کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چى پارتێكى سیاسى بۆ جولەكەكانى كوردستان ئەرك و پێویستە....؟

Tuesday, 14/02/2012, 12:00



 
بێگومان گەلى كوردستان بەو ناسراوە كە پێكهاتەیەكى هارمۆنىو مۆزایكى هەیە،واتە فرە نەتەوەو فرە ئاینە لەهاوشانى كوردو عەرەبو توركمان ئاشورىو ئەرمەنى ... هتد بەدرێژایى مێژوو جولەكە لەكوردستان بونیان هەبووە لەڕووى نەتەوەیىو ئاینیەوە زمانو ئاینى جولەكە لەكوردستان بونی هەبووە،چەند فاكتەریك پێمان دەڵێَت كە ئەركى حكومەتى هەرێمى كوردستانە كە ئەوە بەڕەواى قانونى بناسێ بۆ جولەكەكانى كوردستان كە پارتێكى سیاسى بۆ خۆیان پێكبهێنن تاوەكو بتوانن گوزارشت لەبونو ناسنامەو تایبەتەمەندێتى ئاینىو زمانو نەتەوەیى خۆیان بكەن وەك توێژو پێكهاتێەكى كوردستان،هەروەها بتوانن بەرگرى لەبوونى خۆیان بكەنو كەسایەتى ئاینىو نەتەوەیى زمانەكەیان نەسرێتەوە نە بن بەژێر كارگەرى زمانو ئاینەكانى ترەوە.
ئەو فاكتەرانەى كە پارتێكى سیاسى جولەكەكانى كوردستان دەخاتە وارو خانەى كردەوەیو پێویستیەوە ئەم چەند خاڵەى لاى خوارەیەوە:
1- بوونى زۆرتر لە (300) هەزار جولەكەى كورد وەك جالیەو ڕەوەندى كوردى لەوڵاتى دووەمیان ئیسرائیل كە زۆربەیان لەباشوورى كوردستانەوە كۆچبەرى زۆرەملى بوون لەترسى دەوڵەتە نەژاد پەرەستەكانى یەك لەدواى یەكى عەرەب لەعێراقدا.
2- كۆكردنەوەو هەڵخراندنى ئەو جولەكانەى كە لەكوردستاندانو بەرگریكردن لەناسانامەو ئاینى نەتەوەیى زمانى خۆیان،هاوشانى كوردو توركمانومسیحیەكان.
3- سەلماندنى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە بەجدى ئەزمونێكى دیموكراتیە بەرگرى لەمافى هەموو كەمینەێكى ئاینىو نەتەوەیى دەكات.
4- لەپێناو دروستكردنى پیشتوانیەكى ڕەوەندى كوردى جولەكە لەناو ئیسرائیلو هەموو جولەكە لەتەواوى جیهاندا بۆ پاڵپشتى كێشەو دوزى رەواى سیاسى كورد كە وەك دەزانین لۆبىو ڕەوەندى جولەكە لەئەمریكاو ئەوروپا زۆر بەهێزەو نزیكن لەناوەندى بڕیار بەدەست.
5- دروستكردنى پەیوەندى دپلۆماسى لەنێوان هەردوو لا، واتە حكومەتى ئیسرائیلو حكومەتى هەرێمى كوردستانو رێكخراوە ناحكومیەكان،وەك دوو نەتەوەى هاوبەش لەتراژیدیاكانى جینوساید لەمێژووى مرۆڤایەتیدا.
6- گۆڕینەوەو لێتیگەیشتنى زیاتر لەبارى فەرهەنگىو رۆشنبیرىو سیاسیەوەو ئەزمونى حوكمڕانى دیموكراسى لەوڵاتى ئیسرائیل،چونكە وەك دەزانین ئەو وڵاتە تاكە دەولەتى دیموكراتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە،بۆیە حكومەتى هەرێمى كوردستان دەتوانێت سوود لە تاقیكردنەوەكانى ئیسرائیل بكات لەهەموو بوارەكانى سیاسىو ئابوورىو كۆمەڵایەتىوتەكنەلوژىو پەروەردەیى...هتد.
7-فاكتەرێكى تر ئەویش ئەوەیە كوردستان بەوە ناسراوە كەنیشتیمانێكى دەوڵەمەندە لەسامانى سروشتیدا كەپڕەلە یەدەگى بێ دەستكارى نەوت و گازى سروشتىوگۆگردو....باشترین شوێنە بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ بانگێشت كردنى كۆمپانیا كانى ئیسرائیلو جولەكە بۆ كوردستان تا لەو بوارانەدا هاوشانى كۆمپانیاكانى تر سەرمایەگوزارى بكەن و دەسیان هەبێ لەئاوەدان كردنەوەوگەشە پێدانى ژێر خانى كوردستان لە كاتێكدا كۆمپانیاكانى ئیسرائیلو جولەكە خاوەنى ستانداردى جیهانینو لەكوالتیدا بەرزن بەبەراوورد لەگەڵ كۆمپانیانى ترى ناوچەكە.
پێویستە ئاماژە بەوە بدەین كە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا بەپێى هەندى زانیارى كە لەئارادایە هەولى پێكهێنانى پارتێكى سیاسى نوێ بۆ جولەكەكانى كوردستان دراوە،خاوەنى بیرۆكەكەش داواى مۆڵەتى یاساى لەحكومەتى هەرێمى كوردستان كردووە،بەڵام وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم بە لەبەرچاو گرتنى هەلومەرجى ئەمڕۆى كوردستانو ناوچەكە مۆڵەتى یاساى بەدامەزراندنى ئەو پارتە دواخستوە ئەوەش بۆ خۆ قوتاركردنى لەهاوسەنگى هێزەكانى دەوروبەر،چونكە باشوورى كوردستان دەورە دراوە بەكۆمەڵى دەوڵەتى كونسەرڤاتیڤ واتە پارێزەرى كۆنە پارێزى نەژاد پەرستى مەزهەبگەرایى وەك توركیاو ئێران كە چەندین فاكتەرى ئابوورىو سیاسى پێكەوە گریان دەدات،بەڵام ناتوانن سادەترین مەرجى دیموكراتى قبوڵ بكەن، لەئێستاشدا توركیاو ئێران بەبیانوى بێ بنەما تۆببارانى سنورەكانى هەرێمى كوردستان دەكەن.
هاوكات،حكومەتى ناوەندى بەغدا لەئێستادا زیاتر مۆركێكى ئاینى وەرگرتوە،كە بارگاویە بە ناسیونالیزمى عروبە كە بەوەها كارێك ئاگر دەكەنەوە لەم پەڕى سكولارو عەلمانى چەپەوە تا ئەوپەرى ڕاست ڕەوو ئاینىو نەتەوە پەرەستى،ئەمە لەكاتێكدایە كەبەگوێرەى یاساى ژمارە (7)ى ساڵى (1993)ى پەرلەمانى كوردستان مافى جولەكەكانى كوردستانە كە ئەگەر دانیشتوى كوردستان بن ڕەگەزنامەى عێراقیان هەبێتو ژمارەى ئەنداماكانى هەر ڕێكخراو حیزبێك بگاتە (500) كەس بۆیان هەیە حزب دابمەزرێنن،چونكە بەگوێرەى ئەو یاسایە ئەوەى دەست نیشان نەكردووە كە مەرجە لەفڵان نەتەوە یان ئاین بن،واتە لەسیستمى قانونى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئاماژە بەوە نەدراوە بۆ ئەو كەسانەى مەبەستیانە پارتى سیاسى دادەمەزرینن لە چ نەتەوەو مەزەهەبیك بن،بۆیە ڕێگرى كردن لەدامەزراندنى پارتێكى سیاسى بۆ جولەكەكان كەمافێكى سەرەتایى هەموو نەتەوەو گەڵانى عیراقە،پێشێلكاریەكە بۆ بنەماى یاسایەكانى هەرێمى كوردستان بەتایبەتى كە جولەكاكان هەموو مەرجێكى قانویان هەیە بۆ دامەرزاندنى پارتێكى تایبەت بەخۆیان ،بێ گومان لەگەڵ ڕەوایى ئەم پرۆژەیە دوو لایەنەیە، ڕەنگە ببێتە خێرو بەرژەوەندیى یەكى گەورە بۆ دۆزى كورد،بەئومێدى زەمینە سازىو گۆران و چاكسازى لەهزرو بیرى ناوچەكەدا بۆ وەها كارێكى پۆزەتیف،ئەم كارە دەكرێ جێبەجێ بكرێت،بەتیبەتى لەئێستادا جیهان بەهۆى پەرەسەندنەكانى تەكنەلوژىو ئەنتەرنێت بووەتە گوندێكى بچووك،ئەمەش وایكردەوە كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى لە سەدەى (21)دا پێكەوە ژیانى نەتەوەكان و ئاینەكان بەئاشتىو دیموكراتى زۆر كارێكى پێویستو گرنگى سەردەمى ئەمڕۆمانە،كە چیتر دەمارگرژى ئاینى و نەژادى خزمەت بەبەرژەوەندیەكانى نەتەوەو گەلانى ناوچەكە ناگەیەنى،ئەمەش وادەخوازێت ڕۆژهەڵاتى ناوەراست هەنگاو هەڵگرێ بەرەو سیستەمێكى سیاسىو دەستورى دیمۆكراتى هاوشێوەى ئەوروپاو كە ناسنامى ئاینى و نەتەوەیى زۆر بەهەندوەرناگیرێ، بەڵكو هەموو ڕەنگەكانو پێكەوە ژیانى نەتەوەكان و ئاینەكان بەئاشتى و دیمۆكراتى بووەتە كارێكى پێویست،واتە نەتەوەكانوئاینەكان لە جیاتى یەكتر سڕینەوە ئەبێ لەیەكتر تێ بگەن و یەكتر قبولأ بكەن و گیانى لێبوردەیى بگرنە بەر ،ئەواتە وڵاتانى یەكێتى ئەوروپا كە (27) وڵات لەخۆ دەگرێت لەچوارچێوەى یەكێتى ئەوروپادا دەژینو یەك دراوو یەك ئاڵاویەك پەرلمان كۆیان دەكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە