ئیبراهیم جەلالیش خوێنی خۆی کردە کاسەوە!!
Saturday, 16/04/2011, 12:00
ئەو ڕستەیە سەرەوەم دەیانجار گوێم لێ بێت، یان ڕوو بە ڕوو پێم دەڵین، منیش هەمیشە تهنها یەک وەڵامم پێیە: (ئەوا سەرانی کوردی دز و گەندەڵ و خیانەتکارن، که خوێنی خۆیان کردۆتە کاسە نەک ئێمە!)
شەهید موحەمەدی برام هەمیشە دەیووت، ئەوەی ناحەقی دەکات، ئەوەیش کە ناحەقی قبوڵ دەکات لە کاتێکدا توانای بەرگری لەخۆ کردنی هەیە لای من وەک یەکتر وان!
ئێمەی کورد لە کوردستانی باشوور 20 ساڵە ناحەقی لە سەرانی کورد و له بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی قبوڵ دەکەین لە کاتێکدا توانای بەرگری لە خۆ کردنمان هەبووە .
بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر سەرانی کۆنە جەلالی ڕابەرایەتییان نەکردا بەهەمان عەقڵی ئەو دوو حیزبە هەڵسوکەوتیان نەکردبا، ئەوا لەدوای 25 /7 وە سنورێکی فراوانتر بۆ قبوڵ نەکردنی ئەو ناحەقیانەی دەسەڵات دادەنرا، هەر چەندە ناکرێت نکوڵی لە دەوری پۆزەتیفی ئەم بزوتنەوە بکەین، بەڵام هێشتا وەک ئەوەی پێویست بوو نەکرا، بۆ نموونە لەهەر وڵاتێکدا کاتێک هەڵبژاردن دەکرێت و حیزبی دەسەڵاتدارو ئۆپزسیۆن دەکەونە ململانێی هەڵبژاردن، لەکاتی ساختەکاریدا هەمیشە و لەهەموو کاتیکدا لایەنی ئۆپسزیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەت دەکاتەوە ، بەڵام ئەوەی بینیمان لە کوردستان سەره ڕای ئەو هەموو پێشێلکاری و هەڕەشەو چاو سورکردنەوەو ساختەکاریە لە کاتێکیدا جەماوەری گۆڕانخواز ئامادەی هەر فیدا کاریەک بوون، بەڵام سەرانی بزوتنەوەی گۆڕان قبوڵی ئەو ئەنجامە ساختەکاریان کرد وو داوای هێمنیان لەشاری سلێمانی دەورو بەری ڕاگەیاند، کەئەمە یەکەمین و گەورەترین هەڵەی مێژوو ئەو بزوتنەوەیە بوو!! ئەگەرچی بەمانشێتێکی گەورە لە کوردستانپۆست نوسرا بوو، خەڵکی کوردستان بە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە رازی مەبن و بڕژێنە سەر شەقام کەچی نەکەس ڕژایە سەر شەقام و نە گۆڕانیش توانی ئەوەی مەبەستی بوو بە خەباتی پەرلەمانی بەدەستی بهێنێت، تەنانەت گۆڕان ئیشتاشی لەگەڵدا بێت، نەیتوانی پرسی نان بڕاوەکانیش چارەسەر بکەن!!
لەکاتی خۆیدا بەچەند بابەتێک لەسەر ئەم تەوەرەیە دوام، پاشانیش هەڵەی دووەمی گۆڕان ئەوە بوو پانە بردنی گوڕان بۆ بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بۆ پرسی نان بڕاوەکان هێندەی تر قوڕەکەی خەستر کردەوە، هەڵەی سێهەمیش دەنگدان بە تاڵەبانی وەک سەرۆکی جمهوری ئێراق..
بەدوای ڕاگەیاندنە ٧ خاڵەکی گۆڕان جۆریک لە خرۆشان و پەنجەرەیەکی تر بۆ ناحەقی قبوڵ نەکردن کرایەوە ، پاشێن جەماوەری ناڕازی دەرگایەکیان کردوە ناویاننا قۆناغی داوی ١٧ی شوباتی خوێناو کە مەحاڵە بەهەزار کۆبوونەوەو مفاوەزاتی پێنج قٶڵی خەڵکی کوردستان بگەڕیتەوە مێژوی پێش ١٧ی شوبات، ئەم دەرگایە تادێ گەورە دەبێت دەرگای تری بەدوا دا دەکرێتەوە، کەچی گروپە بەناو ئۆپزیۆنەکان هێشتا تۆزقاڵێ دەرس و عیبرەتیان وەر نەگرتووە ئامادەن هەمیشە لەگەڵ دەسڵاتی بەعسی کوردی دانیشتن بکەن..
لەکاتێکدا شەقامی ناڕازیی و سەرای ئازادیەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرسی سەرۆکایەتیە کارتۆنیە تەزویرکە دەکەن کەچی تازە بە تازە بە شەرمەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی شتێک دەکەن کە بوونی نیە ئەویش ناوی کابینەکەی شەشەمی بەرهەم ساڵحە، لە کاتێکدا بەرهەم ساڵح لە سلێمانی دەسەڵاتی پاسەوانێکی هێرۆی نیەو لەهەولێرێش دەسەڵاتی فەراشەکەی یەکیەتی قوتابیانی پارتی نیە، ئاخر چی هەڵبوشێتەوە بۆهیچ هەیە؟؟
لە کۆتاییدا هەمیشە دەڵێین لەناو پارتی و یەکێتیدا کەسێک نەماوە خاوەن هەڵوێست بێت، بەڵام ئەم لێدوانەی ئیبراهیم جەلال لەمەڕ چۆڵکردنی سەری ڕەش و تەسلیم کردنەوەی بە خەڵک، جارێکی تر دەمانخاتەوە گومان، کە هیشتا لانی کەم لەناو یەکێتیدا دەنگی ئاوا هەن..
دەقی لێدوانەکەی ئیبراهیم جەلال:
ئیبراهیم جهلال ئهندامی ئهنجومهنی ناوهندی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگهیاند پێویسته پارتی سهری رهشو سهرجهم بیناو ناوچه داگیركراوهكانی ههولێر بگێڕێتهوه بۆ حكومهت.
***********************
* ئیبراهیم جهلال له میانی بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنی گهلی كوردستان ئهو قسانهی كرد.
* یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لای خۆیهوه دهستی كردووه به گهڕاندنهوهی بهشێك له بینا حكومییهكان كه چهندین ساڵه كردوویهتی به بارهگای حزبیی، بهلاَم تا ئێستاپارتی هیچ بینایهكی نهگهراندووهتهوه بۆ حكومهت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست