کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانێكى گڵاوى وەزارەتى پەروەردە

Thursday, 05/07/2012, 12:00


پارتى ویەكێتى ، ئەم دەسەڵاتە هیچ نەما بەم میللەتە خێر لەخۆ نەدیوەى نەكەن دزى كوشتن بڕین كاولكردن و جاشایەتى و میللەت فرۆشتن و خەڵك ڕیسواكردن و ....هتد
ئەوەى مەبەستمە لیرەدا بیخەمە ڕوو بابەتى پەروەردەیە كە بەس پەروەردە نیە و لەكوردستان بەبڕواى ئێمە شتێك نیە بەناوى پەروەردەوە هەر لە خێزانەوە بیگرە بە هۆى ئەم دەسەڵاتە فاشیلەوە تا باخچەى ساوایان ودواتر قۆناغەكانى سەرەتایى و ناوەندى و دواناوەندى و زانكۆو پەیمانگاكان ، بۆیە هەر ئەمەش واى كردووە كە ئەزمەى مامۆستاى پرۆفیشناڵ وبە ئەزموون وشارەزامان كەمەو زۆربەى دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكانمان لە كۆلكە خوێندەوار دەچن ، خاوەن ماستەرو دكتۆراو پرۆفیسۆرەكانمان لە دەرەوە حسابى مامۆستاى سەرەتاییان بۆ دەكرێت ،ئەمەیش عەیبێكى گەورەو گرانە و ڕیسواییەكى گەورەیە بۆ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ وپاشەڵ پیسە.
21 ساڵە كێشەى گەندەڵى و دزى چارەسەر نەكراوە 21 ساڵە كارەبا و سوتەمەنى خزمەتگوزارى ئاو تەندروستى و ڕێگاو بان چارەسەر نەكراوە 21 ساڵە دادپەروەرى وعەدالەتى كۆمەڵایەتى فەراهەم وبەرجەستە نەبووە ، 21 ساڵە ئەم حكومەتەبێ پیلانەو حكومەتى قەزاو قەدەرەوەو یاسامان یاساى جەنگەڵستانە ،21 ساڵە ئەم دوو حزبە خۆفرۆش وبەكرێگیراوە خوێنى ئەم میللەتە داماوە دەمژن و دیكتاتۆر ئاسا كەوتونەتە وێزەى ئەم گەلە هەژارە و خۆیان لە خۆشترین ژیان دەژین وكەچى هەواڵى جەرگ بڕ لەمیدیاو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن دەبیستین كە فڵان نەخۆشە ولە بێ پارەى كەنەیتوانى بچێتە دەرەوە گیانى لەدەستدا فڵان مانگێكە نان وماست دەخوا فڵان بریندارى كیمیابارانى هەڵەبجە یە وگیانى لەدەستدا ، نازانم چۆن شەرم ناتان گرێ كەبە خوێنى شەهیدانى هەڵەبجەوئەنفال و سەرجەم شەهیدانى سەربەرزى كوردستان بوونە خاوەن ئەو دەسەڵاتە كەچى لە كاتێكدا بنەماڵەى شەهیدان وئەنفال كراوان مووچەكانیان بەقەد حەفازەى مانگێكى پێ ى منداڵەكانى ئێوە نی یە .
بمرن ڕیسوابن بۆتان ناچێتە سەر ڕۆژێ دێ ئێوەیش وەك (ێدام و موعەمەر قەزافى و حوسنى موبارەك) و سەرجەم ئەو دیكتاتۆرانە ڕیسوادەبن ودەبنە پەندى زەمانە كەئەو كاتە هیچ بە فریاتان ناكەوێ .
لەدوابڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى ناپەروەردە بڕیاریان داوە كە لە برى چارەسەرى كێشەى نەبوونى جێگە بۆ قوتابیان وخوێندكاران لەزانكۆ وپەیمانگاكان و هەروەها دامەزراندنى خوێندكارانى دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكان ، هەموو توانایەكى ئەم وەزارەتە فیرعەونێ یان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەى نە هێڵن قوتابیان سەركەون بۆ زانكۆ یان پەیمانگا بۆ ئەوەى جێگەیان نیە وە نەهێڵن خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگاكان دەرچن بۆ ئەوەى دامەزراندن نیە ...تف لە پیلانتان ...تف لە غیرەتان ...تف لەبیركردنەوەتان كە ئەتانەوێ بەو شێوەیە زوڵم لە ڕۆڵەكانى خۆتان بكەن ئێوە كورد نین وزۆڵە كوردن ، بۆیە هیچ بەزەى یەكتان نیە ، دڵنیابن ئەگەر ئێمەى خوێندكار ئێستا هیچ دەسەڵاتێكمان نیە بە هۆى دیكتاتۆریەتى ئێوەو كاسەلێسەكانتانەوە كەبونەتە هێزێكى داپڵۆسێنەر كەس زاتى ئەوە ناكات بڵێ بەرچاوتان كلى پێوەیە، بەڵام ڕۆژێك دێت ئێمەیش هیچ بەزەی یەكمان بۆ ئێوە نامێنێت و ان شەالله خواى گەورەیش ئەم زوڵمەتان لێ قبوڵ ناكات ، هەرچەندە دڵنیایش بن قوتابیان وخوێندكاران هێشتا نەتیجەیان بەدەست نەگەیشتووە و ئەوكاتە توڕەى زیاتر دەمانگرێت و ئەوەى بە حەقى خۆمان بزانین ئەنجامى دەدەین .

تێبینى /داواكارین لەسایتى كوردستان پۆستى ئازیزو بەڕێز خۆشەویستى هەموو زوڵم لێكراو چەوسێنراوان خۆشەویستى ئازادیخوازان دەورى بەرچاوى خۆیان ببینن لە چارەسەر كردنى ئەم زوڵمەى لە خوێندكاران كراوەو ئەم بابەتەیشمان بە زووى بۆ دابەزێنن و لەسەرەتاى هەواڵەكان .مەمنونتان دەبین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە