سه‌وڵی ته‌مه‌ن
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
به سه‌وڵێکی ته‌مه‌ن کورت
شه‌پۆلی ده‌ریا ئه‌بڕم
هه‌ستی ته‌مه‌ن برینداره
به‌لاوانه‌وه‌ی خه‌مت
دڵت ئه‌ده‌مه‌وه
گشت به‌نده‌کان ده‌رباز ده‌که‌م
ئه‌وانه‌ی..... باجی قه‌ڵه‌م
ئه‌ده‌نه‌وه
ده‌ریای زه‌مه‌ن په‌یمانێکه
شه‌پۆله‌کان به‌ره‌و ڕۆخی ده‌ریا
ده‌ڕۆن
منیش ده‌ڕۆم
له گه‌ڵ ده‌نگی
نه‌وره‌سه سه‌ر شێته‌کانه
گۆرانی خه‌م ده‌ڵێنه‌وه
له سه‌وزه‌گیا ده‌پرسم
که‌ی وه‌رزی گول دێته‌وه؟
له هاوێندا
فریشته‌ی شه‌پۆله‌کان
له سه‌ر ده‌ریایه‌کی ڕه‌نگ شین
مه‌له ده‌که‌ن
خۆیان ڕووت ده‌که‌نه‌وه
جڵه بڵقه‌کانیان
دا ئه‌که‌نن
ئه‌و جلانه‌ی
له بۆنی لمه کاس بووه
له پشت ده‌رگا کا نه‌وه
پیرێک
به‌جلی سپی
له هێلانه‌ی نه‌وره‌سه‌کان
ماڵی کۆچه‌ر دروست ده‌کات
هه‌رچی ده‌ڵێت نهێنیه
له لای مرۆڤ
بۆیه له ووشه‌ت تێ ناگه‌ن
له مه‌ڕ ئێمه
هه‌ست و مرۆڤ
زه‌مه‌نێکی ڕابردوو وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست