کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیوی ناوەوەی كێشەكانی فرۆكەخانە

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

938 بینراوە


أحمد بیارەیی ماوەیەك لەمەوبەر چەند جارێك لەسەر ئەم ماڵپەرەر ئازیزە چەند برادەرێك چەند كیشەیەكی فرۆكەخانەیان خستە روو وە بەتایبەت بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی فرۆكەخانە من دەمەوێت وەك شاهید حاڵێك چەند راستیەك بخەمە سەر تەواوكاریەكانی ئەو نوسینانەی پێشو وەلەسەر گەندەڵیەكانی فرۆكەخانە بە گشتی مشتێك لە خەروارێك بەیان كەم.
*ئەم فرۆكەخانەی سلێمانیە لەسەرەتای دروست بوونیەوە تا ئەمرۆ بووە بەخێرو بەرەكەت بۆ هەندێك كەس وكێشەو گرفت بۆ هەندێكی تر ئەم فرۆكەخانەیە مەجلیسیك بەرێوەی دەبات وەك مەجلیسی دۆڵی گورگەكان بەكەیفی خۆیان وە بە ووتەی ئەندامانی ئەو مەجلیسە بۆ هەموو كارێك خۆیان بەرپرسن وەمن بەڵگەم لەلایە ئەگەر ئەو مەجلیسە توانیان یەك وەڵامیان هەبێت بۆ ئەم نووسینە ئەوا من هەمووی دەخەمە بەردیدی خوێنەرەكانی ئەم ماڵپەرە ئازادەو نەك بە گیانی تەوازوعەوە بەڵكو بە گیانی ریازیەوە وەری دەگرم .
ئەم مەجلیسە لەم بەرێزانەی لای خوارەوە پێك هاتووە (كامەران احمد سەرۆكی مەجلیس، تاهربەرێوەبەری گشتی مەجلیس و رێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان لێپرسراوی دەستەی داكۆكی كردن لە مافە خوراوەكانی كۆمپانیاكان و،عبدالخالق بەرێوەبەری گشتی مەجلیس ولێپرسراوی بەشی زۆڵیەتی یاسایی،كاروان تاڵەبانی ئەندامی هەمیشەیی مەجلیس ولێپرسراوی لیژنەی تەشریفات ونان خواردن،كمال ئەندامی چەمەلەغی هەمیشیەیی ودیزە بە دەرخونەكردنی كارەكان وناساندنی ئەندامانی هەمیشەیی بە لێپرسراوە بێ ئاگاكانی لەمەر حیزب وحكومەت.
*ئەگەر رێگەم بدەن چەند نوكتەیەكی سەیری گەندەڵیەكانی ئەم فرۆكەخانەیەتان بۆ بەیان دەكەم :
1-لەسەرەتای دروست بوونی فرۆكەخانەی سلێمانی دوان لە یەكەمەكانی سەرەوە ئەندامی بۆردی دروست كردنی فرۆكەخانەبوون نازانم لەبەر هۆكاری سیاسی بوو یاخوود مسابقەی زوو كاركردن بوو لەگەڵ مەلائیكەتەكانی هەولێر ئەم فرۆكەخانەیە ئیستلام كراو بەیەك ملێون كەمووكورییەوە لە كۆمپانیای (AGS) ەوە وە لیژنەیەكی تایبەتیان لە ئەندازیارەكانی فرۆكەخانە پێك هێنا بۆ تەخمین كردن وخەمڵاندنی تێچووی كەموو كوریەكان وە بەزۆری زۆرداری ئەوكۆنووسەیان بە لیژنەكە ئیمزا كرد وەلەسەر بیردۆزی یەك بۆ عیرفان وسەد بۆ گیرفانم وە بەدەركردنی باقی ئەندامانی مەجلیس لە خێرو بەرەكەت بۆ كۆمپانیاكە ئیمزا كراو پارەی خۆی وەرگرت ورۆیشتنەوە ئیتر خەڵك خەباتی كردووە نەیكردووە شەهیدی داوە نەیداوە خۆ ئەو خەڵكە نازانن بیخۆن ئەوان بابیخۆن(ماڵی خۆنەخۆر دەبیخۆ چەكمە بۆر)وەلڵا گەندەڵی ئەمانەو پرخەپرخی دەسەلات ڵال دەهێنێتە گۆ چەندسەد هەزار دۆلارێك ئاوی ئاموون چوو توونی بابا چوو (پێم وانیە ئەمانە بەتەنها بیخۆن ئەگەر دەستی دەستانیان لەپشت نەبێت).
2-(سیستەمی كامێرای چاودێری ومراقبە) هەیهوو هەیهوو زیاد لە دوو ملێون وچەند سەد هەزار دۆلارێكی بۆ تەرخان كراوە دراوە بە كۆمپانیایەكی سویدی بە ناوی M3 Mobil)) ئەم كاك كامەرانی حازریە كە مرەشەحە بۆ جێگاكەی كاك دانا (بۆیە پاترۆڵی رەشی پێیە حەزی لە تاهووی رەشە من بم لەجیاتی كاك دانا دوانی بە هدیە بۆ دەنێرم بەس با نەبێت بە پارێزگار وە قووتی لایەمووتی ئەو میللەتە رەش ورووتە نەبات كاك دانا دەستمان دامێنت بە دەست خۆی نیە حەزی لەجێگاكەتە)چەند جارێك بەلیژنە بەرێزەكەی ووتووە كە دەبێت بۆیان ئیمزا بكەن وەلڵا نەك ئەو دووەم ناویش كاك تایەری بەڕێوبەری گشتی هونەری مەبەستی بووە ئیمزا بكرێت لەگەڵ ئەندامەكەی كۆتایش یەك جوان ووتبووی كاك (فڵان)دەڵێت بائیمزا بكرێت كورە دەبا عەباسی گوڵچین بێت وببرێتەوە وەلاڵلا ناوێرم بێڵم ناوی كە رێنمایی ئەمی كردووە كە ئەو كارە بكرێت باشە كاكە بۆ بدرێت بەكۆمپانیایەكی ترو جارێكی تر مەسرەفی تێدا بكرێت و ئەو هەموو پارەیەی كە گەلی كوورد بە هەوانتە دەستی كەوتووە هەروا لەهەوا بەفیرۆ بچێت ئای ئای ئەمانە كە دڵسۆزن بۆ ئەم میللەتە رەشوو رووتە وەرن بفەرموون بزانن ئەم پرۆژەیە تەواو بووە یان نا وە بزانن ماوەی عەقدەكەی بەقەدەر عەهدی بەلفۆر كون نیە .
3-یەكێك لە ئەندامانی ئەم مەجلیسە كە لەلای چەند ئەندامێكی تری ئەومەجلیسە ووتویەتی كەوا لە دەزگای فرۆكەخانە هەرلیژنەیەك دادەنرێت ئەم كاك تاهیرە زۆر ماندوو دەبێت خۆی ئەركی نووسین ودەرهێنان وراكێشانی تەندەروتایپ كردنی كۆنووس دەكات ئیتر لیژنەكەش تەنها ئیمزا كۆنووس وعەقدەكەیان دەكەوێتە ئەستۆ وەلڵا خۆشە (هۆلێود) نەیزانیوە بە دەعوەیەكی خاێە بیبات وبیكات بە دەرهێنەرێكی كارای بوارەكەی خۆی كە دەروات بە فرۆكەخانە خۆی بە فرۆهەر دەشوبهێنێت رێك دەروات بە گۆشەی (90)پێچ دەكاتەوە دەستی وەك هیتلەر بەرز دەكاتەوە بەینی خۆمان بێت پێنچ باجی هەڵواسیوە بابە عەیبە ئەو تەسەروفاتانە گەندەڵ.
4-لەم فرۆكەخانەیە شەهادەی ماستەرت هەبێت وە سەرەتایش وەك یەك وایە زۆر با دوورنەرۆین شەهادەی ئیعلامی هەبوو ناردیان بۆ بەنزینخانە ، هەر راویان نا ئەو مەزلوومە هەر بێ هیوایان كرد هیوا.
5-ئاخ دەستم شكێت كە خاڵی پێنچەم دەنووسم ئاخ ئاسایش بۆواتان لێهات بەداوای لێبووردنمەوە بۆ ئەو هەموو ماندووبونەی كارمەندانتان وەلڵا مەبەستم زۆر رۆشنە مەبەستم هەموتان نیە (مەبەستم تەنها قەوسێكەوە هیچی تر)چونكە لەسەرەوە ناوی دوانیانم برد بروابكەن هەموتان پاكن نایكەم بەچوار دەیكەم بەسیان بۆ چوارەمیان خوا خۆی ئەمێنێت وموڵكی وە هیچی تر ئای رائد عوسمان تۆ زۆر فەقیریت وەلڵا هەمووتان مەبەستم ئەهڵی جومعەو جەماعەتە بڵێن ئامین ئای فەقیر كەمت كرد ناوی ئەو كچانە بنووسم كە تۆ رێكتخست بە بە ئۆتۆمبیلە سلڤەرە فوڵ مواسەفاتەكەت یاخوود بە پاترۆڵە مەكربازیەكەت بیلێم ناوی نا نایلێم چاوەرێم بزانم چی دەكات ئیستا كەوا مەجلیسی تەحقیقی لەسەر جەنابی موفەتیش وكمال بەگ)هەیە بۆ كارەكانیان ئەم خۆی كردووە بە خەیری زیندە ئەم مامۆستا عوسیلەو باش دەزانێت كە خۆی ودارو دەستەكەی چیان كردووە مامۆستا تۆهەفتە نەبووە مۆبایلێك لە جەنابی موفەتیش وەرنەگریت مامۆستا تۆ ئاخر زۆرم پێ یە كە بیڵێم وەلڵا شەرتبێت نكوڵی نەكەم لەسەرت تۆ بە ناوی لیژنەی چەند جار تەسفەیەی دزیەكانت كرد بڵێم چەند جار پارەی ئەو جامخانە ئەلەمنێۆمەت وەرگرت كە وەستاكانی خزمی خۆت بوون وە ئەوەی ئیستا من بیستومە بە نیازیت جارێكی تر وەریبگریتەوە بەڵام فریانەكەوتیت لەبەر ئەوەی عەریزەت بۆ نەنوسیوەو جەنابی بەرێوەبەر فریانەكەوت بۆت بنوسێت یائەلڵا عوسیل كاری پێویست تۆش بڵێیت شاف ئەلخیر هۆپ بۆ گیرفان .
6-مامۆستا تۆ لای لیژنەی لێكۆڵینەوە ووتت من پارەی تەئمیناتی خواردنی دائیرەم گێراوەتەوە بۆ (ریازی ئەبوو سەنا)لەبەر ئەوەی كاری پێبووە ئەوە من پێت بڵێم لای كێ یە خۆت باش ئەزانی وەزعەكە گرانیە نەهاتە شوومە وەستا گرانە چیمەنتۆَ قاتوو قری یە تێ گەیشتی یان نا .
7-كاروان وعوسمان من یەك پرسیارتان لێ دەكەم سەفینی خوشكەزای مامۆستا كە پلەكەی پۆلیسە وە لە ساڵی 2005 دامەزراوە بەچی مۆنیكای كری ئێستاش (Volkswagen) خانووی كڕی بە ئەساسی كامل ژنی هێنا وە هەموو هەفتەیەك بایی 250بۆ 300 دۆلار عەتری ئەكری ئەی مۆلیدە ئەی دانانی كۆمپانیا ئەی كرینی دووكان لە تەلاری چوارباخ چی تر بنووسم وەلڵا دەستم شكا ......هتد .
7-كاك حاكم قادر تۆ زیرەكیت دانایت زۆرزانی پێم ناڵییت ئەوە چی یە حەتمەن دەبێت بزانیت بەس یەك گلەییم هەیە تا ئیستا ئەو كاك سەفینە بانگ بانگ نەكراوە ئاخر دواتر قبوڵ ناكرێت تۆ بەرپرسیارێتی مێژوویت لەسەرە ئەوان پارەی ئەو میللەتە رەشو رووتەیان بردوە وە دەوڵەمەند بوون لەسەر حسابی ئێمە بۆ دەبێت وەك بەرزەكی بانان بۆ دەرچن .
هیوادارم كۆتایی بەم گەندەڵیە بێت وە ئەوانەی لای ئێمەش لە دەزگای فرۆكەخانە تووشی پەتای ئەنفلۆزای بەراز بوون بیانسوتێنن لە كۆتاییدا ئەم چاكەو پیاوەتیە دەگەرێنمەوە بۆ ترسی گۆران وە هیچی تر.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)