کۆمیهتهی ناوه‌ندی پارتی و حیزبه‌کانی تر له مه‌راسیمی یادی خومه‌ینی سه‌رنجێک !....
Tuesday, 09/06/2009, 12:00
وه‌ک کوردیک دژی سیاسه‌تی حکومه‌تی ئیرانم تا سه‌ر ئیسقان که جگه له ههیمنهی شیعه هیج مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له ئیران خاوه‌نی هیج بریاریکی سیاسی نین له‌و وولاته ته‌نانه‌ت له ده‌ستوری ئه‌و وولاته نوسراوه نابیت که‌سیکی سوونه مه‌زهه‌ب ته‌نانه‌ت وهزیریکیشی پی بدریت .
ئیتر کورد بیت یان تورک یان عه‌رب یان به‌لوچ !!! ..
هه‌رجه‌ند ئه‌مه باسیکی تره... هه‌موو سالیک جمهوری به‌ناو ئیسلامی ئیران یادی خومه‌ینی ده‌که‌نه‌وه‌و بانگهیشتی زۆریک له که‌سایه‌تیه‌کانی جیهان ده‌که‌ن بۆ ئه‌و یاده‌ش ئه‌مسال زیاتر له 50 وولاتی جیهان بانگهێشت کرا، له کوردستانیش زۆربه‌ی پارته کوردیه‌کانیش بانگران به ئیسلامی وعهلمانیهوه هه‌موو که‌سیکی سیاسی ده‌زانیت ئه‌م بانگهێشتکردنه هیج په‌یوه‌ندی به هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه نیه هه‌رکه‌سیک ئه‌وه لیکدانه‌وه‌ی بیت دیاره له دوونیای سیاسه‌ت سه‌ره‌و خوار تێگه‌شتوه .من وه‌ک شرۆڤهکاریکی سیاسیی ده‌لیم ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌لبژاردن و هاوکاری هه‌یت بۆ 3 ئه‌ندامی به‌رزی بالای پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهیشت کراون هه‌ر یه‌ک له به‌ریزان محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و قادر قادر سه‌رۆکی ده‌زگای شه‌هیدانی ئه‌یلول و سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكى تر به‌شدارییان كرد له مه‌راسیمى 20 هه‌مین سالیادى كۆچى دوایى ئیمام خومه‌ینى رابه‌رى گشتى كۆمارى ئیسلامى ئیران كه له تارانى پایته‌ختى ئیران به‌رێوه چوو . بۆ ئه‌بیت ته‌نها باسی ئه‌و چوار حیزبه ده‌که‌ن که به‌شداری ئه‌و یاده‌یان کردوه ئه‌ی بۆ باسی ئه‌م بهریزانهی پارتی دیمکرات ناکه‌ن ؟..
هیوادارم کاتێ هه‌ر نوسهریک پینوس ده‌گریته ده‌ست ئه‌بیت به ئه‌مانه‌ته‌وه بنوسیت و راستگۆی له‌به‌ر چاو بیت نه‌ک ئایدۆلۆژیا‌و بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی وای لیبکات خۆی له بیر جیتهوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست