حیزبایه‌تی و كوردایه‌تی (له په‌راوێزی خه‌می رووداوه‌كانی باكوور)
Saturday, 03/11/2012, 12:00
د. هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود
حیزبی بون و حیزبایه‌تی كردن، رۆژانێك شه‌ره‌فێكی گه‌وره بوو كه مرۆڤ به ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه به‌دوایدا وێڵ بوو، بۆئه‌وه‌ی له ڕێیه‌وه چه‌ند وانه‌یه‌كی كوردایه‌تی فێرببێت و خزمه‌تێكی بچوكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێ بكات و له‌و ڕێیه‌وه هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی بخاته گه‌ر له پێناوی ئازادی و گیان فیدایی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی. له ڕاستیشدا ئه‌و حیزبانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارن له باشووری كوردستان، له خه‌باتی ڕابردوویانداو له زه‌مه‌نی خه‌باتی شاخدا هیوایه‌ك بوون بۆ جۆش و خرۆشی بیری كوردایه‌تی به هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كانیانه‌وه.
كه‌چی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین كاره‌كه ڕێك پێچه‌وانه بۆته‌وه، واته ئه‌وه‌ی حیزبایه‌تی ده‌كات دووره له هه‌ستی كوردایه‌تی و هه‌ستی حیزبی زاڵه به‌سه‌ر بیر‌و هۆشی، ئه‌وه‌شی كوردایه‌تی بكات ده‌بێت دووربێت له حیزبایه‌تی و خاوه‌نی هه‌ست و بیری ئازادانه‌ی خۆی بێت بۆ ده‌ربڕینی خه‌می نه‌ته‌وه‌یی له روداو‌و پێشهاته سیاسیه‌كانی پارچه‌كانی كوردستاندا‌و وابه‌سته‌ی بیروهۆشی سیاسی هیچ حیزبێك نه‌بێت.
ئه‌م دیارده‌یه هۆكاره‌كه‌ی چی یه؟ ئایه حیزب له نه‌ته‌وه گه‌وره‌تره؟ ئایه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی له خه‌می نه‌ته‌وه‌یی له پێش تره؟ به‌ڵێ هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت و هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و پارته باڵا ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كرده‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان تا ئێستا به به‌ڵێ داوینه‌ته‌وه‌و له ئێستادا ترۆپكی ستراتیژیه‌تی حیزبایه‌تی و كوردایه‌تیان له یه‌ك خاڵدا چڕكردۆته‌وه ئه‌ویش پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان و قۆرغ كردنی هه‌موو شتێك بۆ حیزب و له پێناوی به سیمبولی كردنی خود‌و زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی ئه‌وانی تردایه؟؟؟!!! هه‌روه‌ها له‌بیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له رابردوودا‌و له زه‌مه‌نی خه‌باتی شاخدا بۆی تێكۆشاون به‌ته‌واوی بیریان چۆته‌وه، یاخود له‌بیری خۆیانیان بردۆته‌وه، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كان و نه‌گه‌راندنه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێم، قوڵ كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و پاره‌و سامانی نه‌وت، نه‌ك له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی؟؟؟!!! هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه حیزبایه‌تی و كوردایه‌تی له ئێستادا فڕیان به‌سه‌ر یه‌كتریه‌وه نه‌ماوه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردووشداو له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسیی و مه‌ده‌نیانه‌ی هاونیشتیمانیانمان له باكووری كوردستان، جارێكی دیكه حیزبایه‌تی و حیزبی بوون له كوردستان ئه‌وه‌ی له هزرو هۆشی تاكی كورد وێنا كرده‌وه كه فڕی به‌سه‌ر كوردایه‌تی و خه‌می گه‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌ماوه؟؟؟!!!.
وه‌ك ده‌بینین (پارتی) بێ ده‌نگه و هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی نیه به‌رامبه‌ر به روداوه‌كانی باكوور. له‌ولاشه‌وه (یه‌كێتی) و هه‌رێمی سه‌وز به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیه‌وه كه‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌ی پشتیوانی كردنی هاونیشتیمانیانمان له باكوور. به‌ڵام هه‌رچی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانن له‌به‌رخاتری برا موسڵمانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان له توركیا بێ ده‌نگن؟!. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌دره‌نگه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی له پشتیوانی كوردانی باكوور ڕاگه‌یاند؟!.
كه‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها (یه‌كێتی) و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی ده‌كات، كه ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ش له‌ڕوانگه‌ی دژایه‌تی كردنی بۆ پارتی و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی ئێرانی توركی دانه‌بێت و له ڕوانگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییانه‌و كوردانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت؟!. هه‌روه‌ها هیوادارم گه‌ر سبه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشدا هاوشێوه‌ی روداوه‌كانی باكووری كوردستان جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی سیاسیی مه‌ده‌نیانه گڵپه‌ی سه‌ند، (یه‌كێتی) هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستاكه‌ی بۆیان هه‌بێت و كوردانه و دوور له حیزبیانه‌و سیاسه‌تی هه‌رێمی پشتیوانیان لێ بكات؟؟؟!!!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه بێ هه‌ڵوێسته‌كانی تری كوردستانه، كه جارێكی تر ئه‌وه وێنا ده‌كه‌نه‌وه كه ڕیمۆد كۆنتڕۆڵی حیزبه‌كانیانن و هاوشێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانیان بێ هه‌ڵوێستن، كه‌واته ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری بیر‌و هزری حیزبایه‌تین، نیو ئه‌وه‌نده له‌ژێر كاریگه‌ری بیری كوردایه‌تی دانین و خاڵین له خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. بۆیه ده‌بینین حیزبایه‌تی ئێستا خاڵیه له كوردایه‌تی و لێوان لێوه له موزایه‌ده‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی و كه‌سی.
كه‌واته حیزبایه‌تی و كوردایه‌تی فڕیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌ماوه، چونكه له‌و زه‌مه‌نی ئێستادا حیزبایه‌تی پێمان ده‌ڵێت: ئه‌وه سیاسه‌ته‌و نابێت خۆمان تووشی كێشه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین و ده‌بێت ئاگامان له به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و كه‌سیه‌كانمان بێت و ئه‌وه‌شی دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزب بوه‌ستێته‌وه ئه‌وه ناماقوڵی فه‌رمووه؟؟؟!!!. ئه‌وه‌ش له‌ئاكامدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌رده‌وام له خه‌می نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی پاكدا بێت، نابێت ریمۆد كۆنتڕۆڵی بیر‌و هۆشی حیزبه‌كه‌ی بێت؟؟؟!!!. به‌ڵكو پێویسته له‌ناخه‌وه باوه‌ڕی به‌كوردایه‌تی و خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
د. هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود ئه‌مه‌ریكا
2-11-2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست