کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان مستەفا و ئەو (هەوایەى) کە لە ڕابردوەوە دێت

Friday, 12/07/2013, 12:00

1523 بینراوە






ئەم ناونیشانە کە لە دیکۆمێنتاریەکەى نەوشیروان مستەفادا بڵاو بوەتەوە(لاپەڕە 42) بۆ پۆلێن کردنى ئەو کەسانە دێت کە چونەتە هەندەران ئەگەر ڕاى تایبەتى و خوێندنەوەى خۆى بێت ئەوا دەکرێت خوێندنەوە بۆ ڕووەکانى تر و مەبەستەکانى ترى نەوشیروان مستەفا بکەین ...کە دەتوانرێت وێناندنى ئەم دێڕە بکەینە چەند دیوو و چەند وێنەیەک کە دەکاتە ئەوەى ئەقڵى سیاسى کوردى نەیتوانیوە کار لەسەر ڕابردوو و مێژوو بکات وەک ئەوەى هەیە و ئەزموون لە شکست و سەرکەوتنەکانى مێژوو وەرگرێت بە پێچەوانەوە بەردەوام مێژوو ڕۆڵیکى سەرەکى و کاریگەرى بینیوە لە هاوکێشەکان و گۆڕانکارییەکانى ئێستادا وە کارئەکتەرێکى سەرەکى بووە لە یارییەکاندا کە دواجار بە شکستى ئەقڵى مۆدیرن و تازەگەرى کەوتوەتەوە و نەتوانراوە کار بکرێت بۆ داماڵین لەو عەقڵە کۆنەى کە هەڵگرى خێڵگەرایى و کۆمەڵگاى مێگەلیە ، ئەمەش لە ئێستادا بە شێوەیەکى سەرەکى خۆى نمایش دەکات کە ڕۆڵى (ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوە دێت) ڕۆڵێکى پلە یەک و نێگەتیڤە وەک ئەوەى ئێستا لە پرسى دەستوردا دەردەکەوێت چونکە ئەو دەنگ و دەسەڵات و گوتارانەى کە ئێستە ڕابەرایەتى کۆى دەسەڵاتى ئەمڕۆ دەکات بەشێکى دانەبڕاوى ئەو مێژوو هەوایەیە کە لە ڕابردوەوە دێت کە دەکاتە ئەوەى بڵێن ئەگەر بە پێ ى دروشمە زەبەلاحەکانى حیزبە دیموکراتەکان بێت ئەوا هەموو هێزەکان لە خاڵیکدا کۆدەبنەوە کە ئەویش گۆڕان و مۆدێرنە و دیموکراتەیەت و وە دورکەوتنەوەیە لە بیرى دیکتاتۆرى و فاشیەت و بنەماڵەیى کە بە پێ ى پێوەرى دروشمەکانیان بوایە دەبوو ئێستە پێویستى بە سینارێو و بڕیارەکانى ئەو دیوو کەوالیس نەبوایە بە هەردوو لایەنەوە (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن) ەوە بچونایەتە سەر هێڵى داواکارى شەقام و دەنگى هاوڵاتى و میدیا ئازادەکانەوە و بە کۆ دەنگى بڕیار بدرایە کە سستمى سەرۆکایەتى بگۆڕایە بە پەرلەمانى و کار بۆ چالاکترکردنى میکانیزمى ململانێکان بکرایە وەک دیاردەیەکى تەندروست تا ببێتە بنەمایەک بۆ دەستاودەستکردنى دەسەڵات و ئەکتیڤ کردنى سندوقەکانى دەنگدان و کردنى بەسەنتەرى بڕیار بە پێچەوانەوە هەموو ئەم پێوەر و دروشمانە جۆرە کۆمیدیایەک و گاڵتەجاڕییەکە هەموومان لە ماناکانى تێدەگەین و بە ناچارى پەیوەستن پێوەى بەم پێیە دەکەوینە خانەى گەڕانەوە بۆ مێژوو و (ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوەوە دێت) بە دیوێکى تردا ئەکاتە ئەوەى کە هێزەکان بە تایبەت (پارتى و یەکێتى) کە ئێستە لە دەسەڵاتن ناتوانرێت وەک ئەو هێزانە ببینرێت کە لە ئێستادا دەژین و مێژوو تەنها وەک ڕەگێک و ئەزموون دەور ببینێت بە پێچەوانەوە هێزەکان ناتوانن هەزمى دەستاو دەستکردن و سستمێکى سەردەمیانە بکەن و و سستمێکى پەرلەمانى دروست بکرێت کە دەکاتە ئەوەى ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوەوە دێت کار لەسەر پرسى دەسەڵات دەکات وەک دەسەڵاتى پشتاو پشت و حوکمى بنەماڵەیى و ناوچەیى و خێڵەکى .. خۆ ئەگەر ئەو هەوایەى کەلە ڕابردوەوە دێت نەبێتە بەشێک لە دروستکردنى ئێستایەکى تەندروست ئەوا کت و مت دەتوانرێت وەک پێوەر بۆ کۆى دەسەڵاتى گشتى هەرێم سەیر بکرێت کە دەرئەنجام دەبێت هۆى بەریککەوتنى نێوان هەواى پێچەوانەى ئێستاو ئەو هەوایەى کە هى ڕابردوە ئەم بەریەککەوتنەش ناچێتە خانەى تەندروستبوون و گونجاندى هەواکان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان و هاوکێشەکاندا.... هەواکانى ڕابردوو ببێتە هۆیەک وەک ئەزموون بۆ گۆڕانکارى و داهێنانە نوێیەکان و بەرهەمهێنانى دەسەڵاتێکى تەندروست و کۆمەڵگایەکى پڕ بزاوت و جۆڵەکان بۆ بەدەست هێنانى باشترین ئێستا لە سایەى گونجاندنى هەواکانى ڕابردوو هەواکانى ئێستاوە تا داهاتوو گۆڕانە میکانیکیەکانى کۆمەڵگا ڕێک بخات و بزاوت و جوڵەیەکى تەندروستمان دەست بکەوێت .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)