شانۆ‌و به جیهانی بوون
Wednesday, 18/06/2014, 12:00
ته‌وه‌ره‌ی : (به‌جیهانی بوون وه‌ک ڕووداوێکی مۆدێرن)
وه‌ک پێشه‌کیه‌ک بۆچوونه ناو باسه‌که‌وه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم هێشتا ئه‌وه مه‌فهووم نیه به‌ڕوونی به‌ڵام کاریگه‌ریه‌که‌ی له ئارادایه‌و بره وی په‌یداکردووه ، جیهانگیری به‌ته‌نها دیارده‌یه‌کی ئابوری نیه وه‌ک هه‌ندێک ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت له بنه‌ڕتیش دا وانیه هه‌روه‌ها نابێت له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی جیهانیشدا یه‌کسانی بکه‌ین.له‌راستیدا عه‌وله‌مه په‌یوه‌سته به‌وه‌رچه‌رخان له‌زه‌مه‌ن و شوێندا ماناکه‌شی به‌وه دیاری ده‌که‌م وه‌ک زۆر له‌سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی بۆده‌که‌ن به‌وه‌ی کارکردنه یاخودکاریگه‌ریه له دووره‌وه.
له‌راستیدا عه‌وله‌مه پرۆسه‌یه‌کی ته‌نیانیه به ڵکو ئاوێته‌یه‌که له پرۆسه گه‌لێک که به زۆری به‌شێوازێکی هاودژ "متناقچ" کار ده‌که‌ن که‌واده‌کات ناکۆکی و گروپ گه‌رایی شێوه‌یه‌کی نوێی یه‌کگرتنی چینایه‌تی لێ بکه‌وێته‌وه...به‌م شێوه‌یه و بۆ نمونه پرۆسه ی زیندوکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه زمانه‌وانیه لۆکا‌ڵی یه کان وزیاد بوونی توندوتیژی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه کان ،به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ.
هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ شۆڕشی زانیاری‌دا توانا‌و بۆ کرانی گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ڕووی مرۆڤدا ده‌کرێنه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش له توانا مه‌زنه‌کانی کارتێکردن و کاریگه‌ری دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه .به‌جۆرێک له‌دووره‌وه‌و به‌خێرایی ڕووناکی و بیر، کاریگه‌ری خۆی ده‌کات ، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش ڕێگاکانی راگه‌یاندنی خێرا‌و هه‌مه‌چه‌شن به‌کاردێنێت یاخود مامه‌ڵه‌ی تۆڕه ئاڵۆزه‌کانی په‌یوه‌ندی ده‌کات.
لێره‌وه ده‌بینین دوالیزمی (شوناسنامه‌و به جیهانی بوون) بوه‌ته پرسیار وگفتوگۆ چ له‌ناوه‌نده فیکریه‌کان یان له بازنه سیاسیه‌کان یاخودوه‌ک هه‌ندێک ده‌ڵێن بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر شانۆ له ڕۆژئاوا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی و که‌م تریش له‌لای خۆمان(مه‌به‌ستم کوردستانه) ....
ئه‌وانه‌ی داوای ئازاد کردنی مرۆڤ ده‌که‌ن یان خوازیارن جیهان بگۆڕن ئه‌وانه مامه‌ڵه کردنیان له‌گه‌ڵ نوێگه‌ری و به‌جیهانی بووندا مامه‌ڵه‌یه‌کی نه‌رێنی یه ، به‌و بیانووه‌ی گوایه جیهانی بوون به‌ره‌ڵا کردنی به‌هاو داگیر کردنی کایه کلتوری یه‌کانه و داوێکیشه بۆ ڕاو کردنی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌سه‌ڵات په‌یداکردنه به‌سه‌ر شوناسه جۆراوجۆر‌و ئاڵۆزه‌کاندا . به‌ڵام خودی کاره‌که به‌پێی زمانی ڕووداوه‌کان ، په‌یوه‌سته به ڕووداو‌و واقیعه زانستی و ته‌کنیکیه‌کانه‌وه که دواتر ده‌بێته کوده‌تایه‌کی بوونگه‌رایانه به‌سه‌ر شمه‌که‌کاندا له جۆری نوێ یاندا که چیه‌تیه‌کی هه‌وایی ، گریمانه‌ی و تارمایی هه‌یه ،هه‌ردووجۆره به‌رهه‌مهێنانه مه‌تریالی و مه‌عریفیه‌کان وه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ستاون که ده‌توانین به‌شێکی زۆری ببه ستینه‌وه به‌زمانی ژماره‌و چونه ناو سه‌رده‌می کۆمپیوته‌ره‌وه و دۆزه‌کان به‌گشتی هه‌ڵده‌گێڕ‌نه‌وه و مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ واقیعدا به هه‌مان پێداویستیه ماتریالی و ئامێر‌و ئایدۆلۆژیه‌کان به‌ئه‌نجام ده‌گات ، ئه‌ویش له‌ڕێی دروست کردنی جیهانێکی تری پیشه‌سازی له ڕێی نه‌سقه‌کانی زانیاری و ژماره‌یی که بۆشایی یه‌کی سیبرانی
(نیسبه‌ته بۆ سیبه‌رنیتیکا) ته‌ی ده‌که‌ن و به‌ده‌سته‌وه دانه‌کان ڕێنوێنی ده‌که‌ن .
ئه‌م کوده‌تا گه‌ردوونیه ترسناکه زانیاریه‌کان وه‌ک سیستمی بیر کردنه‌وه‌و کارکردن و بونیاد ده‌کات به‌سیستمێک له سیستمه‌کان له به‌ڕێوه بردنی وشه‌کان وشته‌کاندا ،یاسای گه‌مه‌کردن به بوونگه‌ری ده‌گۆڕێت ، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ش روخساری ژیان ده‌گۆڕێت و شێوه‌یه‌کی نوێ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان داده‌نێت .
لێره‌دا جێی سه‌رسورمان نیه ،گه‌ر هاتو هێز و ڕێبازه دژ به‌یه‌کان چ دۆگم بن یان دۆکترین ،ڕووبه‌ڕووی به جیهانی بوون ببنه‌وه و پێویستی و هه‌لومه‌رجی نوێ بۆ گشت کایه کلتوریه‌کان و بواری هونه‌ر و زۆر به‌دیاری کراوی شانۆ ڕووبه‌ڕووی پرسیاره گرنگ و گه‌وره‌که‌مان ده‌کاته‌وه شانۆ ده‌که‌وێته کوێی پرۆسه‌که‌وه؟ ئایا گونجاو ده‌بێت قه‌له‌قیه‌که‌مان له‌م ئاسته فکریه قوڵه‌وه بگوازینه‌وه بۆ ئاستێکی به‌ێ به‌رهه‌می سه‌فسه‌ته ئاسا و بڵێن شانۆ له قه‌یراندایه ؟!! یان ده‌بێت پرسیار‌و قه‌له قیه‌کان به‌رینه‌وه بۆ ژێده‌رو سه‌رچه‌وه ڕسه‌نه‌که خۆی له‌وێ تێر ئه‌و بخوته‌وه ؟ !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست