له‌سه‌رهه‌ڵه به‌رده‌وام نه‌بوون جوامێرییه
Friday, 09/10/2009, 12:00
رۆژێك له رۆژان ئه‌م مرۆڤه پێی وابووه ئیسلام بریتیه له شه‌ڕ و
وێرانكاری، و قورئانیش له شه‌یتانه‌وه هاتووه بۆ موحه‌ممه‌د، و پێی
وابووه دژایه‌تییه‌كی زۆر بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان مه‌سیحیه‌ت و ئیسلامدا
هه‌یه، و جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێكی سه‌ر و مڕی بدرێ بۆ له‌ناو بردنی
موسوڵمانان ئه‌ویش به كردنیان به مه‌سیحی چارێكی تر نییه، و له‌سه‌ر
ئه‌م بیرۆكه‌وه، له سه‌ر ئه‌م ئایدیا‌و بۆ چوونه‌وه، كاری خۆی ده‌ست پێ
كردووه، و زۆر به چالاكی له‌ناو پارتی كۆماری پارێزگار دا كاری كردووه،
و ده‌ورێكی باڵای بینیوه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، و هه‌وڵێكی
زۆری داوه بۆ رووخاندنی هه‌موو پردێك له‌نێوان جیهانی ئیسلامی و جیهانی
رۆژئاوادا.. و له‌و سێ ده‌وره‌یه‌ی كه په‌رله‌مانته‌ر- كۆنگریس مان-
بووه ئه‌م بۆچوون و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی له قسه‌و كرده‌وه‌كانیا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام قه‌ڵه‌می قه‌ده‌ر به‌جۆرێكی تره و ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ
په‌رله‌مانته‌ر- كۆنگریس مانێك-ی ترا ده‌بێته هۆی ئه‌وه ئه‌و شتانه‌ی
كه‌له‌لای ئه‌م جێگیر وسه‌لمێنراو بوون یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ق ببن و
بڕووخێن و ئاوه‌ڕۆی ژیانی به‌جۆرێكی تر بگۆڕێ و له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی
ره‌سه‌نی ئینجیل و قورئانه‌وه ده‌ست به‌لێكۆڵنه‌وه‌یه‌كی جیددی بكات.. له
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بووه، بۆیه كتێبێك له‌دوای ئه‌وگه‌شته‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ناوی{ خراپ حاڵی بوونێكی كوشنده} ده‌نووسێ، ئه‌م
كتێبه هه‌وڵه بۆ دروستكردنی پردێك له‌نێوان جیهانی ئیسلامی و جیهانی
مه‌سیحییه‌تا.
له‌م رۆژانه‌دا نوێنه‌ری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له واشنتۆن دیمانه‌یه‌كی
له‌ته‌كا سازدا ئه‌ویش به‌سه‌ته‌لایت له فلۆریداوه ئاماده‌ی دیمانه‌كه
بوو، و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه، كه به‌راستی ئازایه‌تی
ئه‌وه‌یه كاتێ مرۆڤ هه‌ستی به هه‌ڵه‌ی خۆی كرد له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی
به‌رده‌وام نه‌بێت.. بۆیه منیش ئه‌و ناونیشانه‌م بۆ بابه‌ته‌كه
هه‌ڵبژارد،{ له‌سه‌رهه‌ڵه به‌رده‌وام نه‌بوون جوامێرییه}، ئه‌ڵبه‌ت جگه
له دیمانه‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره، كۆمه‌ڵێ وتاریشم له‌و باره‌وه خوێنده‌وه،
بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌مه‌سه‌له‌كه..
هه‌روه‌ك روونه پارێزگاره‌كانی ئه‌مریكا و به‌تایبه‌ت ئاینداره ده‌سته
راسته‌كانیان رۆڵێكی گرنگیان له وێرانكردنی په‌یوه‌ندی نێوان جیهانی
رۆژئاوا و جیهانی ئیسلامی‌دا بینی، و به‌ڵكو شه‌ڕێكی بێ سه‌ر و به‌ری وایان
داگیرساند كه خۆشیان له ئه‌نجامیا سه‌راسیمه‌ن، و بوونه هۆی
وێرانكارییه‌كی زۆر له هه‌ردوولا، و بێ ئه‌نجامیش، بێگومان ئه‌وان
شه‌ڕه‌كه‌یان له‌به‌رگی ئاینییه‌وه ئاڵاند و وایان حسێب ده‌كرد كه
ئه‌مه درێژه‌ی هه‌مان شه‌ڕه كه له سه‌ده‌كانی تاریكستانیدا
ئه‌ورووپییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا..
یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی له‌ناو پارێزگاره‌كاندا
هه‌بوو د. مارك دیلی سیلجاندر بوو، كه یه‌كێك بوو له بیریاری پارێزگاره
نوێیه‌كان، ونه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی ئیسلام، وهه‌میشه له‌هه‌وڵی
به‌مه‌سیحیكردنی موسوڵماناندا بووه،و له‌قاڵبێكی ئاینییدا ئه‌مه‌شی به
كارێكی ره‌وا زانیوه.
جا گرنگی ئه‌م باسه له ناسنامه‌ی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌دایه، مارك دیلی
سیلجاندر" Mark Deli Siljander " ئه‌م پیاوه له{ساڵی 1951} له شیكاگۆ
له‌دایكبووه، و له‌ساڵی 1972 به‌كالۆریۆسی له زانیارییه‌كانی زانكۆی
میشیگان وه‌رگرتووه، وپاشان ماسته‌ری له‌ئادابی هه‌مان زانكۆدا
وره‌گرتووه، ودواتر له‌لایه‌ن زانكۆی مه‌عمه‌دانی فلۆریداوه دكتۆرای
فه‌خری پێ به‌خشراوه، و پاشان دكتۆرای له بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تیدا
وه‌رگرتووه. و له ساڵی 1987دا و له‌سه‌ر ده‌می {رۆناڵد رێگان}دا
نوێنه‌ری ئه‌مریكا بووه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، و
نوێنه‌ری ویلایه‌تی مێشیگانی ئه‌مریكابووه له‌په‌رله‌مان {كۆنگریس}ی
ئه‌ووڵاته‌دا، له‌پارتی كۆماری ویلایه‌تی مێشیگاندا سێ ده‌وره بۆ گۆنگریس
هه‌ڵبژێرراوه‌ته‌وه. ئێستا له‌ویلایه‌تی فێرجینیا ده‌ژی. سیلجاندر
به‌یه‌كێك له‌بییریاری پارێزگاره نوێیه‌كان داده‌نرێ.
سیلجاندر هه‌روه‌ك له‌باره‌ی خۆیه‌وه باس ده‌كات زۆر رقی له ئیسلام و
قورئان بووه، به ئه‌ندازه‌یه‌كی وا له‌ساڵی 1998دا سه‌ركۆماری ئه‌مریكا
ئاهه‌نگێكی به‌ربانگكردنه‌وه‌ی گێڕاوه بۆ نوێنه‌ری ره‌وه‌نده
موسوڵمانه‌كانی ئه‌مریكیا، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له كۆڕه‌كه هه‌ڵده‌ستێ
و خوانه‌كه به‌جێ دێڵێت كه چۆن بیل كلینتۆن رێگه‌ی داوه ئایه‌تی قورئان
له ئاهه‌نگی ئه‌و به‌ربانگه‌دا بخوێنرێته‌وه كه بۆ نوێنه‌ری ره‌وه‌نده
موسوڵمانه‌كان دروستی كردووه!
رووداوێكی سه‌رپێ یی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئاوه‌ڕۆی بییری ئاینی و
سیاسی سیلجاندری گۆڕی، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌سیحی پشت ئه‌ستوورانه به
سیلجاندری ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ده‌سته‌راستی مه‌سیحی توندڕه‌و باوه‌ڕتان
پێیه‌تی- كه خه‌ڵكی بكرێت به مه‌سیحی بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌فرینی
هه‌میشه‌یی رزگاریان ببێت - له‌ئینجیلدا نییه، من ته‌حه‌ددات ده‌كه‌م تۆ
بتوانه له‌و باره‌وه ته‌نیا وشه‌یه‌ك له‌ئینجیلا بدۆزیته‌وه، ئه‌م
داخواز‌ییه پڕله ته‌حه‌ددایه چ گۆڕانكار‌ییه‌كی له‌ژیانی مارك
سیلجاندردا به‌دی هێنا؟
ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌رو مڕی ده‌كات و سه‌ره‌نجام ئه‌مساڵ{ 2009
} كتێبێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی "خراپ حاڵی بوونێكی كوشنده" و له‌سه‌ر
ئه‌و كتێبه‌ی خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره" دیمانه‌كه‌ی
له‌ته‌كا ئه‌نجام دا و كۆمه‌ڵێ پرسیاری وروشێنه‌ری كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی
دایه‌وه.
خراپ حاڵی بوونێكی كوشنده:
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه نوێنه‌ری كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره" له
ئه‌مریكا دیمانه‌كه‌ی له‌ته‌كا ئه‌نجام دا ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی
{له‌واشنتۆن}ه‌وه شه‌وی 21/9/2009 پرسیاری لێده‌كات و ئه‌ویش
به‌سه‌ته‌لایت له {فلۆریدا}وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. ئه‌مه‌ش كورته‌یه‌كی
ئه‌و دیمانه‌یه:
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره: بێ زه‌حمه‌ت كورته‌یه‌كی ئه‌و كتێبه‌تمان
بۆباسبكه كه ئه‌ندامێكی پێشینی كۆنگرس ده‌یه‌وێت پردێك بدۆزێته‌وه بۆ
ئه‌و د‌ه‌ربه‌نده‌ی له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌تا دروست بووه.
مارك سیلجاندر: له‌ئاستی لاهووتییه‌وه من هێشتا په‌روه‌ردگارمم خۆش
ده‌وێت، و پێم وایه ئێمه بانگكراوین بۆ خۆشویستنی خوا و خۆشویستنی
دراوسێ و خۆشویستنی پێغه‌ممه‌ران، من ئه‌و عیسایه‌ی مه‌سیحم خۆش ده‌وێت
كه قورئان به رێی راست ناوی ده‌بات، كه ئه‌ویش حه‌ققه و رۆحی خوایه..
- سیلجاندر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵوێستی جیهانی ئێستای
مه‌سیحی به‌رامبه‌ر به ئیسلام له بێ ئاگایی بوونیانه‌وه‌یه له
حه‌قیقه‌تی قورئان، و بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌ڵێ: -
مه‌سیحییه‌كان پێان وایه: موسوڵمانان باوه‌ڕیان به‌وه نییه كه مه‌سیح
حه‌ق و رێی راست و نوور بێت، له‌كاتێكدا ئه‌و سیفه‌تانه پیت به‌پیت له
قورئاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی پرسیاره‌كه‌ته‌وه ده‌ڵێم: ئه‌و
دۆزینه‌وه‌یه‌ی من بۆچوونی ستراتیژی منی گۆڕی، چونكه به‌درێژایی ژیانم من
باوه‌ڕم وابوو كه ده‌بێ خه‌ڵكی هه‌مووی{ به موسوڵمان و بوودایی و جگه
له‌وانیشه‌وه} بكرێن به مه‌سیحی، پاشان بۆ ئه‌م بۆچوونه‌م گه‌ڕام له
ئینجیلا ئایا مه‌سیح داوای شتی وای كردووه، له ئاینه‌كانی تره‌وه
بخرێنه سه‌ر ئاینی مه‌سیحی؟ له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێم: مه‌سیح باسی وشه‌ی
ئاینی هه‌ر نه‌كردووه، به ته‌نیا وشه‌یه‌كیش.. پاش ئه‌وه‌ش باسی
مه‌سیحییه‌ت و مه‌سیحی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كردووه.!
من ده‌مه‌وێت روونی بكه‌مه‌وه كه دژ به مسیحی نیم، و ده‌ڵێم: عیسا
باسی خاچی سوور و حیزبی كۆماری و حیزبی دێموكراتی و ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌میشه وڵاتی
خۆمم خۆش ده‌وێت، با هه‌رگیز عیسایش باسی نه‌كردبێت.. بۆیه من وه‌ك
كه‌سێكی باوه‌ڕدار به‌مه‌سیح - له‌ومه‌سه‌لانه‌دا كه ئاینین- هه‌وڵ
ده‌ده‌م كارێك ئه‌نجام بده‌م كه مه‌سیح داوای لێكردبین، ئه‌و هه‌رگیز
نه‌یگوتووه هه‌مووكه‌سێك بخه‌نه ناو ئاینه‌كه‌وه. چه‌ند جارێك باسی
وشه‌ی هیدایه‌ت دراو، و قبوڵكه‌ری كردووه، و كاتێك من به هاوه‌ڵه
مه‌سیحییه‌كانم ده‌ڵێم: به زمانی ئارامی ئه‌وه چۆن ده‌گوترێ؟ تووشی
سه‌دمه ده‌بن، چونكه ئه‌و وشه‌یه به‌ئارامی زۆر نزیكه له وشه‌ی
{موسلیم}ه‌وه، به‌واتای ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌سلیم ده‌بێت،و رووده‌كاته خوای
تاقانه، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئینكاری ئه‌سڵ، و ئینكاری كاڵچه‌ر، و ئینكاری
مافی باوك و دایك نییه، و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه خۆمان بلكێنین
به‌ئاینێكی نوێوه.. عیسا ئاینێكی نوێی نه‌هێناوه، به‌ڵكو داوای بزافێكی
نوێی كردووه كه ده‌روونه‌كان به‌ره‌و خوای تاك و ته‌نیا ببات.
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره: تۆ له ناونیشانی كتێبه‌كه‌تدا باس له خراپ حاڵی
بوون ده‌كه‌یت، له‌نێوان جیهانی ئیسلامی و جیهانی مه‌سیحیدا، ئایا
مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به خراپ حاڵی بوونه له‌نێوان هه‌ردوو
كاڵچه‌ره‌كه‌دا، یا په‌یوه‌ندی به كێبه‌ركێ یه‌كه‌وه هه‌یه كه
له‌نێوان جیهانی ئیسلامی و جیهانی مه‌سیحی رۆژئاوادا هه‌بووه؟
مارك سیلجاندر: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر ماقووڵه، ئه‌و خراپ حاڵی بوونه
هه‌روه‌ك ده‌ڵێیت- به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت كاڵچه‌رییه، چون ئه‌گه‌ر
یه‌كێك ده‌قێكی زۆر وروشێنه‌ر بۆ تاو توێكردن به‌نیسبه‌ت
مه‌سیحییه‌كانه‌وه له‌قورئانا بخوێنێته‌وه له‌روانگه‌ی كاڵچه‌ری مێژوویی
عه‌ره‌بییه‌وه، و هه‌مان كاریشمان به‌رامبه‌ر ده‌قێكی ئینجیلی كرد كه
به‌زمانی ئارامی هاتووه، له‌روانگه‌ی ئه‌و زمانه‌وه كه عیسای مه‌سیح
پێی دوواوه، جێی سه‌ر سوورمانه كه ئه‌و شته‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به كوفر‌و
ده‌رچوون له‌دینمان زانیوه له حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌دا ببێته جێی
یه‌كبوون و ئیتفاقی هه‌ردوو ئاینه‌كه‌مان، شتانێك هه‌یه ناكۆكییه‌كی
گه‌وره‌ی له‌نێوان مه‌سیحییه‌كان وموسوڵماناندا دروستكردووه و بووه‌ته
هۆی دوژمنایه‌تییه‌كی به‌هێز وبگره گه‌یشتۆته سنووری یه‌كتر كوشتن
له‌نێوان موسوڵمانان و مه‌سیحییه كاندا.
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره: له‌كتێبه‌كه‌تا باسی ده‌كه‌یت له‌ساڵه‌كانی
هه‌شتادا قسه بۆ كۆمه‌ڵێك له‌و راست ره‌وانه ده‌كه‌یت كه خه‌ڵكی بۆ
بوون به‌مه‌سیحی بانگ ده‌كه‌ن لێره له ئه‌مریكادا، و له‌سه‌ره‌تای
قسه‌كانته‌وه پێیان ده‌ڵێیت: من ده‌مه‌وێ له كتێبی پیرۆزه‌وه شتێكتان
بۆ بخوێنمه‌وه، و ئه‌وانیش به ته‌بیعه‌ت نه‌یان زانیوه ئه‌و كتێبه
پیرۆزه كام كتێبی پیرۆزه؟ واده‌زانن تۆ له‌ئینجیله‌وه شتیان
بۆده‌خوێنیته‌وه، ئینجا واتای ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سووره‌تی ئاڵی عیمرانت بۆ
خوێندونه‌ته‌وه كه ده‌فه‌رموێ:
" إژ قالت الملائكه يامريم إن الله يبشرك بكلمه منه اسمه المسيح عيسى ابن
مريم وجيها في الدنيا والاخره، ومن المقربين، ويكلم الناس في المهد،
وكهلا، ومن الصالحين، قالت: رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر؟ قال كژلك
الله يخلق مايشاو، إژا قچى أمرا فانما يقول له: كن، فيكون." ال عمران /
45- 47.
واته: كاتێ فریشته‌كان به مه‌ریه‌میان گوت: ئه‌ی مه‌ریه‌م خوا مژده‌ت
ده‌داتێ به وشه‌یه‌ك له خۆیه‌وه و ناوی مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه،
له‌دنیا و قیامه‌تدا شكۆمه‌ند، وله‌نزیكانی خواده‌بێت، له‌ناو لانكه‌دا و
به‌گه‌وره‌ییش قسه له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا ده‌كات، و له ساڵحان و پیاوچاكانیش
ده‌بێت، ئه‌ویش گوتی: ئه‌ی خودایه! من له كوێ كوڕم ده‌بێت؟ هیچ مرۆڤێك
ده‌ستی له‌من نه‌كه‌وتووه؟ خوا فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خوا مه‌یلی لێ بێت
دروستی ده‌كات، هه‌رشتێكی ویست پێی ده‌ڵێت: ببه، ده‌بێت.. ته‌بعه‌ن تۆ
له قورئانه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ت بۆ خوێندنه‌وه، ئایا په‌رچه‌كرداری
ئه‌وان چی بوو، كاتێ پێت گوتن: ئه‌مه‌ی بۆم خوێندنه‌وه قورئان بوو نه‌ك
ئینجیل؟!
مارك سیلجاندر: ئه‌مه‌ش خاڵێكی په‌سه‌نده، ئه‌مه له‌ده‌ورو به‌ری ساڵی
2000دا رووی دا نه‌ك له هه‌شتاكاندا، له‌وكاته‌دا تازه ماوه‌ی
نوێنه‌رایه‌تیم له‌گۆنگرسدا ته‌واو بووبوو، ده‌ستم كردبوو به‌لێكۆڵینه‌وه
له قورئان، منیش له‌به‌رده‌م ئه‌و عه‌شاماته‌دا وه‌ستاوم كه 250 قه‌شه‌و
پیاوانی ئاینی مه‌سیحی بوون ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی بۆ مه‌سیحی بوون بانگ
ده‌كه‌ن، زۆر به حه‌ماسه‌وه گوێیان بۆ گرتبووم، سروشتییه وایان ده‌زانی
كه له‌ئینجیله‌وه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ی كه ئێستا خوێندته‌وه هه‌روه‌ك
له قورئانا هه‌یه له‌ئینجیلیشدا هه‌یه، كاتێ كه ئه‌و ئایه‌تانه‌م بۆ
خوێندنه‌وه كه عیسا وشه‌ی خوایه، و دروستكردنه‌كه‌ی یه‌كێكه له
موعجیزه‌كانی خوا، و نه‌خۆش چاك ده‌كاته‌وه‌و كوێری زكماك بیینا
ده‌كاته‌وه، و مردو زیندوو ده‌كاته‌وه، حه‌ماسه‌تیان به‌رزبووه‌وه‌و
سوبحانه‌لڵاو سوپاسگوزاری خوایان ده‌كرد.. كاتێ ئاگادارم كرنه‌وه
ئه‌وئایه‌تانه‌ی بۆم خوێندنه‌وه له‌قورئانه‌وه بوو ماتی و بێده‌نگییه‌كی
سامناك باڵی به‌سه‌ریاندا كێشا، هۆله‌كه له‌ته‌هلیل و ته‌كبیره‌وه
بووبه هۆلێكی بێده‌نگی خامۆش، چونكه جیهانی مه‌سیحی تێ ناگات هه‌روه‌ك
پێش ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه منیش تێ نه‌ده‌گه‌یشتم.. من ئێستا به‌رده‌وام
له‌سه‌ره‌تای هه‌وڵدانام بۆ ئه‌وه‌ی بزانم قورئان له‌باره‌ی عیسا
مه‌سیحه‌وه چی ده‌ڵێت؟
نوینه‌ری ئه‌لجه‌زیره: باشه له‌م حاڵه‌دا كه به‌مه‌سیحی كه‌ره‌كانت
ئاگادار كرده‌وه پوخته‌ی روودانه‌كه چی بوو؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وان
خه‌ڵكی بۆ مه‌سیحی بوون بانگ ده‌كه‌ن ده‌بوا بیانزانیبا ئینجیل چی ده‌ڵێت؟
ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا روویدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر چی؟
مارك سیلجاندر: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی روویدا وه‌ك ئه‌وه‌بوو بۆ من روویدا، كه
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌دریجی گۆڕانكاری له بۆچونمدا دروست كرد، به‌ڵكو
گه‌یشته سنووری گۆڕانكاری ته‌واو له تێڕوانینمدا بۆ مه‌سیح و بۆ
موسولمانان، و بۆ ئینجیل و بۆ كاڵچه‌ری رۆژهه‌ڵات وقورئانیش. من ئاواتم
ئه‌وه‌بوو ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له دڵی مندا دروست بووه به‌و برایانه‌ی
خۆمی بگه‌یه‌نم، پێم وایه زۆرێكیان تووشی سه‌دمه‌بوون له بییركردنه‌وه
و تێڕوانینیاندا بۆ واقیع.. پاش ده‌رچوونی ئه‌م كتێبه وتارێكی زۆر
نووسراو كۆمێنتێكی زۆر نه‌گه‌تیڤ بڵاوكرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له
ده‌وروبه‌ری مه‌سیحییه‌وه، به‌ڵام گۆڕان ده‌ستی پێكردووه، چونكه ئه‌م
كتێبه كتێبێكی عاده‌ت پێكراو نیه، و پێشكه‌شكردنێكی عاده‌ت پێكراو
نییه، ئه‌و كتێبه موسوڵمانان بانگ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مه‌سیحی، و
مه‌سیحییه‌كان بانگ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه موسوڵمان، به‌ڵكو هه‌ردوولا
بانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاوێ به‌خۆمانا بخشێنینه‌وه، سه‌رنجێكی خۆمان
بده‌ین جیاواز له‌وسه‌رنجانه‌ی پێشوومان بۆیه‌كتر.
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره: رێزدار سیلجاندر خه‌ڵكێكی زۆر له ئێمه‌ی
موسوڵمان كه ئم قسانه له ئێوه ده‌بیستن، له‌وانه‌یه بپرسن بۆچ
سیلجاندر موسوڵمانبوونی خۆی را نه‌گه‌یاندووه؟
مارك سیلجاندر: جارێكیان رۆیشتم بۆ قوتابخانه‌یه‌كی لاهووتی مه‌سیحی له
بنسلڤانیا، قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش زۆر پارێزگاربوون، پرسیارم
لێ‌كردن: له‌ناو ئێوه‌دا موسوڵمان هه‌یه؟ پێیان وابوو من شێتم، و گوتیان:
له قوتابخانه‌یه‌كی لاهووتی مه‌سیحیدا چۆن بۆ موسڵمان ده‌گه‌ڕێیت؟ منیش
پێم گوتن: ئایاده‌زانن وشه‌ی موسلیم چ واتایه‌كی هه‌یه؟ یه‌كێكیان ده‌ستی
به‌رزكرده‌وه‌و گوتی: به‌كه‌سێك ده‌گوترێ موسلیم كه ته‌سلیم بووبێ
به‌خوا، پێم گوتن: ئایا ده‌زانن قورئان كه‌باسی عیسا ده‌كات به موسلیم
وه‌سفی ده‌كات؟ هه‌روه‌ها وه‌سفی مووسا و ئیبراهیم و نووح یش ده‌كات،
ئه‌وان موسلیم بوون پێش هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان و په‌یدابوونی ئاینی
ئیسلام، و ده‌ركه‌وتنی سوننه‌ت و فه‌رمووده.. هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه
وشه‌ی موسوڵمان ناوه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌سلیم به‌خوا بووبێت، ئینجا
پرسیارم له قوتابییه‌كان كرد: كێ له ئێوه ده‌یه‌وێت ته‌سلیم به‌خوا
بێت؟ بێ هه‌ڵبواردن هه‌موویان ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه
به‌مامۆستاكانیشیانه‌وه.. ئێمه له‌باره‌ی ناوه‌رۆكه‌وه هه‌موومان
موسوڵمانین، به‌م واتایه ئێمه ده‌مانه‌وێ ته‌سلیمی خوای تاك و
ته‌نیابین، و باوه‌ڕمان به‌پێغه‌ممه‌ران و پاشه‌ڕۆژ هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه
من هه‌وڵ ده‌ده‌م بیلێم ئه‌وه‌یه، پێم وانییه ئێمه جیاوازبین،
ئه‌گه‌رمه‌سیحییه‌كان هه‌وڵیان دا سه‌رله‌نوێ ئینجیل بخوێننه‌وه‌و
به‌راوردی پێبكه‌ن له‌ته‌ك قورئانا، وه‌ك من له‌م كتێبه‌دا كردوومه، ئه‌و
كاته ملیۆنه‌ها مه‌سیحی ده‌بینیت ده‌ڵێن: ئه‌مه یه‌ك ئاینه، ئاین
په‌یوه‌ندی به دامه‌زراوه‌وه نییه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به عه‌قیده‌و بیر وباوه‌ڕی شه‌خسی ئێمه‌وه هه‌یه، من پێم وایه
عه‌قیده‌ی موسوڵمان و عه‌قیده‌ی مه‌سیحی زۆر لێكه‌وه نزیكن، به
شێوه‌یه‌كی وا سه‌دمه بۆخه‌ڵكێكی زۆر دروست ده‌كات.
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره: سیلجاندری به‌رێز! خه‌ڵكی لێره له‌ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا- دا به‌تایبه‌ت ده‌سته راستییه ئاینداره‌كان
مۆركی مه‌سه‌له‌ی توند‌و تیژی ده‌لكێنن به‌ئیسلامه‌وه،و به‌تایبه‌ت پاش
رووداوی11 سیبته‌مبه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی عادی له‌میدیاكانی ئه‌مریكییه‌وه
ده‌بینین وده‌بیستین كه ئیسلام خه‌ڵكی هانده‌نێ بۆ توند‌و تیژی و به‌ڵگه‌ش
به‌و ئایه‌تانه‌ی سووره‌تی ئه‌لته‌وبه له قورئانا دێننه‌وه..
مارك سیلجاندر: هه‌روایه: كاتێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی ئه‌لته‌وبه
وهه‌ندێ سووره‌تی تریشم بۆهاوڕێ مه‌سیحییه‌كانم باس ده‌كرد پێیان وابوو
خه‌ڵكی بۆ توندوتیژی هان ده‌دات، پێم ده‌گوتن: باشه خۆ ئێمه‌ش له كتێبی
پیرۆزماندا چه‌نده‌ها ده‌قمان هه‌یه كه باس له‌توندو تیژی ده‌كات
له‌سه‌رده‌می دێرین و نوێ‌دا، واته له ته‌ورات و ئینجیلا!! له‌وه‌ڵامدا
ده‌یانگوت: ئه‌و ده‌قانه‌ی ئێمه له سه‌رده‌مێكی مێژوویی دیاریكراودا
هاتووه، و هه‌زاران ساڵ له‌مه‌و به‌ر بووه، یا ده‌یان گوت: ئه‌وانه
سووره‌تێكی راگه‌یاندنیان هه‌بووه و مه‌به‌ست له خودی كوشتن نه‌بووه،
كه‌وابوو ئه‌و ده‌قانه یا ده‌قێكی مێژوویین و په‌ویوه‌ندییان به‌ئێستاوه
نییه، یاوێنه‌یه‌كی راگه‌یاندنه. منیش پێم ده‌گوتن: باشه بۆ به‌هه‌مان
دید سه‌یری ده‌قه‌كانی قورئانیش نه‌كه‌ین؟ چونكه ئه‌و سووره‌ته‌ی تۆ
خوێندته‌وه ده‌قێكی مێژووییه و هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
دابه‌زیوه، و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئه‌مڕۆوه نییه، وه‌ك ئه‌و
ئایه‌تانه‌ی له سیفری یه‌شوعدا هاتووه كه ده‌فه‌رموێ: بڕۆ بۆ ئاوایی
كه‌نعان و پیاو و ژن ومنداڵیان بكوژه، و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیشیان..
ئاساییه كه مه‌سیحییه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌قه جێ به‌جێ ناكه‌ن هه‌روه‌ك
99 له سه‌دی موسوڵمانه‌كان جێ به‌جێی ناكه‌ن، وه ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی
ئه‌مڕۆ زۆرجیاوازتره له‌وبارو دۆخه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی تیا دابه‌زیوه..
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدا به‌شوێن واتای وشه‌ی جیهادا ده‌گه‌ڕام، ئه‌م
وشه‌یه له‌بنچینه‌دا وشه‌یه‌كی ئارامییه، و له سیفری دانیال دا
به‌واتای هه‌وڵدان له گه‌ڵ ده‌رووندا به‌كارهێنراوه، تا هانی بدات بۆ
باشتر و چاكتر.. مه‌به‌ست له‌و وشه‌یه هه‌وڵێكی ده‌روونییه تێكۆشانێكی
به‌هێزه بۆ سه‌ركوتكردنی سه‌ركێشیه‌كانی ده‌روون، و به‌شێوه‌یه‌كی
سنوردار له‌بواری توند و تیژیدا به‌كارهێنراوه، و به زۆری له‌چوارچێوه‌ی
به‌رگریدایه.. من پێم وایه ته‌فسیرێكی هه‌ڵه له واتاكه‌یدا كراوه..
به‌ڵام جارێكی تریش ده‌ڵێم: من ته‌نیا قوتابییه‌كی زانیاریم له دیدی
خۆمه‌وه بۆی ده‌ڕوانم، به‌ڵام پێم وانییه قورئان به‌وشێوه‌یه توند و
تیژبێ كه مه‌سیحی و موسوڵمانه توندڕه‌وه‌كان لێی حاڵی بوون.
نوێنه‌ری ئه‌لجه‌زیره : كاتێك لێره‌دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكادا ئه‌مه بۆ ده‌سته راستییه ئاینداره‌كان باس ده‌كه‌یت، بۆ
نموونه باسی سیفری سه‌مۆئیلیان له‌سه‌رده‌می دێرین{له‌ته‌ورات}دا بۆ
ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێت: " ئێستا بڕۆ له میلله‌تی عه‌مالیق بده‌و پیاو و ژن
و منداڵی شیره‌خۆره‌شیان بكوژه مه‌ڕو مانگا‌و وشتر و كه‌ریشیان
له‌ناوبه‌ره، هیچی لێ ده‌رمه‌كه.. كاتێ له‌م بابه‌ته ده‌قانه‌ی ته‌ورات
كه په‌یوه‌ندییان راسته‌و خۆ به توند‌و تیژییه‌وه هه‌یه باس ده‌كه‌یت،
ئایا له‌لایه‌ن به‌گاوركه‌ره‌كانه‌وه بۆنموونه له‌لایه‌ن ئاینداره
ده‌سته راستییه‌كانه‌وه تۆمه‌ت بار ناكرێیت به‌وه كه تۆ به‌رگری له
ئیسلام ده‌كه‌یت؟ و یا له‌زمانی ئیسلامه‌وه مه‌عزه‌ره‌ت بۆ خه‌ڵكی
دێنیته‌وه؟!
مارك سیلجاندر: من نامه‌وێ مه‌عزه‌ره‌ت بێنمه‌وه، به‌ڵكو من ده‌مه‌وێ
حه‌قیقه‌تی واقیعی باس بكه‌م به‌و شێوه‌ی كه خۆم لێی حاڵی ده‌بم، بیرت دێ
كاتی خۆی كه له‌واشنتۆنی پایته‌ختا له‌ئاهه‌نگێكی ساڵانه‌ی به‌ربانگدا
قورئانی تیا خوێنرا من ناڕه‌زایی خۆمم ده‌ربڕی كه چۆن ده‌بێ قورئانی تیا
بخوێنرێ؟ پاشان قه‌ناعه‌تی ته‌واوم په‌یدا كرد قورئان به‌و شێوه‌یه نییه
كه‌من ده‌ی بینم، و گوایه خه‌ڵكی بانگ ده‌گات بۆ رق و توندوتیژی و
دوژمنایه‌تی مه‌سیح.. به‌نیسبه‌ت منه‌وه وا له‌قورئان حاڵی بووم كه به
شێوه‌یه‌كی تازه ته‌ورات و ئینجیلی دارشتۆته‌وه له به‌رگی نیوه‌دورگه‌ی
عه‌ره‌بیدا، -مه‌به‌ستم سوكایه‌تی نییه هه‌روه‌ك خێزانم ده‌یگوت كه
پێشینه‌یه‌كی كاسۆلیكی هه‌یه: ئه‌مه ده‌بێ به چاكه بۆ محمد حسێب بكرێ،
كه به‌ره‌نگاری كاڵچه‌رێكی بت په‌رستی بووه‌ته‌وه و ده‌ستی بۆ یه‌ك خوا
په‌رستی گرتوون و گه‌یاندوونیه‌ته ئاینی خوابه‌یه‌كناسین و خۆشویستنی
هه‌موو پێغه‌ممه‌ران..و له‌نێویشیاندا عیسا، ئه‌و عیسایه‌ی كه یانزه جار
قورئان به مه‌سیح ناوی هێناوه..
نص المقابله فی قناه الجزیره: الجمعه 5/10/1430 هـ - الموافق25/9/2009 م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست