کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تکایە بچۆ بۆ دەنگدان ئەمجارە گۆڕان بیر لە پاککردنەوەی هەرێم دەکاتەوە!

Wednesday, 01/05/2013, 12:00






دەزانین دەسەڵاتی فیرعەونەکانی یەکێتی و پارتی زۆردرێژەی کێشا... دەزانین دونیا دیسانەوە ئازارەکانی نایەکسانی و بێدادی لەکوردستان فەرامۆشکرد... دەزانین دەنگە ئازادەکان کەس نەیویست گوێیان لێبگرێت، نە بەناو سەرکردەکانی کورد، نە درواسێکان و نە تەنانەت خێرخوا و دۆستەکانی ڕۆژئاوا و بەناو مرۆڤ دۆستەکانیش. دەزانین هەموان، بەڕۆژئاواو دۆستەکانیشمانەوە بونە شەریکی دزو مافیاکانی کوردستان، لەپێناو نۆشکردنی چەند دڵۆپێ لە خێراتی دزراوی خەڵکی کوردستان.
گۆڕان لە جەنگەڵستانی دەسەڵاتدارەکاندا لە خۆرهەڵاتی نزیک هاتە گۆو ویستی ببێتە ئەو بازوەی کە بەتەنها لەمەیداندا قۆڵی لێهەڵکا و چەکوشەکەی کاوە دیسانەوە هەڵسوڕێنێ. لەچوارساڵی ڕابوردو مەگەر هەموان کۆبینەوە و هەریەکە سەرگوزشتەی وردی خۆی بگێڕێتەوە دەنا تێناگەین و هەرگیزپێنازانین کە چەند بە وردی و ترسناکی لەژورە تاریکەکانی پاراستن و زانیاریەوە هەزارەها پلانی ژەهراوی لەدژی وردودرشتی هەڵسوڕاوانی گێڕدراوە تەنها بۆ خەفەکردنی و کزکردنی گڕی ئەو پزیسکەی کە زۆربەمان و لەشوێنی خۆمانەوە بەشێک بوین لە بازوی هەڵگیرساندنی. بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم لەپاڵ ڕاگرتنی هەناسەدانی ئەم بزوتنەوەیە دا کرۆکی ئەم پزیسکە ویستویە گەشداربێت و هەم دروشم و گیانی داخوازیەکانی بەپاکی و بێگەردی ڕابگرێت هەندێک جار لەسەرحسابی کەمێ کزبون و دەبربردندا بۆ مانەوە و درێژەدان بە خەبات. بەدرێژایی چوارساڵی ڕابوردوو هەزاران جار جرجو قەلەڕەشەکانی دەسەڵات هەمیشە لە هەوڵی کرۆشتنی گیانی هەوادارانیدا هەرچیان پێکرا کردیان هەرلە سەردانەکانیانەوە بۆگردەکە تادەگاتە چەندین هەوڵی کڕین و لەڕێلابردن و تەنانەت هەڕەشە و ترساندن و تیرۆرکردن. بەڵام بۆ چرکەیەکیش ئامانج و هیواکانی ئەم بزوتنەوەیە لەق نەبون و لە گەرمترین ساتەوەختی گفتوگۆو دانوستاندا شێرانی گۆڕانخواز دەیانجار بەگوێی سەرانی دەسەڵاتیاندا دایەوە کەهەرگیز خەیاڵیان خاوە لەیەک بەندی داواکانی خەڵکی و ئامانجی بزوتنەوەکە دەستبەردارنین و هەمیشە گۆڕان لە تەواوی سیستمی حوکمڕانی لەخزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا ئامانجی هەمیشەیی بزوتنەوەکەیە. هەتا ئەوکاتەی دەسەڵاتی یاسا سەروەردەبێت لەگەڵ شەفافیەت لەحوکڕانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت لە خەباتی ئاشتیانە. ئەمە لەپاڵ هەمیشە تەقەلاکردنی گۆڕانخوازان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی نوێ و بەرنامەی نوێ لەخزمەت سەرخستنی یەکجارەکی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و تائەوکاتەش خەبات و تەقەلادان بەردەوامە. هەرلێرەوە و لەدوا لێکدانەوەی دەسەڵاتەوە زانرا ئەم بزوتنەوەیە ئێجگار جدیە و ئەوەتا لەچەند مانگی ڕابوردودا کەوتونەتە بەردەم ئەولافاوەی کە چەند ساڵێکە خەریکە گۆڕان بۆیان ئامادەدەکات.
لێرەوە بەڕێزان بڵندگۆ و قەڵەمە ئازادەکان
کۆمەڵگەی کوردی ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنوس سازدایە.. تەنها چارە بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی خێڵ و گەندەڵکاران بەئێوە دەکرێ و ئەمە تەنها ڕێگەیە. نە خۆمان و نە دەوڵەتانی دراوسێ و نە ڕۆژئاوا ڕێگە بە ڕاماڵینی چەکداری و ڕاپەڕین نادەن. لەبیرتان چو هەرکاتێک تەرازوی سەربازی یەکێتی یان پارتی لار دەبو ئەوا خێرا هێزە کانی ناوچەکە دەستیان وەردەدا و بۆیان ڕاست دەکردەوە. ئەمە تەنانەت لە تەواوی هەشت ساڵەی شەڕی ئێران-عێراقیشدا هەر وابو. تەنها گرەوێک کە شەقامی کوردی دەتوانێ بیباتەوە ئەوە هەر بەئاشتی وەرگرتنەوەی دەسەڵاتە لە سەرانی خێڵ و بنەماڵە. هیچ دەوڵەتێ یان سوپایەکی سەربازی ناوچەکە ناتوانێ ڕێگربێت لەبەردەم لافاوی ئاشتی کە هەموان، خەڵکی کوردستان دەتوانن بەجێی بێنن. هەربۆیە گۆڕان هەمیشە زانیوێتی چی ئامانجێتی و چۆن دەیهێنێتەوە دی. سەرباری ئەمە گۆڕان بڕیاری داوە ئەم جارە زۆر بە کاراتر و چاپوکانەتر بەرەوڕوی هەڵبژاردنەکان بێتەوە بەهیوای جەماوەرەکەی و بڕیاری داوە کە ئەمجارە بەهیچ تەزویر و تێکدانێکی هەڵبژاردن قایل نابێت و بەتەواوی باوەڕەوە هەڵبژاردنی ئەم جارە گۆڕانی گەورە دەبێ ڕوبدات. ئەوە دەسەڵاتە دەیەوێ لە هزری خەڵک بگەیەنێ کە هەمیشە ئەوان سەرکەوتون و ئەگەر سەریش کەون دەسەڵات چۆڵ ناکەن. دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوە ئەوانن ئەم هالەی خورافاتە بڵاو دەکەنەوە و لەکاتی هەڵگیرساندن یان خۆئامادەکردن بۆ جەنگێکی تری ناوخۆ لەسەر دەسەڵات ئەوا دڵنیاتان دەکەمەوە سەرانی یەکێتی و پارتی بەدەستی خۆیان گۆڕی خۆیان هەڵدەکەنن.
بەڕێزان..
کۆمەڵگەی کوردی چاوەڕوانی هەڵمەتی جوامێرانەی ئێوەن، کەهەمیشە لەم مینبەرەوە سەرەنێزی بەرخۆدان و بڵندگۆیی بون. بە بێدەنگ بونمان ژیانی زیاتر بۆ دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵەو گەندەڵکاران دەنوسین. هەرئێوەبون لەسەرەتاوە دەرکرتان بە چەوتی و خەوشەکانی ئەم دەسەڵاتەکردو زۆردوان لەسەی. کاتی ئەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ لێسەندنەوەی دەسەڵات لێیان و ئازادکردنی خەڵک و داهات و چارەنوسی کورد و نەوەکانی دواڕۆژ...
بەرەو هەڵبژاردنی گەورە و ڕاماڵینی قەڵاو کۆشکی سەرانی بنەماڵەی بارزانی و پاشماوەی تاڵەبانی خەڵەفاو... تکایە بابچین بۆ هەڵبژاردن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە