ئایا ناكرێت چەپەكان خۆیان فۆرمات كەنەوە؟؟!!
Sunday, 18/04/2010, 12:00
مێژووی سەرهەڵدانی چەپی دیموركراتی لەكوردستاندا هەلو مەرجی تایبەتی خۆی هەبو. لەخەباتی نیشتمانی رزگاری كوردستاندا سەرەراى ئەوەى گەلی كورد لەكوردستان پەنای بۆ زۆر رێبازی سیاسیو چەكداری بردوە لە پێناو رزگارى گەل ونیشتمانەكەیدا لەدوای روخانى حوكمى رژیمى بەعسى لەعێراق چەپی دیموكراتی تەشەنەی كردەوە بەتایبەت لەكوردستان لەراپەڕینی بەهاری 1991 لەگەلأ ئازادی خەڵكی كوردستان ئاوێتەبوو بۆ بنیادنانی سیستەمی دیموكراسیو سیستەمی هەڵبژاردن لەكوردستاندا ئەمەش بەومانایە دێت لەگەلأ پاشەكشەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری دیموكراسی دێتە ئاراوە. وەبەپێچەوانەشە وە كاتێ دیموركراسی غیاب بێت، ئەوا دیكتاتۆری خۆى دەسەپێنێت بەهەر حاڵ ئەوەى ئێمە مەبەستمانە .ئەورێبازە چەپانەیە كە لە كوردوستانداپەیدابونە وئێستا هەن یاخود خۆیان بەچەپ دەزانن،هەرچۆنێك بێت ئەو لایەنە چەپانە نەیان توانیوە بە پێى پێداویستى قۆناغەكە خۆیان بگونجێنن و گە شەبكە ن وەنەیان توانیوە تینوێتى لاینگرانى بشكێنى.و زمانحالى شەقامى كوردی وخەڵكى كوردستان وكریكاران و جوتیاران وچینوو توێژەكانى كۆمەڵگاى كوردوستانى بن وە نەیان توانیوە وەكوئۆپزسێونێكى راستە قینە رۆلى خۆیان بگێرن وبۆیە بەردەوام جەماوەریان بەرەوكەم بونەوەو بێ هیوارۆیشتوە تائەم رۆژگارەى ئەمرۆشى لەگەڵدابێت .دەبێت بپرسین بۆ.؟ ئایە چەپ بنكەى جەماوەرى نەماوە.؟یاخودبنكەیەكى زۆرى جەماوەرى هەیە ,بەڵام بەداخەوە متمانەیان بەوانە نەماوە كە رابەرایەتیان دەكەن.. بۆیە رۆژبەرۆژ ئەم هێزە چەپانە بەرەولاوازى دەچن؟ وە ئەوەى هەشە. تا ئێستا پەرتەوازەیە .دەبێت بپرسین ئایەبەم شێوەیە دەتوانین متمانەى جەماور بۆلاى خۆمان رابكێشینەوە؟دەتوانین تەعبیر لەڕاوخواستى شەقامى كوردى بكەین دەتوانین ببینە ئۆپزسیۆنێكى راستەقینە.یان نا..ئەگەرناتوانین ئەوا دەبێت بزانین ئەوبەرنامەیەى گرتومانەتەبەر نامان گەیەنێتە هیچ شوێنێك..تەنهائەوەنەبێ رۆژبەرۆژ پەرتەوازترو نابوت تردەبین ,لیرەولەوێێ حزبەكانمان لاوازوپەرتوبڵاودەبین و رۆژانە ئینشیقاقمان لێ رودەدات. ئێستاش هیچ قورسایەكى ئەوتۆى جەماوەریمان نەماوە وەكو لەهەڵبژاردنەكانى ئەمدوایانە بینیمان. لەرابردوئێستاش چ لەروى ریكخستن وهەڵكردن لەگەڵ كۆمەڵگادا زۆربەى هیزە چەپەكانى كوردستان هەڵە بوون هەر لە سەرەتاوە. هەڵسەنگاندنێكى ڕەشبینانەى هەل و مەرجەكانیان دەكرد ,وەئەم جۆرە شێوازانە پەرە بە مەسەلەى شۆڕشى سۆشالیستى و چینى كرێكار نادات بەڵكو بە پێچەوانەوە. ئەم شێوازە كۆن و سەرەتایانە. لە خەباتكردن بێ كەڵك دەبێ لە ململانێى ڕامیارى وئابور وكۆمەڵایەتیدا. بۆیە من لێرەدا دەلێم چەپەكان.پێوستیان بەخۆ رێكخستنەوەفۆرمات كردنەوە هەیە بەهەموتەیارەكانیانەوە. بەرێبازێكى سەردەمیانە خۆیان فۆرمات بكەنەوە تابتوانن لەململانێى سیاسیو ئابوریو كۆمەڵایەتى بەرەوپێشبچن ومتمانەى گەل بۆخۆیان بەدەست بێنەوە هەرچەندە هەریەكەو پێناسێكى بۆخۆى هەڵِگرتوە بەڵام هەمویان ئەتوانن لەچوار چێوەیەكى دیاریكراودا یەك بگرن ..چونگە هەرهەمویان لەبنەڕەتدا بۆ چەسپاندنى دیموكراسى و یەكسانى و سۆسیالزم تێدەكۆشن، كەواتە دەتوانین بڵێین چەپی دیموكراتیو لیبرالی و رادیكاڵى و كلاسیكی كەهەموشیان لەبنەرتدا یەك سەرچاوەن جەختیان كردۆتەوە لەسەر ئازادیە ئابوورییەكان ،ئازادى تاكەكەس وكارى رێكخراوە مەدەنیەكان بەرامبەر بەدەوڵەت ئۆتۆكراتی بن، وەداواى نزمترین ئاستی حكومەت دەكەن. دەرگای حكومەت كراوەو شەفاف بێت بۆ پێدانی تەواوی زانیاریەكان لەرووی ئیداریو بەڕێوەبردنەوە ،كەئەمەش لەگەڵ بنەماكانى دیموكراسیدایە . بۆیە خۆ نوێكردنەوە ودەرچون لەو قاڵب چەق بەستوە زۆرپێویستە. ئەوەی لێرەداجێگاى دڵ خۆشیە وگرنگە ئەو شەپۆلە نوێیەی بونیادنانی دیموكراسیەیە كە لەنەوەدەكانی سەدەی رابردووە خاڵێكی دەستپێكی بەكەڵكی دروستكرد بۆئەوەی لایەنە چەپە ناكۆكەكان ى سیاسیى وئایدۆلۆجێكان بەرەو جۆرێك لەپێكەوە هەڵكردن بەرێت لەوانەیە بە دیموكراسیكردنی زیاتر رێبازێك بێنێتە ئاراوە بەرەو چارەسەری ناكۆكیەكان بەشێوەیەكى ئاشتیانە، ئەوەی ئەم دوو ئاراستەیە لەیەك نزیك دەكاتە تەنهاوبەس دیموكراسیە وە پابەندبونە بەبنەماكانى ئەوەی لێكیشیان دوور دەكاتەوە تەنها مەسەلەی ململانێی نادیموكراتیانەیە. هەمومان دەزانین ئەمڕۆ سیستەمی دیموكراسی بۆتە پێشەنگی خەباتی گەلانی ئازادیخواز، دیموكراسی سیستەمێكی دانسقەی خەباتی گەلی كوردبووە لەوپێناوەدا تێكۆشاوە. ، لەبەرنامەى كارى چەپەكانى كوردوستاندا دیموكراسیخوازی لەهەریەكەیاندا رەنگدانەوەی هەیە، چونكە هزر لێكیان گرێدەدات، دەتوانن لەئایندەشدا پێكەوە بمێننەوە؟ئەمە كارێكی زۆر گرنگ دەبێت چەپەكان لەپەرتەوازەییەوە كۆبكاتەوە, بەلام ئەمەش هەرلەخۆیەوەنایەتەدى پێویستى بەدانیشتنو راپرسیو گفتوگۆو رێكەوتن هەیە.كاتێك باس لەڕێكەوتنی پارتەكان دەكرێت، رێككەوتن چەند جۆرێكی هەیە. هەموو جۆرەكان بەبیردا دێن.رێكەوتن هەیە بەشێوەیەكی ئاسانو خۆرسكی دێتەكایەوە، رێكەوتنیش هەیە دوای چەندین دانیشتنو كۆبوونەوە دێتەئاراوە. رێكەوتنیش هەیە بەهۆی پەیدابوونی بارو دۆخێكی نائاسایی دێتەكایەوە.ئەم ریكەوتنانە جارى وایە دەبێتە یەك گرتن لەنیوان ئەوحزبولایەنانە ئەمە كارێكى ئاسایە كە لەرویى هزر وئایدۆلۆجیاوە لەیەكتروەنزیكن وە دەگەنە ئەو ئەنجامەی كەلەپێناویدا رێككەوتوون بەڵام ئەم راستیەش دەبێت بزانین زۆرجاری وایە ریكەوتن لەنێوان دوو یان سێ حزبى لەیەكترى جیا و لەهەمورویەكەوەلە هزرو,بۆ چونو,لەئایدۆڵۆجیاوئاین. هاوپەیمانى پێك دەهێنن تەنها بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەكانیان.ئەم ریكەوتنانە تەنها بۆكاتیكى دیارى كراوە هەركاتێك بەرژەوەندی نێوانیان نەما هاوپەیمانەتیەكەش نامێنى ئەزموونی پێشووش ئەوەی سەلماندوە جاری وادەبێت رێكەوتنی نێوان پارتەكان لەوانیە بەنەمانی بارو دۆخی نائاسایی پێكەوە نەمێننو رێككەوتنەكە هەڵبووەشێتەوە.بەلام. جاری واش هەیە ئەو رێكەوتنانەی لەنێوان پارتەكاندا دەكرێت، بەردەوام دەبن وە. كاركردن بۆ بۆچوونی هەرلایەنەو لەڕوانگەی خۆیەوە بۆ تێڕوانینی لەچەپبوون، جا چ چەپى دیموكراتی یان چەپى نەتەوەیی بێت،یان چەپى رادیكاڵى بێت یا ناكۆكی لەسەر فۆڕمی نەتەوەیی بوونو یان فۆرمی بەجیهانى بون بێ بەهۆى.دیموكراسیخوازى كە ئەمڕۆ لەسەردەمی عەولەمەداو پێكەوە گرێدراونەتەوە دیمۆكراسی جێگاى هەموئەمانى گرتۆتەوە وەكوسیستمێكی سیاسی بەو مانایە دێت كە مافی تاك تاكی مرۆڤەكان لە كۆمەڵگەدا, لەباری یاساییەوە پارێزراو بێت و دەزگا فەڕمییە دەسەڵاتدارەكانیش ئەركی پیادە كردنی ئەو مافانەیان لە بەرانبەر كۆمەڵانی خەڵكدا لە ئەستۆدا بێت. وەكو ئەمرۆى وڵاتانى خۆرئاواپەیرەویى دەكەن بۆیە دیموكراسى بۆچونێكى ورد وزانستیانە وفەلسەفیە بۆباشتر كردنى بارى مرۆڤایەتى لەهەمەبوارەكانى ژیان بێ ئەوەى جیاكارى لەنێوان نەتەوەوئاینومەزهەبو رەگەزدابكات دژى چەوسانەوەى مرڤە لەلایەن مرڤە وە بانگەشەى یەكسانى ودادى كۆمەلایەتى دەكات و بەهیچ شیوەیەك لەگەل َمافى بریاردانى گەلانى ژێردەستە وماف خوراو ناكۆك نیە بەڵكو هەموكات باورى بە نوێبونەوەو بەگۆرانى بەردەوام دەبێت هەردم لەگەڵ گۆرانكاریەكانداخۆیى دەگونجێنێت .هەمیشەلەسەنگەرى پێشەوەى بەرگری وداكۆكى كەراندادەبێت..بانگەشەی دیموكراسی لەواقعی ئەمڕۆدا پێداگرتنە لەبەمەدەنیكردنی كۆمەڵگە, وەدیموكراتیزە كردنی ژیانی رۆژانەی خەڵك لەبواری ئازادی تاكدا. بەئەنجام گەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆدارشتنى یاسایەكی پێشكەوتووی هاوچەرخ. دامەزراندنو گەشەپێدانی نەقابەو رێكخراوی مەدەنی جۆراو جۆر.ریفۆرمی ئیداریو ئابووری باری ژیانی هاوڵاتیان بازاڕی ئازاد.ئەوەی زۆر گرنگە سەرخستنی ئەزموونی دیموكراسی وەك شێوازی فەرمان ڕەواییو سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاوازی نەتەوەییو تایەفەگەریو ئاینیو مەزهەبی لەمومارەسەكردنی كاروباری ژیانی رۆژانەی كۆمەڵگەدا.پەرەدان بەپاراستنی ژینگەو بەڕۆشنبیریو پەروەردەو فێركردن.یەكسانی بۆ رەگەزی مێو نێر لەهەموو كارو بارەكانی نێو وڵاتدا دەبێ بۆیە یەك خستنەوەى هیزوتواناى چەپەكان ئەركى هەمو خەم خۆرانى ئەم رێبازەیە بەشێوەیەكى سەردەمیانەى پێشكەوتنخوازو دیموكراسییخواز..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست