کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی پارتی له سایته شه‌ق و شڕه‌که‌یان له ده‌ره‌وه هێرش ده‌که‌ن

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا له‌ یه‌کێك له ‌سایته‌ شه‌ق و شڕه‌کانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه ‌و له ‌ده‌ره‌وه‌ هێرشیان کرده‌سه‌ر ماڵپه‌ری کوردستانپۆستی قه‌ڵای چه‌وساوه‌کان، به‌تایبه‌ت به‌ڕیز کاك (که‌مال جه‌مال موختار)ی به‌ڕێز و سه‌ر کرده‌کانی گۆڕان که‌ ‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین و دور له‌مرۆڤایه‌تی له‌به‌کار هێنانی چه‌نده‌ها ووشه‌ی ناشرین، له‌و نووسینه‌یانه‌ی، ‌به‌رامبه‌ر ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست و سه‌ر کرده‌کانی گۆڕان و به‌ڕێز (کاک که‌مال جه‌مال موختا ر) قسه‌یان کردووه‌، جا رێکی تر سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خاین و مافیا له ‌ڕێگه‌ی مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانیانه‌وه‌ ده‌یکه‌ن سه‌لمینه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ مه‌سعود و مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانیان نه‌ك هه‌ر تاوانبا رن به ‌کوشتنی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس (سۆرانی ما مه‌حه‌مه ‌و سه‌ر ده‌شت عوسمان) به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌ پلان گێڕیدان بۆ له‌ناو بردنی ده‌نگی ئازادی میلله‌ته‌که‌مان، که‌ هه‌میشه‌ وه‌کو قه‌ڵایه‌ك وابووه‌ بۆ چه‌وساوه‌کان بۆیه ‌ده‌بێت خه‌ڵکانێک له‌ک وردانی تاراوگه‌ سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م کارانه‌ی مه‌سعودی خا ئن و ئه‌و مه‌سینه‌هه‌ڵگرانه‌ش بکر ێت که ‌سه‌ره‌ڕایی خۆفرۆ شتنیان ناو به‌ناو به‌قسه‌ی ناشرین و دوور له‌شارستانیانی ده‌که‌ونه ‌په‌لاماردانی ده‌نگی ئازادی به‌رگریکا ر له‌ میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌که‌مان، بۆیه‌ لێره‌دا خه‌ڵکانێکی کوردی میلله‌ته‌که‌مان له‌م کارانه‌ی ئه‌م خائن و خۆفرۆشانه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ڕۆژنامه‌کوژی لێئا گادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ستافی کوردستان پۆست له‌سه‌ر ئه‌م کارانه‌ی مه‌سینه‌هه‌ڵگر و پیاوکوژه‌کانی پارتی و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ربگرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ وا فێرن سه‌ره‌تا به‌هێرشکردن له‌ڕێگای سایته ‌شه‌ق و شڕه‌کانیان دواتر گه‌ر چاره‌یان نه‌ما په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر مرۆڤ کوژه‌کانیان ڕوبه‌ڕوی که‌سانی ئازادی خوازی میلله‌ته‌که‌مان ده‌بنه‌وه ‌بۆیه ‌ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ سه‌رده‌شتیێک و سۆرانێکی تر له‌ ئه‌وروپا تیرۆر کرا ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی که ‌کاره‌ مرۆڤ کوژه‌کانیان سه‌ر نه‌گر ێت و ڕوونه‌دات پێویسته ‌ده‌زگا ئاسایشه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ که‌ پیاوکوژ و خۆفرۆشه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود تێدا ده‌ژی تاکو ئه‌و پیاوکوژانه‌ بگرن و ڕووبه‌ڕی دادگاکان بکرێنه‌وه ‌و ڕێگه‌ به‌و تیرۆریستانه ‌نه‌درێت جارێکی تر ده‌ستی ڕه‌شیان سور بکه‌ن به‌ کوشتنی سه‌رده‌شته‌کان و سۆرانه‌کانی ووڵاته‌که‌م له ‌ئه‌وروپا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە