کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ عیرفان عەزیزی قوتابیان..

Sunday, 05/06/2011, 12:00


کاتێك مرۆڤ لە ئەوپەڕی ئه‌قڵی خۆیه‌وه‌ خۆی ناناسێ و ئاوڕ بەدوای خۆی ناداتەوە بزانێ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی کێ یه‌.. .؟ ئیترگرینگ نیه‌ هه‌ر وشه‌یه‌کی ناشیاوو پوخڵه‌وات له ده‌می بێته‌ ده‌ره‌وه‌. چونکه‌ به‌مانای مرۆڤ ئه‌وه‌ مرۆڤ نیه‌و نوقسانی هه‌یه‌و هه‌ست به‌ که‌می ئه‌کات. جا ئه‌و نوقسانیه‌ له‌هه‌ر ڕویه‌کو له‌هه‌ر بوارێکدا بێت .

پزیشکی ده‌روناسی ده‌ڵێ کاتێك مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت فریشته‌یه‌کی پاکو بێگه‌رده‌ له‌هه‌مو ڕویه‌که‌وه‌ به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبونی کات و گه‌وره‌بونی مرۆڤه‌که‌ له‌ناو ته‌ربیه‌تی په‌روه‌رده‌کردندا ورده‌ ورده‌ فێره‌ زمانی ئاخافتن ده‌بێت. جا ئه‌و ته‌ربیه‌تدادان و ئه‌قڵ وه‌رگرتنه‌ له‌ ناو خانه‌واده‌ی مرۆڤه‌که‌ خۆی بێت یان له‌ دایه‌نگه‌یه‌ك بێت یان له‌ناو هاوڕێکانی بێت به‌واتایه‌کی تر له‌هه‌ر شوێن و ژینگه‌یه‌ك که‌ تیایدا مرۆڤه‌کان نه‌شونوما ده‌که‌ن و پێده‌گه‌ن بۆ حاڵه‌تی کاملبون . بۆیه‌ ئه‌قڵو ده‌ستو داوێن پاکی و زمان پاکی هه‌ر مرۆڤێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێن و ژینگه‌یه‌ی تیایدا په‌روه‌رده‌ بوه‌.

جا له‌ نێو کلتوری ئێمه‌ی کورددا به‌که‌سی جنێو ده‌ر ده‌وترێت (زمان پیس). جنێودانیش لادانێکه‌ له‌ کلتورو عاداتی کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌سی جنێوده‌ر یان زمان پیس به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ که‌ له‌چ ژینگه‌یه‌کی پڕ بوخڵه‌وات چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌و له‌ نێو چ خانه‌واده‌یه‌کی دور له‌ئاداب یان چ دایه‌نگه‌و چ قوتابخانه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ بوه‌و فێره‌ ئه‌و زمان پیسیه‌ بوه‌.. .!! واته‌ که‌سی زمان پیس هه‌ر خۆی شوێنی په‌روه‌رده‌کردنی خۆیمان به‌ڕونی نیشان ده‌دات.

ئاشکرایه‌ به‌ناو قوتابخانه‌که‌ی بارزانیش که‌ناویان لێناوه‌ قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی . جگه‌ له‌ پێگه‌یاندنی که‌سانی دزو زمان پیس و هه‌ڵه‌وه‌ڕ و به‌دڕه‌وشت هیچ ڕۆشنبیریه‌تێکی تیادا نه‌خوێنراوه‌.

ئاشکرایه‌ له‌م قوتابخانه‌ی زمان پیسیه‌ی بارزانیدا گه‌لێك که‌سی دزو نه‌فس نزم و داوێن پیس و هه‌ڵه‌وه‌ڕی تیا په‌روه‌رده‌ بوه‌. له‌وانه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م سه‌رۆقادر که‌ ماوه‌ی ڕابوردو هه‌مو گه‌لی کوردی به‌سه‌گ شوبهاند. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌مامۆستاکانیان که‌ هه‌میشه‌ زمانیان پیسه‌و پوخڵه‌واتی لێ ئه‌بارێ. ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆش یه‌کێکی تر له‌و قوتابیانه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ خۆی ده‌رخست که‌ ئه‌ویش عیرفان عه‌زیزی سه‌کرتێری به‌ناو هه‌مان قوتابخانه‌یه‌.

عیرفان عزیز ده‌ڵێت هه‌رکه‌س ده‌ڵێت یه‌کێتی قوتابیان ده‌وامی زانکۆی سلاح الدینی له‌وماوه‌ی ڕابوردو وه‌ستاندوه‌و قوتابیانی ناردۆته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و په‌کی خوێندنی خستوه‌ . ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و سه‌گه‌ وایه‌ که‌ له‌به‌ر ده‌رگاکان ده‌وڕێت.؟

عیرفان ئاوڕێکیش ناداته‌وه‌ بۆ دواوه‌ بزانێ له‌ده‌رگای ماڵی کێ وه‌ستاوه‌و پاسیان ده‌کا.. سه‌یری خۆشی ناکات بزانێ سه‌رو بیچمی له‌چی ئه‌چێت !! که‌چی خه‌ڵکی کورد به‌سه‌گ ده‌بینێ . بێگومان مناڵیش ده‌زانێ عیرفان له‌ده‌رگای کێ وه‌ستاوه‌و ئه‌م گوێ قوتکردن و مڕه‌ مڕو کلکه‌ له‌قێ یه‌. بۆ کێ ده‌کات.. به‌ڵام پێده‌چێ خۆی له‌بیری چوبێته‌وه‌و نه‌زانێ.. بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌یادی چوبێته‌وه ‌ئه‌وه‌ بابزانێ ئه‌و ده‌رگای ماڵی بارزانی له‌ دواوه وه‌‌یه‌تی . ده‌ست خۆشیشی لێده‌که‌م که‌ له‌و قوتابخانه‌ جنێو فرۆشه‌ی ماڵی بارزانی ده‌رسی خوێندوه‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وێ یه‌ . وه‌ك په‌ندێکی کوردیش هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ له‌جێی سندان قوزه‌ڵقورته ‌ئه‌گه‌ر که‌سێك په‌نجه‌ی پوخڵه‌واتی خۆی بۆ تاك یان بۆ کۆمه‌ڵ یان بۆ میلله‌تێك درێژ بکات یان زمانی به‌ پیسی له‌ڕویان بگه‌ڕێت . بێگومان هه‌ر به‌بارته‌قای خۆی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه‌ ..

بڕۆخێ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که‌ دیمه‌نی وه‌ك سه‌رانگوێلکه‌و هه‌رچی جوانی و پاکی بێت تیایدا نابینرێت.. نه‌مان و سه‌رشۆریش بۆ سه‌رجه‌م مامۆستیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی بارزانی.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە