کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە دووكەڵى كورد كوژى بەگوێماندا مەدەن !!

Friday, 25/03/2011, 12:00



"ئەگەر ئێمە بەرگرى لەناسنامە وشوناسى كورد نەكەین ، ئەى كێ بەرگرى بكات وبەرهەڵستى داگیر كەر بكات ؟ بارەگا سەربازی وحیزبیەكانى نێو شارەكان چۆڵ مەكەن چونكە ئەگەر ئەو بارەگایانە نەبێت كێى سینگى خۆى دەخاتە بەر گوللەى دوژمن ، كێ بەرەوڕووى شۆڤێنە عەرەبیەكان بێتەوە , كێ بەرگرى لەموقەدەساتى كەركوك وسنورى كەركوك بكات ؟ كێ ئەمنیەت وئاسایشى ووڵات بپارێزى ؟ كێ بەرەوڕووى تیرۆریستان بێتەوە ؟ كێ كێ ".!!؟ ئەم ووتانە ووتراوە ودەووترێت , ئەم كۆمەڵە پرسیارە دەسەڵاتداران بەردەوام بەگوێى هاوڵاتیانى خۆیاندا دەیداتەوە ! , ووتە گەلێكى زۆر مەترسیدارن بۆ موقەدەس كردن وبەپیرۆز تەماشاكردنى سەركردایەتى كوردى وهەردوو حیزبى دەسەڵاتدار , نیشانەى ئەوەن كە مەرگى كورد وكوردوستان لەگەڵ مەرگى سەركردەكان دا دێت یاخود مەرگىسەركردە واتا مەرگى كورد ، نیشانەى ئەوەیە كە كورد ناتوانێت بێ بوونى ئەم سەركردایەیتە درێژە بەخۆى بدات , نیشانەى ئەوەیە كە كوردەكان وەك مێگەڵ ئاسان وئەگەر شوانەكەیان بمرێت هەموو مێگەلەكان لێكدەترازێن وهەڵدەوەشێنەوە !!
مرۆڤ نازانێت لەئاست ئەم ووتە كۆمیدیانەدا پێبكەنێت یاخود بگیرێت ! ئەم ووتانە لەووتەى سەركردە وكۆمەڵكە ووڵاتى ئەمرۆِ ناچێت لەووتەى سەردەمى جەهالەتى پێش ئیسلام دەچێت لەووتەى فیرعەونەكانى میسر وخوانەناسەكانى كۆن دەچێت , لەووتەى كەسێك دەچێت كەدونیا بەهى خۆى بزانێت وهەموو شتێك بەموڵكى خۆى بزانێت وهەمووان بەبێ عەقڵ وگەوچ وگەمژە بزانێت وخۆشى بەئەفلاتۆن ! لەهەر كۆمەڵگایەكدا ئەگەر سەركردەمان بەمردن یاخود بەكوشتن یاخود بەكودەتا ولەناوبردن كۆتایى بەژیانى سەركردەكان هات ئەوا ئەو كۆمەڵگایە لەژێر نیشانەى پرسیاردایە , وەكۆمەڵگایەكە تاسەر ئێسقان نەخۆشە , نەك ئەوەى كەبیست ساڵ دوو سەركردە كەوەكو یەكن حوكمى كورد بكەن بەڵكو تەنانەت ئەگەر بۆ دووەم جار لەهەر هەڵبژاردنێكدا سەركردەیەك هەلبژێردرا ئەوا پێى دچێت شتێكى ناسروشتى ڕووى دابێت , بەڵام چ جاى ئەوەی كەلەنێو كوردا نەك سەركردەكان بەڵكو بەچگە دیكتاتۆرى دیكە دروست بوون كەبەسەر دام ودەزگا حكومى وحیزبیەكان دا بەش بونە ومەگەر بەمردنى سروشتى خۆیان دەستبەردارى كورسى دەسەلات بن , دیارە مانەوەى سەركردەكان لەسەر دەسەلات وخۆ لكاندنیان بە كورسى دەسەلاتەوە بە لەزگە وچەسپى یابانى نیشانەى دەركەوتنى شەرێكى نا موبالایە وپێى دەچێ هەموومان ڕاپێچى نیۆ ئەو شەڕە بكات , بەداخەوە مانەوەى گرفتەكان وەك خۆى هۆكارێكى بەرچاوى ترە لەبۆ تەقینەوەى ڕووداوەكانە وەك بینیمان زۆربەى هەوڵەكانى هەردووپارتى دەسەڵاتدار بەتایبەتى لەمیدیاكانیاندا لەكاتى ڕوودانى خۆپیشاندانەكان دا كارییان لەسەر هیۆركردنەوە وئارامكردنەوەى بارودۆخەكە دەكرد وهەوڵیاندەدا بەهەرشیوازێك بێت چ بەترس وچ ناتوندوتیژى بارودۆخەكە بگەڕێننەوە دۆخى خۆى , بۆ دۆخێك كەخراپترە لە وەى ئێستا , هەردوو پارتى دەسەڵاتدار دەیانویست دۆخەكە بەئاقارێكدا نەچێت كەلەبەرژەوەندى سیاسەت وئیمتیازاتى كەسایەتى وحیزبى ئەوان دا نەبێت , دەیانویست دۆخەكە بگەرێننەوە بۆ دۆخى جاران بۆ ئەوە دۆخەى كە مافەكانى تێدا پێشێل كراوە ,بۆ دۆخێك كە پڕبێت لەبێدەنگیەكى بێ مانا وترسێكى چاوەڕوانكراو ونائومێدییەكى ترسناك , پارتى ویەكێتى نایانەوێت گرفتە هەنوكەییەكان كورد كەتایبەت بە بوارى خزمەتگوزارى وسیاسى وئابورى وكۆمەڵایەتیەوە بەهەر جۆریك بێت چارەسەر بكەن , هەربۆیە پێش ئەوەى خەڵك وجەماوەرى كورد خۆپیشاندان بكەن ئەوا دژى دەروەستن وپییان باسە كەمۆڵەتى خۆپیشاندناەكە لەلاى ئەوان وەربگیرێت , كەواتە ئەمە ئەوە دەخاتە ڕوو كە ئەوان پێش ئەوەى خۆپیشاندان دروست ببێت دژى دەوەستنەوە ورێگرى لێ دەكەن , كەواتە ئەوان لەگەڵ گۆڕینى دۆخەكە دا نین بەهەر ریتم وشێو زا ومانایەك بێت , ئەوان دژى گۆڕانى دۆخەكەن چونكە ئاشكرایە گۆرشانى ئەم بارودۆخە لەبەرژەوەندى ئەوان دا نیە , هەربۆیە راوەەستان و بێ دەنگ كردنى وبارودۆخەكە وئاسایى كردنەوە دۆخەكە مانای داخستنى دەرگاكانى پێشكەوتن وچاكسازى وخزمەتگوزارییە , مانایى لەناوبردنى دەنگى تاك ونەهێشتنى ئازادى ودیموكراسییە ، بۆیە ئەگەر ڕوانین واقیعبینیان بۆ دۆخەكە ببینین ئەوا هەموو هەنگاوەكان بەروە شەرێكى ترسناك دەچیت لەهەر لایەكەوەە بۆن ورەنگى شەڕى ناوخۆ هەست بێ دەكەین وتەنها ئەو دەتوانم بلێم كەپێویستە واز لەزمانى زبرى وئاسەوراى كورد كوژى بهێنین وئەم شەڕە ئیعلامیە توندوتیژەى كوردیش ڕێگا خۆشكەرێكى بەرچاوە بۆ سەرهەڵدانى شەڕەێكى ناوخۆیى تر ؟!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە