کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌به‌ر حاکم تارق ده‌نگم به‌ 54 و مه‌سعود نه‌دا

Thursday, 06/08/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمکانیه‌تی هاتووچۆ کردنم بۆ کاره‌که‌م و دووری شوێنی نیشته‌جێ بوونم داوای گواستنه‌وه‌م کرد بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک له‌ نزیک ماڵی خۆم پاش نوسینی داواکاریه‌که‌ نووسراووه‌که‌م به‌رزکرایه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چونکه‌ من سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته‌م به‌ڵام حاکم گارق ێدیق گه‌ردی که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ته‌ داواکاریه‌که‌ی راگرتم و گووتی گواستنه‌وه‌ راگیرایه‌ منیش چوم له‌ رێگای ناوچه‌ی هێزی ناوخۆ واسته‌م کرد که‌چی هیچ سوودی نه‌بوو حاکم تارق گاڵته‌شی پێ ده‌کردم ده‌یگوت تۆ پۆلیسی ده‌بێ توند و تۆڵ بی و گوێ نه‌ده‌یه‌ دووری و نزیکی جێگا. پاش ماوه‌یه‌کی تر براده‌رێک داوای گواستنه‌وه‌ی کرد ئه‌ویشی راگرت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی براده‌ره‌که‌م چوو واسته‌ی به‌ به‌رپرسێکی یه‌کیه‌تی کرد که‌چی به‌ یه‌ک رۆژ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌که‌ی ته‌واو کرد و ئه‌منیش له‌سایه‌ی سه‌ری پارتی داواکاریه‌که‌م تڕۆ کرا پاش ئه‌وه‌ دوباره‌ چومه‌وه‌ لای کاک ستاری به‌رپرسی ناوچه‌ی هێزی ناوه‌خۆ گوتی به‌سه‌ر چاو من په‌یوه‌ندی به‌ تارق ده‌که‌م که‌چی دیسان هه‌وڵه‌که‌م نه‌زۆک بوو بۆیه‌ منیش بڕیارم دا نابێ نه‌ بۆخۆم و نه‌ منداڵه‌کانیشم ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی کوردستانی تا ئه‌و لیسته‌ مرۆڤی وا سووک و داوێن پیس و دز و درۆزنی تێدابێ. ئه‌و ئاماده‌یه‌ کار بۆ که‌سێک بکات که‌ سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی ئه‌و نه‌بێت که‌چی ئاماده‌ نیه‌ کار بۆ منێکی پارتی بکات و گاڵته‌ش به‌ داواکاریه‌که‌م بکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری ناوخۆ ته‌واو پشتگیری ئه‌م مرۆڤه‌ داوێن پیسه‌ ده‌کات ؟ تۆ بڵیی ئه‌ویش به‌شدار نه‌بێ له‌م داوێن پیسیه‌؟ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێ گۆڕانکاری له‌ ئیداره‌ی حزبه‌که‌ی بکات ده‌بێ پێش هه‌موو شتێک ئه‌م مرۆڤانه‌ نه‌هێڵێت و چاکسازی بکات چونکه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانی پارتی ئیش ناکات که‌چی بۆ حزبه‌کانی تر سه‌ری پێوه‌نیه‌ ئه‌و وا تێده‌گات تازه‌ ئێمه‌ که‌ پارتین ئه‌گه‌ر ئیش و کاریشمان بۆ نه‌که‌ن ئێمه‌ هه‌ر ڕازین بۆیه‌ من لێره‌وه‌ پێی ده‌ڵیم دکتۆر فشه‌ خه‌یاڵت خاوه‌ من له‌و کاتیه‌وه‌ نه‌ پارتیم و نه‌ ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌م تا دزی وه‌ک تۆ به‌ڕێوه‌به‌رم بێ چونکه‌ تۆ که‌سێکی گه‌نده‌ڵی به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌کانم ئه‌و موڵکانه‌یه‌ که‌ تۆ به‌ کرێت داوه‌ خۆ تۆ دیناری خوات نه‌بوو خێره‌ به‌م ماوه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ت به‌ ده‌ست که‌وت؟! خێره‌ کوڕه‌ هه‌رزه‌کاره‌که‌ت دوای ده‌وام ره‌قه‌مه‌ شینه‌که‌ی ئوتومبێلی جه‌نابت لێ ده‌کاته‌وه‌ و ته‌قه‌مه‌ ئه‌هلیه‌که‌ی ده‌به‌ستی و به‌دوای کچه‌ هه‌رزه‌کاره‌کانی ئه‌م شاره‌ ده‌که‌وێ؟ خێره‌ دوای ده‌وام کارتۆنی گه‌وره‌ گه‌وره‌ ده‌چێته‌ ێندوقی سه‌یاره‌که‌ت؟ خێره‌ فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت ده‌چێ سپڵیتی ماله‌وه‌تان چاک ده‌کا له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی حه‌سانه‌وه‌ ؟ خێره‌ خۆت و سکرتێره‌که‌ت ئه‌وه‌نده‌ په‌رۆشی ده‌وامکردنن و به‌یانیان پێش فه‌رمانبه‌ران دێنه‌ ده‌وام ؟ خێره‌ داواکاری ئافره‌ته‌کان په‌کیان ناکه‌وێ و ئێمه‌ی پیاویش سفر(......) به‌ ده‌ست ؟؟ کۆمه‌ڵێک زانیاری زیاترم لایه‌ به‌ڵام ئه‌خلاقم رێگه‌م نادا چونکه‌ کۆمه‌ڵێک که‌س پێ له‌که‌دار ده‌بن،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە