کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا موحەمەد عەرەبە؟

Friday, 16/03/2012, 12:00



 
گەورەترین مەترسی لەسەر ئەوروپاو ئەمریکا، ئەو ژمارە زۆرەی ئیسلامە کە ڕۆژ دوای ڕۆژ لەگەشەکردن و زیادبووندایە. وە زۆرترین ناولە ئیسلامدا موحەمەدە. رەنگە هۆکاری ئەو زیادبوونەش بە بۆچوونی من بەسترابێتەوە بە دوو هۆکاری سەرەکی ، ئەوانیش یەکەم سروشتی ئاینەکە و دووم سروشتی خەڵکی ئیسلام.

دیارە سروشتی ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەیە کە هیچ جۆرە گۆڕانکاریەك لەخۆ ناگرێ و لەهەمان کاتیشدا ڕێگرە لەهەر مۆدرێنەکاری و شتی تازەگەری.. ئەمەش وای لێکردوە کەبەدوور بێ لەکاری داهێنان. ئەوە بۆ نزیکەی ١٥٠٠ ساڵێکە ئیسلام و قورئان گۆڕانکاریان لەخۆ نەگرتوەو هەروەك خۆیان ئەڵێن، زمانی عەرەبی لەبەرئەوەی زمانی قورئانە توشی چەقبەستن هاتەوە. ئەم زمانە بۆ هیچ سەردەمێك بەکارنایەت و ناتوانرێ لەگەڵ هیچ سەردەمێکی نوێدا مامەڵەی پێبکرێ. زمانی عەرەبی بەهۆی ئەم ئاینی ئیسلامەوە تەواو پەکی کەوتوەو ناتوانێ لەگەڵ ڕەوڕەوی مێژوو خۆی تل بکاتەوەو بگاتە ئاستی زمانەکانی تر. ڕەنگە هەندێك پیان وابێ زمانی عەرەبی دوای زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی و ئیسپانی دێن، لە ڕاستیدا گەر واشبێ، ئەوا تەنها لەبەرئەوەیە کە عەرەب پشکی گەورەی لەئابووری جیهانی بەرئەکەوێ و ئەگینا ئەم زمانە ئەوەندە لاوازە، هەرچی ئیسلامەکانی ترن ، زۆر بەکەمی بەکاری دێنن، بۆ نمونە، ئیسلامێکی ئێرانی، تورکی،بۆسنی ، مالیزیایی و،،،،، ئەمانە بەزمانی خۆیان ئیسلامەتی ئەکەن.. کەبەداخەوە تەنها کورد لەم هاوکێشەیەدا نیەو بەزمانی عەرەبی ئیسلامیەتی خۆی بەڕێ ئەکا. لای تاکی کوردی موسڵمان، دەست نوێژ،نوێژ کردن، تەڵقین و تەراویح و زۆر جار دوعاکانیش هەر بەزمانی عەرەبین.

سروشتی مرۆڤ بەگشتی ئارەزوە بەرەو نادیار و سوریالیەت، ئەم سروشتەیە وای لێکردوە سنوورەکان ببەزێنێ و ڕۆژ دوای ڕۆژ داهێنانی تر بکاو نەسرەوێ. ئەم جۆرە سروشتە دیارە لەئیسلامدا تەواو پێچەوانەیە. ئەویش بەحوکمی ئەوەی ناکرێ لەئیسلامدا چەند جۆرە پرسیارێك بوورووژێندرێ بەوەی ئەچێتە هێڵی سوور، بۆ نمونە شەریك بۆ خوا دروست کردن لەشێوەی پرسیاردا هێڵی سوورە،، دروست کردنی مرۆڤ و سروشتیش بەهەمان شێوە هێڵی سوورن. لێ مرۆڤی ئیسلام لەبەرئەوەی ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی کە هەندێ لێکدانەوە تەنها لای خوایە، ئێدی ئەم نابێ خۆی بەوانەوە خەرێك بکات.. بۆ نمونە لەقورئاندا لەچەند شوێنکدا ئاماژە کراوە،،، بە(ئەلف، لام ، میم) لەزۆربەی لێکدانەوەکان ، سەرچاوەکانیان تەنها بۆ خوا گەراندۆتەوە.. کەس نازانێ مانای ئەمانە چین تەنها خوا نەبێ،، ئایا کەس هەیە نەزانێ ، پیتەکانی ئەلف و لام و میم چین؟ بۆ ئەبێ کەس نەبێ لەڕاستی ئەمانە بکۆڵێتەوە،، ئاخر ئەو سێ پیتە گەر بەتەنها بەکارهاتن، هیچ مانایەك ئەدەن بەدەستەوە؟ بێگومان نەخێر.. لەبەرئەوەی چەند پێتێك ووشەیەك پێك دێنن و واتایەکی پێ ئەبەخشن.. هیچ کاتێك و لەهیچ زمانێکدا یەك پیت مانا و مەدلولی تایبەتی نیە.. کەچی لەقورئاندا کوفرە بتوانی لێکدانەوەو شرۆڤە بۆچەند ئایەتێك بکەیت کە لەبناغەدا هیچ مانایەکی نیە.

لادێیەکی بچووك لەشاری قومی ئێرانی بەناوی(کوسی) پێیان وایە کە موحەمەد لەوێ لەدایك بوە و بەڵگەشیان بۆ ئەوە ئەوەیە کە بەهۆی کاری بارزگانی کاتی خۆی ڕوویان کردۆتە شاری مەكکە و لەوێ نیشتەجێ بوون. ناردنی موحەمەد بەمناڵی بۆ بادیە(بیابان) و فێربوونی زمانی عەرەبی و دواتر پشت بەستنی خودی موحەمەد بە (سەلمانی فارسی) لەشەڕی خەندەقدا و پاشان ووتنی حەدیسی(جیاوازی لەنێوان عەرەب و عەجەم لەئیسلامدا نیە ، تەنها بەهەوڵ و کۆشش نەبێ) و هێنانی ژن و ژنخوازی یەکێ لەکوڕەکانی عەلی ، کەئەکاتە ئامۆزای موحەمەد بەناوی حوسێن لەگەڵ فارسەکاندا.. ئەمانە ئەو چەند بەڵگەیەن کە وای لەفارسەکان کردوە کە چۆن دیاردەی بەستنی عەگاڵیان لەئافرەتی فارسەوە گەیاندە عەرەبەکان، ئاواش ئەوڕۆ بەئاشکرا داوای ئەوە ئەکەن کە موحەمەد عەرەب نیەو فارسە.. جا کێشەکە لێرەوە دەست پێئەکا، ئایا ئێران هەر بەتەمای ئەوەیە کە(کەعبە) بەرنە شاری قوم؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە