کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵیكی گرنگ......بارزانی بریاری داوه‌ خۆی بكوژێت!

Friday, 01/07/2011, 12:00


بۆچی زیاتر له‌ (شه‌ش)مانگه‌ مه‌سعود بارزانی، په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌نسووری كوڕی بریوه‌؟!
هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌والێكم بیست گوایه‌ مه‌سعود بارزانی زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ قسه‌ی له‌گه‌ل مه‌نسووری كوری نه‌كردووه‌و، تا ئه‌وه‌ی بینینی دایك و خوشكه‌كانیشی لی قه‌ده‌غه‌كردووه‌!!!
كاتێ ئه‌م زانیاریانه‌م به‌ر گوی كه‌وت، په‌یوه‌ندیم به‌ شێخ سانع بارزانی و سه‌میری كوڕی عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی یه‌وه‌ كرد، تا ڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌ پشت راست بكه‌مه‌وه‌.
ئه‌وانیش بێ په‌رده‌ ئه‌وه‌یان بۆ باسكردم كه‌، مه‌سعود بارزانی زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ له‌ هه‌موو كوره‌كانی په‌س و توره‌یه‌، ته‌نها له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایه‌.
هۆكاری ئه‌و توره‌بوونه‌یان بۆ ئه‌وه‌ گیڕایه‌وه‌ كه‌، مه‌سعود بارزانی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ منداله‌كانی و كوره‌كانی كه‌وتوونه‌ته‌ ناو زه‌لكاوی دزیی و گه‌نده‌ڵی و تالانكردنی سامانی گشتی و، تا ئه‌وه‌یشی زانیوه‌ كه‌ مه‌نسور بارزانی چه‌ند جارێك به‌ ملیۆنان دۆلاری له‌ قوماركردن له‌ دوبه‌یی و بێروت و عه‌مان و ئه‌وروپا دۆراندووه‌!.کیشه‌ی مه‌سعود له‌وه‌ نییه‌ بۆ دزی ده‌که‌ن به‌ڵکو له‌وه‌دایه‌ هه‌موو خه‌ڵکی به‌ دزییه‌کانیان ده‌زانێت.
ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ له‌ شاری خه‌ونه‌كانی هه‌ولێر و باخچه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی بارزان كاری رابواردنی ئه‌نجامداوه‌!
هه‌ریه‌كه‌ له‌ موكسی و وه‌یسی بارزانی دوو كوره‌ بچوكه‌كه‌ی دوای مه‌نسور ئه‌وانیش ده‌ستدریژیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ندین ئافره‌ت له‌ هه‌ولێر و دهۆك و، ئه‌ونایش ده‌ركردووه‌
توره‌یی بارزانی گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی نه‌داوه‌ مه‌نسور بارزانی ٦ مانگه‌ خوشك و دایكی ببینیت..به‌ڵام له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردوو به‌ هه‌وڵی شێخانی بارزان مه‌نسور توانویه‌تی بۆ ماوه‌ی ٢ سه‌عات دایك و خوشكه‌كانی بیبینیت!

بارزانی ئه‌وه‌نده‌ شی گووتووه‌: گه‌ر بزانم ئه‌وه‌ وه‌زعه‌ تیك ده‌چێت، ئه‌وا یه‌ك فیشه‌ك به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌نێم و خۆم ده‌كوژم!
هه‌ر بۆ زانینی خوینه‌ران...مه‌نسور بارزانیش هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی سلیمانی یه‌و، كچه‌ زایی ره‌شه‌ی موختاره‌، كه‌ كاتی خۆی كچیكی دابووه‌ شیخ سانیع بارزانی و كچی ئه‌و كچه‌شی دراوه‌ته‌ مه‌نسور بارزانی و، هه‌ر به‌ هۆی ئه‌م خزمایه‌تیه‌وه‌، ئازادی ره‌شه‌ی موختار كه‌ پیشه‌ی هونه‌ركاریه‌، كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سۆران و، شه‌ماڵی ڕه‌شه‌ی موختاریش كراوه‌ته‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین! له‌ گوندی ئه‌مریکی گه‌وره‌ترین خانووی بۆ کردراوه‌.
مه‌سعود بارزانی له‌ ١١ی ئاداری ئه‌مسال له‌ یادی راپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری ١٩٩١ كه‌ هه‌ولێر ئازاد كرا، به‌لینی دا تا ٣ تا ٤ مانگ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی چاكسازی بكات، ئه‌وا واز له‌ پۆسته‌كه‌ی دێنی!
له‌لای منداڵه‌كانیشی ووتویه‌تی گه‌ر وه‌زعه‌كه‌ تیكچی ئه‌وا خۆی ده‌كوژیت!
ئه‌وا نزیك بۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ‌و ناشتوانی قه‌یرانه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و، هه‌ر له‌ سایه‌ی ئه‌ویش دا چاوه‌رێ ده‌كرێت ره‌وشه‌كه‌ تیك چی؟!
با بزانین كه‌ی خۆی ده‌كوژێ؟!!!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە