نامه‌ی 48 که‌س له ئه‌ندام پارله‌مانانی وڵاتی سوید بۆ هاشمی شاهرودی، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی سزای ئیعدامی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
Friday, 06/03/2009, 12:00
1562 بینراوە
کۆمه‌ڵی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا
پاش چه‌ند رۆژ بێ خه‌به‌ری له چاره‌نووسی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، مامۆستای کوردی سزادراو به ئیعدام و مه‌ترسی ئیعدامی ناوبراو، 48 که‌س له ئه‌ندام پارله‌مانانی وڵاتی سوید له نامه‌یه‌ک بۆ هاشمی شاهرودی، به‌رپرسی قوه‌ی قه‌زائیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئیعدامی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بوون.
ئه‌م نامه‌یه که به ئینسیاتیڤی "کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا" ئاماده کراوه و له سه‌کۆی پارله‌مان دانرابوو، 48 که‌س له پارله‌مانتارانی سویدی له هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که له پارله‌مان نوێنه‌ریان هه‌یه، واژۆیان کردووه. له ناو ئه‌و که‌سانه‌ی که نامه‌که‌یان واژۆ کردوه، ناوی لاش ئۆهلی، سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوید، یاکوب یۆهانسۆن، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا و ئامینه کاکه باوه، پارله‌مانتاری کوردی سوید، ئه‌بینرێن.
له‌م نامه‌یه له هاشمی شارودی داوا کراوه که له هێز و توانایی خۆی بۆ ڕاگرتنی سزای ئیعدامی مامۆستای کورد، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، که‌ڵک وه‌رگرێ. له‌م نامه‌یه هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه و هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له ئێوه خوازارین که ئه‌رکه‌کانتان له رێگێکی عادڵانه و بێ لایه‌نانه ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه ئه‌م نامه‌یه له ڕیگه‌ی فاکس و پۆست بۆ دیوانی هاشمی شاهرودی، سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زائیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردراوه و به شێوه‌ی فه‌رمیش له رۆژانی داهاتوو ده‌درێته سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاتی سوید.
[email protected]www.kmmk.info