کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‬ئه‌و ژنه‌ مه‌زنه‌ی مرد بێ ئه‌وه‌ی كورد رێزی بگرێ

Tuesday, 29/04/2014, 12:00


‫هه‌فته‌ی پێشو خه‌باتگێری دژ به‌‌گه‌لكوژی گه‌لان (هێلینا سڤینسۆن) ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له‌ته‌مه‌نی ٨٠ سالی له‌ژیان كرد ، ئه‌وخه‌باتگێره ماندونه‌ناسه‌ ‌ یه‌كێ له‌قوربانیانی رزگاربوی هۆلۆكست بوو كه‌ هه‌موو بنه‌ماله‌كه‌ی له‌وتاوانه‌ له‌ناو چونه‌‌ ، بۆیه‌ له‌گه‌ل ٥٠ هاورێیی له‌ سوید ده‌یان سال بوو هه‌فتانه‌ ده‌جونه‌ قوتابخانه‌ وزانكۆكان‬
تاوانی هۆلكۆكستیان به‌خۆرایی به‌خوێندكاران ده‌ناساند ، وه‌ ئه‌ و كه‌سایه‌تیه‌ نزیك به‌ ٧٠ منالی كوردی ئه‌نفالكراوی بێدایك وباوكی به‌خێو كرد تاته‌مه‌نیان بوه‌ ١٨ سال .... كه‌چی تامرد هه‌موومان ڕێزمان له ئاستی ئه‌و خه‌باته‌ مرۆڤ بون و خزمه‌ته‌ی منالانی ئه‌نفالكراوی كورد نه‌گرت ...چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر زۆر هه‌ولم له‌گه‌ل هاوریه‌كم دا كه‌تۆ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌ناسی هه‌ول بده‌ قوتابخانه‌ یان هوڵ و پاركێك له‌گه‌رمیان به‌ناوی بكرێ به‌داخه‌وه‌ سه‌ری نه‌گرت ‬

‫ئه‌وه‌ی پێمان كرا له‌٢١یه‌مین سالیادی ئه‌نفال له‌ستوكهۆلم رێزمان له‌و خه‌باته‌ی گرت و مه‌دالیای رێزلینانمان پێ به‌خشی ، هاوكات كاتێ هلینا جوه‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌كه‌ و و هاته‌ خواره‌وه‌ش ١٠٠ كه‌س له‌هۆله‌كه‌ بوین به‌چه‌پله‌رێزان له‌به‌ری هه‌لساینه‌وه‌ ، له‌م ژنه‌ مه‌زنه‌ ‬
‫كردبومه‌ ئه‌ندامی فه‌خری چاك ، كه‌زۆر به‌ زه‌حمه‌ت كردی چونكه‌ دێر به‌دێر به‌رنامه‌ی چاكی خوێده‌وه‌ ئه‌وكات گوتی ئاماده‌م واژو بكه‌م ‬
لێره‌دا دوو هه‌لوێست و ئازاری هێلینه‌تان بۆباس ده‌كه‌م ‬

١\ ته‌ها به‌رواری هاریكاری نه‌كردبوو ‬
ئه‌وژنه‌ جوله‌كه‌ بوو به‌لام له‌سوید ده‌ژیا و دكتۆریش بوو ئه‌وه‌ی به‌من گوت كه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری قه‌ندیلی سویدیش بوو ، وه‌دوو سه‌نته‌ری له‌كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی) هه‌یه‌ به‌ناوی سه‌نته‌ری هێلینا ‬
له‌وه‌لامی پرسیارێیكی ئاماده‌بوی یاده‌كه‌ی ئه‌نفال كه‌ ئایا هیچ جار په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌لاتی كوردی كردوه‌ تا هاریكاری بۆ كۆمه‌ك بكه‌ن ، به‌دلشكاوی و ئازاره‌وه‌ گوتی به‌لێ داوام له‌نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌سوێد(ته‌ها به‌رواری) كرد ‌هاریكاریم بكات هه‌ر وه‌لامیشی نه‌دامه‌وه‌ ‬

كه‌چی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌ و سویدی بوو نه‌ك هه‌ر كۆلی نه‌ده‌دابلێ اێوه‌ ئه‌خلاقی به‌رپرسانی خۆیان بێ بۆمن به‌رده‌وام بم بۆبه‌خێو كردنی ئه‌و مناله‌ ئه‌نفالكراوانه‌ی كورد له‌كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ به‌لكو هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌یاده‌كه‌ بوون ٢ جار له‌كاتی قسه‌كردنیدا داوای له‌هه‌مومان كرد تكایه‌ هاریكاریم بكه‌ن بۆ خزمه‌تی ئه‌و منالانه‌ و ژماره‌ی بانقی بلاوده‌كرده‌وه‌ . ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌یادم ناچیته‌وه‌ كاتێ وێنه‌ی مناله‌ ئه‌نفالكراوه‌كانی پێ نیشان ده‌داین ده‌یگوت ئه‌وه‌ كوره‌كه‌مه‌ ناوی ... ئه‌وه‌ش كجه‌كه‌مه‌ ... شایه‌نی باسه‌ هێلینا زۆر كاری تری وای كردبوو به‌نمونه‌ ئه‌وجاره‌ی هاته‌ كۆره‌كه‌ی ئیمه‌ گوتی ده‌چمه‌ مالی كوره‌كه‌م گوتم منالت هه‌یه‌ گوتی نا ٢ منالم له‌ئه‌فریقیا هیناوه‌ كردومه‌ته‌ منالی خۆم لێره‌ ‬

٢\ كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لای هێلینا و بارزانی و تاله‌بانی‬
له‌ ٢١یه‌مین سالیادی ئه‌نفالدا ئیمه‌ بانگه‌وازێكمان بلاوكرده‌وه‌ كێ دێ هاریكاریمان ده‌كات یان پێشنیازی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو پۆلی هاورێی و دۆستیش هاتن یه‌كێ له‌وانه‌ نوسه‌ر فاێق سه‌عید بوو ، پێشنیازی ناوی هێلینای كردو كاكه‌ حه‌مه‌ دۆستانیش پشتگیری كردو زانیاریه‌كانیان ه‌لسه‌ر باس كرد په‌یوه‌ندیم پكرد و خۆم پێناساند زۆری پێ خۆش بوو گوتی به‌لام به‌رله‌وه‌ی بلێم دێم ده‌مه‌وێ بزانم كێیی تر دێ و ناوی ؛له‌له‌گه‌له‌ ناوه‌كانم ژمارد له‌كاتی ناوهێنانی لارش ئۆهلی سه‌رۆكی پارتی جه‌پی سوید وتی بوه‌سته‌ من ناتوانم به‌شداری یادێیكی وا له‌ته‌نیشت لارش بكه‌م چونكه‌ له‌شه‌ری غه‌‌زه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی ئیسرائیلی گرت به‌لام یه‌ك ره‌خنه‌ی له‌حه‌ماس نه‌گرت ...زۆر هه‌ولمدا سودی نه‌بوو دواتر لارش ئۆهلی وه‌لامی داینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناتوانێ به‌شدار بێ بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم پێكرده‌وه‌ گوتی ئیستا دێم ‬
كه‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌م دانا گوتم به‌ ئێمه‌ش ده‌لێن توندره‌ و ‬خاوه‌ن كه‌رامه‌ت كه‌‬
ده‌لێین بارزانی و تاله‌بانی ناپاكن كه‌داكۆكی له‌ گه‌وره‌ جه‌لادانی ئه‌نفال ده‌گرن و نایان ده‌نه‌ دادگا ‬
بۆیه‌ باچیتر باسی ئه‌و هه‌موو گه‌وره‌ جه‌لادانه‌ی ئه‌نفال نه‌كه‌ین كه‌ تاله‌بانی و بارزانی عاشقیانن بفه‌رمون ئه‌وا به‌لگه‌ ڤیدیۆیه‌ی تاله‌بانی ببینن به‌ئاشكرا ده‌لێ من له‌گه‌ل به‌شداری حزبی به‌عسم له‌ده‌سه‌ڵات و هه‌لبژاردن ‬
له‌كاتێیكدا به‌عس یه‌كسانه‌ به‌نازیه‌ت و فاشیه‌ت كه‌له‌ئه‌ورپاش یاساغه‌ ‬

بۆیه‌ بیربكه‌نه‌وه‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل یان به‌رپرسێیكی بالایان بلێ من له‌گه‌ل هه‌لبژاردنی و به‌شداریپێكردنی نازیه‌تم له‌هه‌لبژاردن چ كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌لی ئیسرائیل دروست ده‌بێ ‬

له‌كۆتایش ده‌لێینن درود بۆ ئه‌و ژنه‌ مرۆڤ دۆست و خۆراگر و خه‌باتگێره‌ی ٥٠سال زیاتر خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بێ پسانه‌وه‌ كرد و ئه‌زمون و په‌ندێكیش بوو بۆ ئیمه‌ كه‌زیاتر له‌مانای كه‌رامه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و داكۆكی له‌مرۆڤایه‌تی بكه‌ین ‬




وێنه‌ی یه‌كه‌م ‬
٢١یه‌مین سالیادی ئه‌نفاله‌ كه‌ كۆرگێر كاكه‌ حه‌مه‌ دۆستانه‌ و ئه‌وه‌ی تریش هێلینا سڤینسون و ستیڤان هیارتنه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ سویدیه‌ی كه‌له‌رۆژنامه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی جیهان بوو گه‌یشته‌ هه‌له‌بجه‌ و تاوانه‌كه‌ی به‌جیهان ناساند‬

********************************************















نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە