ئازاد توفیق تاڵەبانى بە فریشتەو نەوشیروان بە شەیتان وەسف دەكات

Monday, 09/11/2009, 12:00


ئەمەیە كێشەى ناوەندە ڕوناكبیرى و ، بیرو ڕاى ڕۆبۆتە كۆپى كراوەكانى ئەم حیزبە گەندەڵەی كە كەسانى داوێنپیس و گەندەڵ و ئینتیهازى وەكو ئازاد ڕاوە ژیشكى تیا دەكات و لەو سەرەوە دەست بەتاڵ و مایە پوچ دەردەچن و كەسیش ناڵێت تۆ بەرهەمت چیبو ویستت چ ئامتنجێ بپێكى 000 دیارە حیزبێك كەتاڵەبانى چنگ و پەل خوێناوى ئێستا خاوەنى بێێت و ئازاد تۆفیق ڕۆشنبیرى بێت و حاكم قادر ڕاوێژكارى بێت ئەبى خەڵكى چ متمانەیەكى پێبكات و گوێ لەو دەنگە ناسازو پڕدرۆ و بوختانانەى بگرێ و تەنانەت نەحلەت لەو ڕۆژانەش ئەكەیت كە دەنگت داوەتێ و دزو داوێن پیس و ساختەچى وەكو ئەم بیچم و قەوارەیەى تیا كۆبۆتەوە بۆ فریو دان و هەڵخەڵەتانى جەماوەرى بەشمەینەتى كوردستان ،
ئازاد توفیق كەس لە هەڵەبجەێكان باشترى نایناسێ كە لاى هەركەسێكیان باسى بكەیت بەقەدەر كەلیلەو دیمنە باس و خواسى سەیرو سەمەرەى هەیە و بەقەدەر (ئارسین لوبین) دزى و ساختەچێتى هەیە و بەقەدەر (مەلاى مەشهورەش) زیاتر لە سەر گیرفان و ماڵى خەڵكى ژیاوە و هەرگیز دڵۆپێ ئاوەقى نەكردۆتەوە بۆ بە دەستهێنانى دەسكەوتێكى مادى لەو زروفانەشدا كە خەڵكى ژێر ڕاخەرو دەرگاو پەنجەرەى ماڵەكەى و قاپ و مەنجەڵى خۆى بۆ بژێوى ژەمێك دەفرۆشت و زۆر شكۆمەندانە دەژیا ئازاد دایكە بەڕێزەكەى دەناردە دەرگاى ئەم و ئەو قەرزى پێدەكرد و مێزەكانى نادى پێگەرم و گوڕ دەكرد و واى لێهاتبو كە دەردەكەوت هاوڕێكانى خۆیان لێدەشاردەوە چونكە كەپارەشى لێدەسەندى نە یئەدایتەوە00 ئەگەر ئەمە ئازاد بێت و ئەمڕۆ لە سایەى ئەو دۆخە گەندەڵەى یەكێتى چۆن بۆ پول و پارەیەكى شەرمەزارى قاچى نەوشیروان ناگرێ ت و ئەو جەنابە داواى شەفافیەتى بودجەى لێدەكات و بە ناشەفاف ناوى دەبات چونكە دەزانێ ئاغاكانى گەر پارە ببە خشنەوە تەنها ڕێگا لەم ڕۆژگارە دا بۆ دەوڵمەند بون قسە وتنە بە جەنابى كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕانە 000ئازاد دەڵێت ساڵى 1992- 1993 كاك نەوشبروان 200 هەزار دۆلارى لە یەكێتى وەرگرتوە كە ئیشى پێوە بكات كەس نازانێ چیلێكردوە 00 جارێ كاك نەوشیروان گەر مەبەستى پارە كۆكردنەوە بوایە خۆ بەقەدەر تاڵەبانى پێدەكراو چونكە تەنها دەستەڵات بوە كە حسابى قورسى نەزاهەت و پاكى بۆ كراوە و لە و ڕوەشەوە دەیتوانى بێژمارەو حساب پارەى لابێ و كەسیش نەتوانێ بڵێ لەل 00 بەڵام بێموراڵى و نانەجیبى ئێوە لەوەدایە دەزانن نەوشیروان بە ژمارە چەندى پێویست بوە كە ئەوەش هەر پەیوەندى بە پاكى ئەو زاتەوە بوە نەك وەك حوتەكەى سكرتێرتان بە ملیار دۆلار لە سەرى ماڵەو كەستان زاتى ئەوەتان نیە بۆ خۆشتان لە دڵى خۆتان بیرى لێبكەنوە 00 یان بیشعوریتان لە ڕادەیەكدایە باسى گردەكە دەكەن كە بە ڕەزامەندى حوتەكەو مەكتەب سیاسى و لە ڕێگەى یاساییەوە بۆ خزمەتى كلتورو ستراتیژى فەرهەنگى كە سیاسەتیش بە شێكە لە و پەیامەو جەنابتان نایزانن و وادەزانن هەر شیعرو ئەدەب بەشێكە لە پڕۆژەى ستراتیژى و فەرهىنگى 00 خۆ گەر ئەو گردەش نەكرایە بەو پڕۆژەیە بێگومان حوتەكەو ژنى حوتە كە وەك موڵكەكانى دەباشان داگیریان دەكردو خاوەنەئەسڵییەكانییان كە خەڵكى مەڵكەندیە ئەبوایە هەر خەویان پێوە بدیبایە 00
ئازادى بێمۆراڵ باسى موچەى ئەندازیاران و هونەرى و كارمەندانى تلفزیونە(كەى ئین ئێن) دەكات و بە 100 ملیۆن ئەیخەمڵێنێ و بە حسابى خۆى توانیویەتى داتایەكى وردمان بداتێ كەچى لەمەشدا زۆر بە سەهو چوە چونكە ئەو گۆڕانخوازانەى لەوێ كاردەكەن چاویان لە پارە نیە وەك جەنابت و وەكو ئەو 2000 هەزار موچەبڕاوەى ترى هاوڕێیان ئەوە ئێوەن بە پارە ئەجوڵێنەو و هێز ئەداتە ئەژنۆتان ئەگینا زۆرێك لە كەسان هەر هیچ وەر ناگرن و هەندێكیش بە پارەیەكى ڕەمزى كەم ئەو كارە زیندوە دەكەن كە هەمو كەناڵە گەندەڵكانتانى توشى سەر سوڕمان كردوە 00 ئەى ئازادى بێهەڵوێست ڕۆژێ لە ڕۆژان پرسیوتە تلفزیونى پیرێژنەكە (مەبەستم خاكە) تەنانەت چەند كەس موچەى بیكارى تیاوەر دەگرن و لە سەر قوتى ئەو میللەتى حساب دەكرێت 00بۆ ئازاد جوندیانى علوج كە تازە مەسئولى جەنابتە دەوێرێت هەر بەلاى خاك دا تێپەڕێ كە جەنابت لە جەردى خۆتان بویتەوە و هاتویتە سەر تلفویونەكانى تر تا شەفاف بن 00
دیارە نەوشیروان مستەفا بەڕونى و شەفافى باسى لە سەرچاوەى مادى كۆمپامیاى وشە كرد كە سەرمایە دارانى كورد و پیتاكى هاوڵاتیانى دڵسۆز لە ڕێگەى بانك و هاریكارى ڕوەندى كوردى لە دەرەوە سەرچاوەى داهاتە 00 خۆ كاك نەوشیرزان تاڵەبانى نیە هەردەمەى بە مەیلى خۆى قسەیەك بكات ئەو بەڕێزە خاوەنى متمانەیەو قسەكانیشى دواڕۆژ بۆ گەمژەو گێلى وەكو جەنابتان دەردەكەوێت كە بە قەلە ڕەش ناو زەدەى دەكەیت و تاڵەبانى بە كۆترى سپى 000 چونكە تۆو نمونەكانى وەك تۆ بەوێنەى زوڕناژەن و دەهۆڵ كوت كێ پارەتان باتێ بەسەر ئەودا هەڵ ئەدەن 00 لێرەدا دەپرسین لە ئازاد تۆفیق00 زەحمەت نەبێ تۆش شەفاف بەو وەڵامى ئەم پرسیارانەمان بدەرە وە
1- ئەو بەتانیانە كە ساڵى 1995 كۆمان كردبۆوە بۆ لێقەوماوانى ناوچە كانى شەر ِ چۆن دزیت و دەرت كرد و دات بە چەند 00 ئەوسا دۆلار بە چەند بوو ؟
2- ئەو كتێبانەى مەلا بە ختیار دایتێ بۆى ساغ بكەیتەوە و فرۆشتت و لە مەلا قاچاخ بویت و پارەكەت فت كرد چۆن ئاشت بونەوە ؟
3- ئەو نامیلكەیەى لە سەر كاك عیمادت نوسى كێ پارەكەى دایتێ و بڕەكەى چەند بوو 00 مەبەستت لە بڵاوكردنەوەى چى بوو ؟
4- تفەنگەكانى كۆمیتەى چوارباخ كە بریتى بو لە 5كڵاشینكۆف و یەك قەناێ دات بە چەند 000 دوایى كە مەڵبەندى سلێمانى پێى زانیت چى ڕویدا و بە خەتى خۆت چیت نوسى لە بەردەم لیژنەكەو دانت نا بە چى تردا ؟ چونكە لە نوسینى ئایندە كۆپیەكى ئەو دەستنوسەت ئەدەین بە كوردستانبوست
5- ئەو ڕۆژەى وتت مالِەكەم بڕاوە پارەو ئاڵتونى (ڤ) ى خێزانم دزراوە راستى سیناریۆكە چۆن بو پارەكەت چیلێكرد ؟
6- ئەو بڕە پارەیەى ئاسۆ عەلى كەلێپرساوى مەڵبەند بو وەكو یارمەتى كەبۆى سەرف كردى بەناوى نەخۆشى منالە كەتەوە كەگوایە دەیبەیت بۆ بەغدا و نەچوبویت چیت لەو پارەیە كرد ؟ تكایە شەفاف بە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە