واز لەم گاڵتەجاریی کەمپین و کەمپینکارییه بهێنن!
Monday, 02/05/2011, 12:00
دوێنێ دوو کەمپین سەرنجیان ڕاکێشام، ووتم ئەمشەو دەیانکەم بەبابەتێک
یەکێکێان کەمپینەکەی بۆ شیرکۆ بێکەس، دووەمیان نامەی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس بۆ بارزانی بکوژی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان. دیاره له بێ دهسهڵاتییدا نووسهر و روناکبیرهکان دیسان پهنا دهبهنهوه بهر کهمپیکاریی و دڵی خۆیان بهوه خۆش دهکهن، له کوێش، له وڵاتێکدا که کۆمهڵێک چهته و قاچاخچیی سیاسیی و تاوانبار حوکمی تێدا دهکهن، نهک له وڵاتێکدا که سیاسیی و دهسهڵاتداران ئهوهنده مهدهنی بن رێز بۆ رای خهڵکی و میللهت بگرن.
دوای پەیوەندی تەلەفۆنییم لەگەڵ شیرزاد بەرزنجی باسکردنی ئەم دوو کەمپینە ماڵی ئاوا بێت هەر زوو ووتی دوای تەلەفۆنەکەی تۆ خەریکی سەلام عەبدوڵا دەبم، لینکی بابەتەکەی شێرزاد بەرزنجی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8512091aووتم کەواتە منیش ئەمشەو قسە لەگەڵ ئەحمەد میرە و سوران عومەر دەکەم، بۆیەش ئەم دوو ناوە چونکە بەدوای شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمەدا لیستی تیرۆری 14 ڕۆژنامەنووس دزەی کرد، یەکەمیان ناوی ئەحمەد میرە بوو هەر دوای ماوەیەکی کەمیش وەک هەموو لایەک ئاگادرن هەوڵی تیرۆر کردنیاندا تیرۆریستەکانیش گیران و دادگایی کران کە سەر بە دەزگا بەدناوەکەی بنەماڵەی بارزانی بوون، واتە پاراستن. شەشەمین ناویش سۆران عومەر بوو، کەچی ئەمڕۆ ئەم دوو کەسە بەڕێز و بوێرە نامە بۆ مەسعود دەنێرن، تا ئیستاش وەک سەرۆکی هەریم ناوی دەبەن، شەو درەنگانێ بینیم کاک نەژادی حاجی برایم وەڵامی ئەم کەمپینەشی داوەتەوە کەواتە من هیچم بۆ نەمایەوە.
لینکی بابەتەکەی کاک نەژاد..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0d93048fئهوهی بۆ من ماوهتهوه، که دەمێکە دەمەوێت قسە لەسەر ئەم کەمپین و مەمپینە بکەم و بڵێم ئەم دەسەڵاتە بە ئیمزا و کەمپین نەک هەر مێشی میوان نابێت، بەڵکو لێمان هارتر دەبێت، زۆرجار خۆشیان ناوی خۆیان بۆ گاڵتەجاری دەنووسن، هەڵبەتە کاتی خۆی منیش زۆرجار ناوی خۆم لهو کهمپینانهدا دهنووسی، بەڵام بڕیارم داوه، که جارێکی ئەم هەڵەیە دووبارە ناکەمەوە.
ئەگەر یەک نموونەی زۆر زیندوو وە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگر باس بکەین، 50 هەزار ئیمزاکەی مەسعود بارزانی نەک هەر پەنجا دوو قاتیش ئیمزای بۆ چوو، ئایا دەستی لەکار کێشایەوە؟ یان وەڵامی دایەوە؟ کەواتە ئێمە یاخود ڕوون تر بڵیم ئێوە بهچییهوه کاتی خۆتان بەسەر دەبەن و خۆتان فریو دهدهن و دڵی خۆتان خۆش دهکهن؟ کاتی خۆی لەهەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو لە قەڵادزی کۆڕێکی شیعرخوێندنهوە سازدرا، کە یادی بەخێر شەهید دڵشاد مەریوانی سەر پەرشتی دەکرد، ئهو کاته لە سڵیمانی لەگەڵ کۆمەڵیک شاعیری تردا هاتبوون، پێش دەست پێکردنی کۆڕەکە شەهید دڵشاد ووتی: تکایە شیعری سیاسی مەخوێننەوە نەخۆتان و نە ئێمە توشی سەر ئێشە مەکەن، چونکە حکومەت بە شیعر ناڕۆخێت..
بەعس نەک بە شیعر، بەڵکو بە خەباتی چەکداریش نەڕوخا، تا هەل و مەرجی ساڵی ١٩٩١ و ڕاپەڕینەکه هاته پێشهوه. مام فەرخە ووتەنی بەهەموو لایەک ڕاومان نان، ئیستاش هەمان سەردەمەوە ولەجیاتی بەعسی عەرەبی بەعسی کوردیەو لەجیاتی جاش هێزی بەلتەجیە و ئەم دەسەڵاتە دەبێت بەعس ئاسا ڕاو بکرێت و ڕاو بنرێت، خوای دەکرد شێخ بەڵتەجی بەناو وەزیر دونیای لێ پڕ دەکردین لە دەبابە!
کهچی وهک دهبینن ئەمشەویش دیسان کەمپێن و ناو ڕیز کرد بەردەوام دهستی پێکردۆتهوه، ئەمجارەیان هەر زۆر سەیر، دیسا ن کۆمەڵێکی تر داوا لە سێ گروپەکەی بەناو ئۆپسزیۆن دەکەن بگەڕێنەوە بنکە و بارەگاکانی خۆیان لای کەمال کەرکوکی، بەڵام بەمەرجێک کەس بوتڵی ئاو نەباتە ژورەوە، نەبادا کەمال کەرکوکی زهندهقی بچێت و حەسیر مەیدانی برادهرانی ئۆپۆزیسیۆن بکات، بەڕاست دەڵێن لەو ڕۆژەوە کە ئەو دوو بوتڵە ئاوەیان لە کەمال کهرکوکی گرتووە، بڕیاری داوە ئاوی مەعدەنی نەخواتەوە. ئاخر ئەم کۆمەڵە بی ئیشوکارە بگهڕێنهوه، یان نهگهڕێنهوه، چ پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە؟ بۆیه دهڵێم خەمتان نەبێت هەر دەگەڕینەوە درەنگ یان زوو، نەک بۆ خزمەت کەمال کهرکوکی بەڵکوو بۆ خزمەت تاڵەبانی و بارزانیش.
فەرموون لەگەڵ لینکی سێهەمیش
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=880لە کۆتایدا دەڵیم دەبا لەم چیرۆکەی خوسرەوی گۆڵ سورخی دەرسێک بۆ خەباتوو ژیان فیر ببن..
خوسرەوی گوڵسورخی شاعیری گەورەی ئێرانی لەسەر پەیوەندی بە رێکخراوێکی مارکسیستی ئەوسای ئێران دەگیرێت، هەرچەند ئەوکاتە ئەو وازیشی لەم گروپە هێنابوو، بەڵام سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت..
ساواکی شاهەنشاهی داوای لێدەکەن کە داوای لێ بوردن لە شای ئێران و پەشیمان بێتەوە بۆ ئەوی لەسێدارەی نەدەن، کەچی ئەم ڕازی نابێت داوای لێ بوردن بکات ، پاشان لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پەیوەندی پێوە دەکەن دەلێن دەتوانێت بۆ دوا جار کوڕە شەش ساڵەکەی بەناوی داموون وە ببینێت، سەرەتا ڕازی دەبێت، بەڵام هەر زوو پەشیان دەبێتەوە و دەڵیت هیچ دوورنیە خۆشەویشتی کوڕەکەم وام لێ بکات داوای لێ بوردن لە بیرو باڕەکەم بکەم، بۆیە بە پارێزەکەی دەڵێن نامەوێ کوڕەکەم ببینم..خوسرەوی گوڵ سرخی دەڵێت، کاتی ووتم نا بۆ بینینی کوڕەکەم ئازارای ئەو نایە وەک خەنجەرێک بوو بکرێت بەدڵما، بەڵام لەبەر خاتری بیروباوەڕەکەم بەرگەی ئەم ئازارەگەرەیەم گرت .
خوسرەوی مرۆ ڤ و شاعیر بەم شیوەیە ڕەوو بە رووی جەلادەکانی ساواکی شا دەبێتەوە..
ئەمەیە هەلوێستوو بوێری مرۆڤ..
ژیان و مردن بە هەڵویستی مەردانەوە جوانن، بەم قسەیەی شەهید سەردەشت کە چەند ڕۆژی تر یادی یەکساڵەی دەکەینەوە کۆتایی بەم بابەتە دەهێنم کە لەسەر مەسینجەرەکەم بۆی نووسیم نەک کوردستان بەڵکو هەولێریشیان بۆ جی ناهێڵم، شەهید سەردەشت خاوەنی قسەی خۆی بوو بە مردوویش هەولێری جی نەهێشت. ئێوهش زوو له قسهی خۆتان پهشیمان دهبنهوه، بۆیه دهڵێن لاو و گهنجی وڵاته کاولبووهکهم، نه به دهسهڵات و به بنهماڵه به نووسهرانیش بڕوا مهکهن، چونکه ئهمانیش زوو گێڕ دهگۆڕن و شهرمهزارمان دهکهن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست