کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لیستى سەربەخۆ عەرشى جەلال و مەسعودى لەرزاند

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

2050 بینراوە


دەنگۆى لیستى سەربەخۆ عەرش و قورشى جەلال و مەسعودى هێناوەتە لەرزین و نازانن چى بكەن , ترسێك بە مانا گەورەكەى ترس سەرتاپاى جەستەى بۆگەنیانى داگرتوە , ئەوەتا مەسعودى خائین زادە هەڕەشە لە ئامۆزاكانى ئەكات لەسەر ئەوەى لیستى سەربەخۆیان هەیە و هەڕەشەى گەورەیان لێ دەكات , هەمان ئەو هەڕەشە ى سەدام لە حسێن كامیلى كرد , كە پێى ووت منیش لێتان خۆش بم عەشیرەتەكەم لێتان خۆش نابێت و بە فیتى سەدام ئەو برایانە كوژران , مەسعودى پاڵەوانى دزى برایم خەلیل و ئەندازیارى 31ى ئاب بەو ئامۆزایەى ووتوە ئەگەر شتێك قەوما من بەرپرسیار نیم ,كەواتە هەمان هەڕەشەى سەدام مەسعود دوبارەى ئەكاتەوە , وا بەرامبەر جەوهەر نامیقیش هەڕەشەكان زیادى كردوە و سكرتێرە دزو داوێن پیسەكەى پارتى فازیل مەتنى ئەڵێت فایلەكەى جەوهەر ئاشكرا ئەكەم , لە سلێمانیش جەلالیەكان هەمان هەڕەشە لە وانە دەكەن كە خەریكى لیستى سەربەخۆن , ئەوەتا تاڵەبانى لە كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسیدا ووتویەتى چیتان پێ دەكرێ بەرامبەر بەڕیفۆرم بیكەن و هەندێ لەو كەسایەتیە حیزبى و حكومیانەیان لابرد لە پۆستەكانیان و هەڕەشەى نان بڕین و دەركردن دەكەن لەوانەشى كەماون و بە ناوى خۆ ساغ كردنەوەوە بانگیان دەكەن و هەڕەشەیان لێ دەكەن و تەنانەت موچەى ئەو خانەشینانەشیان بڕٍیوە كە سەر بەو باڵەن , ڕۆژێك بەرهەمە دزو گەندەڵ هێرش دەكات و ڕۆژێك مەلا كەمتیار بە مێًرولەیان وەسف دەكات و خۆشیان بە قوللەى قاف و ڕۆژێك ئازادى علوج و ڕۆژێك ئەرسەلانە گەڕو گول , و ڕۆژێكیش بەرزانى ئەحە سمێڵى كۆنە جاش ئەندام كەرت بانگ دەكات و چوار وەرەقەى ئەداتێ و پێشى ئەڵێ وەرى بگرە كەس لە پارە ڕاناكات و با دەمانچەكانیشمان بۆ بێت دەمانچەیەكت ئەدەمێ , و شتى تریش بەڕێوەیە , بزانن چۆن لیستى سەربەخۆو دەنگى سەربەخۆ خەوو خواردنى لەم خیانەتكارە ناپاكانەى تا ئێستا بكوژو ببڕ خۆیان بون حەرام كردوە , لایەك كارەبا زیاد ئەكەن , لایەك مەراسیم بۆ شەهیدانى ئەنفال ئەكەن , لایەك میزانیەى حیزبەكان زیاد ئەكەن , لایەك بەڵێنى درۆو قەبە ئەدەن و هیچیشیان پێ ناكرێت و لایەكیش لە ترسانا ناوێرن ڕۆژێك دیارى بكەن بۆ هەڵبژاردن و هەر ڕۆژەى بە ناوى شتێكەوە دواى ئەخەن , ئەمانە وا فێر بوون كەس نیە بوێرێ لە ئاستیاندا قسەیەك بكات , وا فێر بون هەر ئاغا و بەگ خۆیان بن و هەتا ماون ئەم كراسەى عوسمان دانەكەن , بەڵام وا دەنگە دلێرەكان , دەنگە هەقەكان , دەنگە بوێرەكان بە ڕویاندا تەقینەوە و عەرشى خیانەتكارانەیانى هێناوەتە لەرزین , هەرچى دەكەن ناتوانن لە ئاستیاندا بوەستن , نە هەڕەشە , نە نان بڕین , نە دەركردن و گۆڕین و لابردن , نە پارە و نە دەمانچە و نەبەڵێن ناتوانن پەشیمانمان كەنەوە لەو هەڵویستەى گرتومانەتە بەر , ئەگەر جاران كەسێك ترسى ئەو دوو دینارەى هەبوو كە ئەمان ئەیاندانێ ئێستا ئەوەش نەما , ئیتر ئەبێت لیستى سەربەخۆ حسابى ئەوانیش بكات , ئەو ترسەى هەیان بوو نەما, ئەوەتا دوێنێ لە گەرمیان بەبەرد دران, لە هەڵەبجە هەروا , لە كۆیە هەروا , ئەوەتا لە ناو بارزانیەكاندا كەسانێك پەیدا بوون حسابى تورێك بۆ مەسعود ناكەن و بانگەشەى لیستى سەربەخۆ دەكەن , ئەو میللەتەى جاران نەماین لیستى سەربەخۆ و گۆڕان هەموومانى ووشیار كردەوە , زۆردارى و ناعەدالەتى پارتى و یەكێتى , دیكتاتۆریەتى مامە و كاكە هەموومانى ووشیار كردۆتەوە , ئەوان پایەكانى عەرشەكەیان ئەلەرزێ و تەمەنى درێژیان چەند مانگێكى ترە , هیچیشیان پێ ناكرێت خۆشیان بكوژن لە سەدام بە هێز تر نین , هاوار ئەكەین بە ڕویاندا و ئەڵێین
ئەڕۆین ئەڕۆین بەرەو دەنگ دان
بەرەو نوێ بونەوە و گۆڕان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)