئاشكرایە حكومەت شتێكیتر دەكات. قسە وكردەوە زۆر لەیەك دوور وجیاوازن. ئەوسوپاو هێزەی سوریا هەیەتی بەچاو هێزی تورك هەر هیچ نییە. كەواتە هۆی ئەم ترس ودوودڵییەی تورك لەچیدایە؟ بۆچی تورك لەپێشا وا بەگەرمی چوونەپێشەوە دوایی ساردبوونەوە وبەرەودوا گەرَانەوە؟ تومەزە سوریا لەجێگایەكی هەستیارەوە خراپ توركیای گرتووە بەڵام بەبەرچاو دیارنییە. سوریا دەزانێ كاملای تورك دێشێ, ئەمەش چەندین ساڵە لە حوكمرَانی لەسەر ئەم جۆرە پەتانە یاریدەكات وبەردەوامی بەخۆی ودەسەڵاتەكەی دەدات.
سوریا یاری بە وەرەقەی كورد دەكات, ئەمەش تەنها شتە كەتورك دەهەژێنێت ودەلەرزێنێت وزەنەقی لێی دەچێت. نەك تەنها پارتی كرێكاران كەسوریا دەڵێت چەك ویارمەتییان پێشكەش دەكەم بەڵكو كوردی ناو سوریا خۆی.ئەوە ترسە گەورەكەیە. سوریا دەڵێت ئەگەر تورك هەنگاوێك بنێن ئەو حوكمی زاتی دەدات بەبەشی رَۆژئاوای كوردستان. بریارە سوریا دەستوورێك بنووسێت وتێیدا دان بەمافی كورد بنێت ئەمەش بۆتە مۆتەكە, مێردەزمەیەك ولەسەر سنگی توركیا نەفەسی تەنگكردووە وئۆقرە وئارام و جوولەی برَیوە ونائارامی وترسێكی گەورە وشڵەژاوی بەسیمایەوە دیارە. بەهەڵبرَینی وەرقەی دەستوور كە زەحمەتە بەم زووە دیاربدات ودەربچێت چونكە وەك جۆكەر وچەك بەكار دەهێنرێت سستی ودوودڵی و پاشگەزبوونەوەكی پێشچاو لای تورك دروست كردووە وسەری لێتێكداوە ونازانێتـ چی بكات بۆیە هەنگاوێ بۆپێشەوە ودووان بۆ دواوە دەنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە