وەزیرە ٣٠ هەزار دۆلاریەکانیش پەیدابوون
Sunday, 03/08/2014, 12:00
1971 بینراوە
بەپێێ هەوالەکان و بە بڕیاری نیچیر ، قوباد بۆ هەر وەزیرێک کەمالی لەدەرەوەی هەولێر بێت، ٣٠ هەزار دۆلاریان بۆ سەرف دەکرێت، ئەویش بۆ کرینی کەل و پەلی ناوماڵ، کە دەکاتە موچەی ٥٣٢٨٠ خاوەن پیداویستیە تایبەتیەکان، ئەمە جگە لەو ڤیلا پلە یەکانەی، کە دەدرێتە پەرلەمانتار و وەزیرەکان، لەگەل موچەی ٨ ملیۆن دینار و دەیان دەستکەوتی تری مادی، لەوانە سەفەر و سەردانیان بۆ دەرەوەی وڵات، کە بۆ هەر شەوێک ٤٠٠ دۆلار، ئۆتۆمۆبیلی دوامۆدیل ....... هەموو شتێکی تر، بەهۆی ئەوەی ئەم بەرێزانە بوونەتە پەرلەمانتار و وەزیر، ئیتر بە ئارەزووی خۆیان لە باتی ئاو بۆ خۆشۆرین، رەنگە دۆلار بە خۆیاندا بکەن، بەئارەزوی خۆیان شڵپ و هوڕیانە بەو دەستکەوت و پارانەی کە پێیان دەدرێت، چونکە ئەمانە نوێنەری خەڵکی و هەژارانی گەلن!
ئەو دەستکەوتانەی سەرەوە ، ٢٣سالە هەموو ئەو پارتانەی بەشداری پەرلەمان و حکومەتیان کردووە بەناوی یاساوە لەپارەی خەڵک دەدزن و پێیان دەدرێت. لەولاشەوە لە کاتی دەنگدان و پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکاندا لەسەر تێڤێ، باس باسی مافی گەل و داهاتی هەژارانە.
لە ولاتانی رۆژاوا ئەو ژیان و خەرجیانە بۆ خەلکانی بەسالاچوو، خاوەن پێداویستە تایبەتیەکان تەرخان دەکرێت، لەم بارەوە سەیری ئەو بابەتە بکەن:
لە ولاتێکی وەک سوید موچەی پەرلەمانتاران زۆر ئاسایە تەنانەت وەک موچەی خەڵکیە بەئاستی ئەندازیاریک کەمتر بێت زیاتر نییە. پەرلەمانتارانی سوید ئەوەی بزانم ٣٨هەزار کرۆنیان بۆ دەمینتەوە (٥٣٠٠) دۆلار پەرلەمانتارانی پارتی چەپ ١٠ هەزار کرۆنیشی دەدەن بەحیزبەکەی خۆیان واتا ٤٠٠٠ دۆلار موچەیانە ، لەکاتێکدا نە خانو ، نە ئۆتۆمۆبیل، پارەی پێشتر و دواتر و ٣٠ هەزار دۆلاری، تەنیا ئەوانەی لەدەرەوەی ستۆکهۆلم دەژین شوقەیەکی بچوکیان بە کرێ لەپەرلەمان پێدەدرێ کەتەنیا شوێنی خۆیانە، دوایی لێان دەسەندرێتەوە. ئەو پارەیە زۆر نییە، بەڵکو بۆ ولاتێکی وەک سوید لەئاستی ژیان و خۆشگوزەرانی مام ناوەنجی دایە. واتە لەگەڵ کوردستاندا بەراورد ناکرێت.
پێشکەشکردنی ٣٠ هەزار دۆلار لەلایەن (نیچیر و قوبا)، کە ئەم دوانە دەیبەخشن، جگە دریژەی ئەو فەسادیی و دزیی یاساییەیە، کە بەرپرسان بۆخۆیانیان دابین کردووە و لەکاتێکدایە هەموو دامودەزگانای کوردستانی باشوور لە گەورەترین قەیرانی ئابوری و نەبونی موچە بۆ فەرمانبەران دەژی، هیج هیز و پارتێکیش ئەو بوێرییەی نییە کار بۆ وەستانی ئەو یاسایە بکات، چونکە لەگەل ئەو دروشمانەی بەرزیان کردۆتەوە کە پێش لەهەلبژاردن دەیان پەرلەمانتار راستگۆ نەبوون، کە پەیمانیان دا، ئەگەر دەرچن ئەوا دەستکەوتەکان رەت دەکەنەوە، بەلام لەبواری پراکتیکی تا ئەمرۆ یەک پەرلەمانتار کۆی ئەو دەستکەوتانەی بۆیان دابین کراوە رەتی نەکردۆتەوە!
شایەنی باسە کە تەواویش دەبن هەریەکەی ٤٩ ملیۆن دیناریان پێدەدری جگە لە موچەی خانەنشینی.
دابینکردنی ئەم هەموو موچە و خانووەی بۆ نمونە هی چوار وەزیرەکەی گۆران لەهەوالیکی کەی ئین ئیندا رایان گەیاندبوو، کە ئەوان ئەو پارەیە وەرناگرن بەلکو داوایان کردوە لەبری پارەکە کەلوپەلی ناومالیان بۆ بکرن، بەلام ئەمرۆ لە هەوالی تردا هاتووە کە ئەوهەوالە نادروستە بەلکو ئەوان تائیستا رەتیان نەکردۆتەوە
بەمەش گۆران رووبەروی گەورەترین قەیرانی بێ باوەڕیکردنی پەیمانی پەرلەمانتار و وەزیرەکانی لای خەڵک دەبێتەوە، وەک دەبڵمورالی لای خەلک دەناسرێن ، چونکە پەرلەمانتارەکانی خولی پێشوشیان پەیمانیان دا ٤٩ ملیۆنەکە بکەنە کۆمەک بۆ خێرخوازی دواتر ئەوەی زانرا راستیان نەکرد. بەمەش هەرچی کارێکی باشیشیان لەپەرلەمان کردبوو خۆیان و بزوتنەوەکەیان ناشیرین و رەشکردەوە، ناویشیان چووە ناو پەرتوکی تالانچیەکانی وڵات.
بەکورتی پیوەری راستگۆیی هەر پەرلەمانتار و وەزیڕیک بەقسە و کارەکانی لەخۆشەویستی بۆ نیشتمان زۆر ناناسرێ ، بەلکو راستگۆیی لەوەوە سەرچاوە دەگرێ تۆ بۆ دەستکەوتی خۆت ئامادەی قوربانی بەو بەشە بدەی کەپیت دەدرێ لە دزینی داهاتی خەڵک.