کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ عەقید باخەوان

Friday, 10/08/2012, 12:00


بەریز عەقید باخەوەن من لە مەحەلی گەرمیانی حیزبی شیوعی کوردستانەوە ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم. بەرێز لە مەحەلی گەرمیان ١٠ کەسی حیزبمان مانگانە موچەی پاسەوان وەردەگرن و بە ناوی وەهمیەوە، ٤٠ کەسی تریشمان هەموو مانگێک مووچە وەردەگرن و هیچ دەوامیش ناکەن تەنها سەری مانگ کاتێک لیژنەکەی ئێوە دێت بۆ راتب تەوزیع کردن دەچن مەشروب و خواردنی باشیان بۆ ئەسیێنن و پارەیان پێ ئەدەن و ئەوانیش راتبەکە جێ ئەهێڵێن بۆ هاوڕێیانمان و ئەمانیش خۆیان تەزیعی ئەکەن و راتبەکە ئەدەنە ئەو خەلکانە کە باسم کردن ناوی وەهمیان هەیە و هەندیکشیان دەوام ناکەن، داوا ئەکەم ئیجرائات لەگەل ئەو لیژنەیە بکەیت کە دێن راتب تەوزیع ئەکەن، ئەگەر ئێوەش ئەم نامەیە پشتگوێ بخەن و لیپرسینەوە نەکەن ، ئەوە من ناوی ئەو کەسانە لە سایتی کوردستانپۆست بڵاو ئەکەمەوە و لەگەل ناوی ئەو لیژنەیە کە دێن راتبەکە تەوزیع ئەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە