ده‌زگای زانیاری له سلێمانی به دواداچوون بۆ به‌رپرسانی پارتی ده‌كات
Sunday, 12/08/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 سلێمانیچهند رۆژێكه ئه‌و زانیاریانه له‌ده‌زگای زانیاری دزه‌ی كردووه، كه ده‌زگای زانیاری به نهێنی له‌رێگه‌ی ئاسایشی شاری سلێمانییه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر به‌رپرسانی پارتی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌سنوری سه‌ركردایه‌تی پارتی له پارێزگای سلیمانی کار ده‌که‌ن .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێگه تایبه‌تی خۆمان له نزیكه‌وه به‌سود وه‌رگرتن له‌هۆبه‌ی سیاسی له ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه ده‌زگای زانیاری به بڕیاری پاڤێل تاڵه‌بانی داوای زانیاری وردیان له سه‌ر پارتییه‌كانی ئه‌و سنوره كردووه، كه ناسراون یا كاریگه‌ریان هه‌یه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی داوای پێداچونه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی له پارتی كردووه، به‌هه‌مان شێوه ده‌زگاكانی زانیاری و ئاسایش و دژه‌تیرۆر به‌نهێنی به‌دوای شوێن و زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه داوا كراون ، ئه‌وه‌ش زانراوه له لیستێكدا 120 كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی و ڕاگه‌یاندنكارو ئاسایش و پاراستن و سه‌ربازی پارتی ناویان هاتووه، كه به‌دواداچونیان بۆ بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست