کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانكۆى بەعسییەكان لە هەرێمى كوردستان

Friday, 13/01/2012, 12:00


سەیر نەبێ بەلاتانەوە ئەگەر ئێستا زانكۆیەكى بەعسێ كان لە هەرێمى كوردستان هەبێ تەنها جیاوازیەكى هەیە ئەویش لە لەوحەى زانكۆكە نوسراوە زانكۆى گەرمیان ، ئەگینا لە %80 مامۆستاو خاوەن پۆستەكانى ئەو زانكۆیە بەتایبەت فاكەڵتى پەروەردەى كەلار بەعسین هەرلەڕاگرى فاكەڵتى و سەرۆك سكول و هەندێك لەسەرۆك بەشەكانیش ، بەحوكمى ئەوەى ئێمەى میللەتى كورد هەمیشە خزمەتكارى بێگانەو بێگانە پەرەست بووینە بائەمەیش قبوڵ بكەین بەڵام كێشە ئەوەیە ئەم بەعسى یانەى زانكۆى گەرمیان بەشێوەیەك گەندەڵن و جیاوازى نێوان خوێندكاران ئەكەن كە ئەسڵەن وێنا ناكرێ ، ئەمەجگە لەوەى لە فاكەڵتى پەروەردەى كەلار زۆربەى مامۆستایان لەكاتى گفتوگۆى نێوان خۆیان بەزمانى عەرەبى قسەدەكەن وەك ئەوە وابێ ئەم زانكۆیە لەباشوورى عێراقدا بێ ئەسڵەن دان بەزمانى كوردیدا نانێن .
لەنموونەى ئەمانە (د . ابراهیم قاسم پاڵانى) سەرۆكى بەشى جوگرافیاو سەرۆك سكولى زمان و زانستە مرۆڤایەتێ كان لەزانكۆى گەرمیان لەكاتى لەپێش ڕووخانى ڕژێمى بەعس لەزانكۆى ئەنبار لەڕوومادى خوێندكارێكى كورد بەزمانى شیرینى دایك قسەى لەگەڵ دەكات د. ابراهیم لەوڵامدا پێى دەڵێ (لاتحچى بالغە القۆندەرە) كەچى ئێستایش لەبەچاوى چەندین كەس ئەچەمێتەوەو ماچ دەستەكانى (محمود سەنگاوى) دەكات لەبەر وەرگرتنى پۆست لەزانكۆ. نازانم چ واتایەك بۆ ڕێز لێنانى زانكۆ دەمێنێتەوە .

سالار نجم الدین محمد / خوازراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە