بارزانی بەچی پاشەلیکەوە پەشیمان نیە لەدەولەتی کوردی
Saturday, 14/03/2015, 12:00
گەر دەسەلاتی سەوز وزەردی هەرێم ئەوەندەی پەرۆشی دروستکردنەوەی عێراق بوون لە هەموو روویەکەوە دەولەتی کوردیان لامەبست نەبووە و نابێت کە ماوەی ٢٤ سال حکومکردن بەلگەیەکی زیندووە کە یەک هەنگاویان بەکردار پیشان نەدا بۆ ورووژاندنی مەسەلەی دەولەتی کوردی بگرە ئەو پایە وبناغانەی بوونیان هەبوو بۆ ئەم مەسەلەیە لەریشەوە ویرانیان کرد بە پالپشتی ئاغاکانیان واتە ئێران وتورکیا بگومان بۆ بوون بە دەولەت هەموو لایەک ئەزانێت کە دەبێت خۆئامادەکردنی پێویستەلە رووی ئیداری وسیاسی وئابووریەوە نەک ئەمەی بارزانی هەر دلی بەو کۆپانیای نەوتانەی کەلە هەرێم کاردەکەن یان مەسەلەی ئێستای شەری داعش و ئەو پەیوەندی بازرگانیەیی کە هەرخۆی وبنەمالەکەی دەیزانن گەر بەشێوەیەکی سادەیی چەند خالێک بخینە بەرچاو لە ئازاد بوونی هەریمەوە کە ئەم دووحیزبە بنەمالەیە دەسەلاتیان گەرتۆتەدەست لەژیر پەردەی ریکەوتنی ستراتیجی نەک دامەزراندنی دەسەلاتێک بگەرە تائەمرۆش دوو ئیدارەی سەوز و زەردە لەگەل بوونی هیزیکی میلیشیای بەهێز کە هەردوولا گرنگییەکی زۆری پێ ئەدەن و بگرە لەم شەری داعشدا دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هەیە بەلام هێشتا سوپایەکی یەکگرتوو بوونی نیە گەر بە تیۆری وەزارەت و پەرلەمان و سەرۆک هەیە بەلام بەکردار و سەرتاسەری نە دەسەلاتی یاسادانان وراپەراندن ودادوەری نیە تائێستا کە دەستووررێک نیە کە کۆمەلگا دەنگ بۆ دابێت کە بنەمای دەولەتە وە لەبەرئەوەی خۆیان لەسەروو یاساوەن بوونی دەسەلاتی دادوەری کارتۆنیە وئەوە هەرباسی پەرلەمان مەکە کەتەنها لەناو بالەخانەکەیدا یاسا دەنوسرێت ولە دەرەوەی هێزی نیە و بە شێوەیەکی رەسمی سنووری هەرێمیش بوونی نیە بۆ مەسەلەی ئابووریش لەگەل بوونی ئەم هەموو نەوت وغازە ئەوەتا موچە بە سێ مانگ و چوارمانگ دەدرێت و لەدەستی پێنج کەسدایە با بڵێن بەرزانی لە شەورۆژێکدا هەمووی دەخاتەوە جێی خۆی ئەی کە هاولاتیان باس لەمەسەیەک دەکەن ئەمانە دەلین هێزی ناوچەکە و وولاتانی دراوسێ رێگرن ئەی بارزانی بەچی پاشەلێکەوە پەشیمان نیە لەدەولەتی کوردی کە بۆ ئاغاکانیان مەسەلەیەکی هەستیارو بڤەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست