سەرەتایەک بۆ کۆتایی
Tuesday, 21/12/2010, 12:00
هەموو تاکێکی دڵسۆزی ئەم میللەتەمان بەدروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان هیوایەکی لە ئاسۆدا بەدی کرد بۆ چاکسازی و دادپەروەری و ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لەپەتای دزی و بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی و سنووردانانێک بۆ کلک گرێدانی جلال و مسعود بە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و یاری کردن بە چارەنووسی ئەم گەلە ستەمدیدە،لەم پێناوەشدا هەموو خەم خۆران کەوتنە پاڵپشتی بزووتنەوەکەو بەسەدان نان بڕاوکران بێ ئەوەی تۆزێک کار لە وورەیان بکات ،دڵسۆزان لەئۆرگانەگرنگەکانی هەردووحیزب بە تایبەتیش یەکێتی کەوتنە هاوکاری کردنی گۆڕان و زانیاری گرنگیان پێ ئەدان لەسەر کاروو نەخشەو پلانەکانیان دژ بە گۆران و ئاشکراکردنی دزی و ڕاووڕوتی مسئوولەکانیان تا لای جەەماوەر ئاشکراو ڕیسوا بکرێن ،ئەوەش نەبێ خۆیان بیرکردنەوەی جلال و سەرانی یەکێتی و پارتی و پلانەکانیان نەخوێننەوە بەڵام بەپێچەوانەوە لەبری ڕیسواکردن و ئاشکراکردنی خیانەتی خائینان بە پاساوی بەرژەوەندی نەتەوەیی بێ دەنگیان کردو تائەو ڕادەیەی کە جلال ناوی خائینانی بەباڵایاندا پۆشی لە هەڵبژاردنەوەی بە سەرەک کۆمار دیسانەوە بە پاساوی بەرژەوەندی نیشتمانی دەنگیان پێ دایەوە بێ خەبەر لەوەی لەپشت پەردەوە پلانەکان لەدژیان بەردەوامە، دوای مسۆگەر کردنی ئەو پۆستە لەلایەن جلالەوە کاریان بەگۆڕان نەماو لە پێکهێنانی حکوومەتیشدا نەخوێنرانەوەو لەسەفە قەیەکی نهێنیدا لەگەڵ ئەو شۆڤینیانەی کەدەستی گۆڕانیان پێ کەلەپچە کردووە پۆستەکانیان دابەش کرد وەک ئەوەی ئەڕۆ بینیمان لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق و لەسەر زاری محمود عوسمان گوێ بیستی بووین کە مالکی و بەرزانی بێ گوومان ئەمە پلانی جلالە کە گۆڕان هیچ وەزارەتێکی لەدەرەوەی هاوپەیمانی کوردستانی پێ نەدرێ.ئەمە پاداشتی دەنگدانتان بوو بە جلال.ئەوەی ئێوەس لێ ی بی ئاگان تا ئەم ساتەپلانی هەرەگەورەیە بۆ کۆتایی پێهینانی گٶڕان ئەویش لەچوارچیوەی ئەو یاسایانەدا کەمان و بەرژەوەندی هەردوو بنەماڵە ئەپارێزێ نموونەشمان یاسای خۆپیشاندانە کە ئەمە سەرەتایەکە بۆ کۆتایی نەک گۆڕان بەڵکو هەموو دەنگێک کە بڵێ نا......بۆیە دڵنیام ئێستا گٶڕان لەڕاستی و درووستی هەموو دەنگانە تێ ئەگات کەهاواریان بۆ ئەکردن و تکایان لێ ئەکردن کەئەمانە جلال ومسعودو مسئوولەکانیان لەهەموو بەهاکانی ڕەوشتی مرۆڤایەتی شۆردراونەتەوەو بۆ مانەوەیان ئامادەن شەرەفیشیان دابنێن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست