شیخ جەعفەر و عەلی كیمیاوی لەدیدی میللەتەوە
Wednesday, 27/04/2011, 12:00
عەلی كیمیایی ئەو درندەیە بوو هەلمەتی ئەنفال و كیمیابارانی كوردستانی كرد و تا دوا كاتیش كەلەسێدارەش درا هیچ پەشیمان نەبوو لەو رەفتارە هۆڤانەیەی خۆی و بگرە پیی وابوو ئە گەر جاریكیتر بیتەوە دەرەوە و حكوم بدریتەوە بەدەستی و فەرمانی پیبكریت ئەوا بی سێ و دوو ئەنجامی دەداتەوە. شیخ جەعفەرەكەی خۆشمان هەمان رەفتار دەكات ئەو كابرایەوا بەسۆزی حیزب و پلەو پایەو بەرژەوەندی شەخسیەوە رەفتار دەكات و هیچ لیكدانەوەیەك بۆ هەستە شاراوەكانی ناو ناخی خۆی ناكات؟ وادیارە جەنابی لەو جۆرە شعورو سۆزانە دامالراوە و لێی بیبەری بووە؟ بۆیە هیندە تینو بەشەڕ و خوینرشتنە؟.
عەلی حەسەن مەجیدی ناسراو بەعەلی كیمیایی و شیخ جەعفەری خۆمان هەمان سیناریۆی خۆ سەپاندن و سەركوتكردنی مییلەت پیادە دەكەن بەلام لەگەل جیاوازی لەمیژوو و جیاوازیش لەنەتەوە ,عەلی حەسەن مەجید كابرایەكی عەرەبی شۆڤینی بوو دژی میللەتی كورد سیاسەتی بنبڕكردن و قڕكردنی پیادە دەكر و بی سلەمینەوە و حیساب كردن بۆ مافی مرۆڤ و موعاهەدە دەولیەكان .,هەروەها لەسالانی هەشتاكانەوە واتە میژووی ئەو سیاسەتەی ئەو ئەگەریتەوە بۆسەردەمی دكتاتۆریەت و سەركوتكردنی گەلان. كەچی شیخەرووت و رەجالەكەی ئێمەش بەبی شەرم و بەبی هیچ پاساویكی یاسایی و ئەخلاقیش بەهیز و بەچەكی قورس هەلدەكوتیتە نیو شارەكانەوە و هەرەشە و سوكایەتی و بوختان بۆ میللەت و ئۆپۆزسیۆن دروست دەكات لەهەولی سیناریۆی سازدانی شەریكی ناوخۆی ترە لەم سەردەمی ئازادی گەلان و روخانی دكتاتۆرانەدا جەنابی وەك عەلی كیمیایی و بگرە خراپتریش شالاو بۆشارەكانی هەریم دەبات و دەیەویت ئاگرەكە رۆژبەرۆژ بەجۆشتر و كلپەتر بكات تاجەنابی لەسایەیدا خوینی هەزانی تری رۆلەی كوردی ئەم نیشتمانە بەهەدەر بدات و میژوویەكیتر بۆدكتاتۆریەت و دكتاتۆرەكانی بنەمالەی جەلال و مەسعود تۆماربكات. ئەگەر دوینی عەرەبیكی شۆڤینی خوینی بەناهەقی لاوەكانی ئەم نیشتمانەی دەرشت و سامانی ولاتی بەهەدەردەدا و شارەكانی هەریمی كردبوە سەربازگە ئەوە لەنەتەوەیەكیتر بوو خۆ شیخ جەعفەری وەزیری پیشمەرگە خۆ بەكورد دەزانیت ئەدی ئەم هەنگكاوانەی جەنابیان خزمەت بەكی دەكات و لەپیناو كامە خوین مژ و كام دكتاتۆری بنەمالەیی ئەم هەریمەیە؟ جیاوازیەكان ئەوەیە جاران عەرەبیكی شۆڤینی سەركوتی دەكردین و ئیستاش بەزمانی كوردی بوختان و ئەمری كوشتن و رفاندن و زیندانی كردن و سوكایەتی پیكردنمان بۆدەردەكەن و بەكلاشی كوردی تیمان هەلدەدەن لەقتەكەی شیخەرووتەی بەناو شیخ جەعفەری وەزیری پیشمەرگەی هەریمی كوردستان لەنیو شاری سلیمانی و بەجلی كوردیەوە لەنیو چەكدارەكاندا ئەو سەردەمانەم بیردینیتەوە كە سەدام و عەلی كیمیاییەكان گەمارۆی سلیمانی و شارەكانیتری كوردستانیان دەدا هەموو جۆرە هیزیكیان تیادا كۆدەكردەوە وەكو حەرەس جەمهوری و جەیش شەعبی و ئەمن و ئیستیخبارات و جاش.ئیستاش خراپترە جەیشی عیراقی و ئەمن و ئیستخبارات و پیشمەرگە و دژەتیرۆر و دژە مرۆڤ و دژە ژینگە و دژە ئازادی و هەموو كلك و گویكانیان هیناووەتە ناوشارەكەوە بۆ سەركوتكردنی دەنگی رەوای میللەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست