کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی.. ڕاپه‌ڕین بۆ ڕاماڵینی دیکتاتۆره‌کانه‌ نه‌ک بۆ داواکردنی مۆڵه‌ت لێ ی!

Thursday, 31/03/2011, 12:00


بارزانی به‌ ده‌ستێکی ده‌ستی خستۆته‌ بینه‌قاقای هه‌ولێر و ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌ده‌سته‌که‌ی تریشی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سلێمانی و شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان ده‌کات که له‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وپڕتاوانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی راپه‌ڕیون و خۆپیشاندانی شارستانی یانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ بۆ داواکردنی مافه‌سه‌ره‌تایی یه‌کانی خۆیان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌م دووبه‌ڵایه‌ی کوردستان، نه‌ک ته‌نها پێشێل ده‌کرێت به‌ڵکو به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ سه‌رکوتیان ده‌که‌ن و کوشتن و بڕین ده‌که‌ن...!!‌
ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌ ده‌نگی ساخته‌ دروست بوون و هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی یان نی یه‌، ئیتر چۆن له‌ ڕووت یه‌ت باسی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی یاسابی بکه‌ن...!! ئه‌وه‌ی یاسا پێشێل ده‌کات و بڕوای به‌ یاسا نی یه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ وئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ‌ گه‌نده‌ڵ وپرتاوانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان..!!
ئه‌مه‌ خاڵی هاوبه‌شی هه‌موودیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ بۆیه‌ خه‌ڵکی ناڕازی ئه‌و ووڵاتانه‌ لێ یان ڕاپه‌ڕیۆن و له‌ تونس و میسر بێ داواکردنی مۆڵه‌تی یاسایی و به‌ خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین ده‌سه‌ڵاتیان ڕاماڵی و ئێستا له‌هه‌وڵی داڕشتنی بناغه‌ی یاسایی دیموکراتین له‌ ووڵاته‌کانیاندا!
ئه‌م گه‌رده‌لوولی ڕاپه‌ڕین وگۆڕینه‌ بێ مۆڵه‌تی یاسایی، ده‌سه‌ڵاتی یاسا جێگیر ده‌کات...!!

وه‌ک خۆشتان ئاگادارن له‌ لیبیای قه‌زافی دیکتاتۆری مامۆستاتان خه‌ڵک بێ مۆڵه‌ت ڕاپه‌ڕین و وا ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی به‌ره‌وکۆتایی ده‌به‌ن....ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی ناوچه‌که‌ که‌..نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و .ئه‌مریکاو ئه‌وروپا نه‌ک به‌س ته‌نها به‌ قسه‌ پشتگیری شۆڕشگێڕان و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و ده‌که‌ن به‌ڵکو به‌کردارو هێرشی سه‌ربازی و چه‌ک پشتگیری یان ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری قه‌زافی هاوڕێتان...!! ئه‌مرێکا و زۆرووڵاتی ئه‌مرێکیش هۆشداری یان داوه‌ به‌ ئێوه‌ش که‌ ڕازی نابن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ ‌هێزی چه‌ک و سه‌رکوتکردن دژی خۆپیشێندانه‌کان بن...!!

پێمان ناڵێن له‌ کام بڕگه‌ی یاساکه‌تاندا هاتووه‌ که‌ پارته‌کان میلیشیای چه‌کدار یان هه‌بێت وباره‌گای چه‌کداریان له‌ ناوشاره‌کاندا دابنێن بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی گه‌نچ و منداڵی ئه‌م کوردستانه‌ که‌ خوازیاری ئازادی و ژیانێکی باشترن وه‌ک مرۆڤ....!!
له‌ 17 ی شوباته‌وه‌ خه‌ڵکی سلێمانی و شارۆشارۆچکه‌کانی تری کوردستان له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری و ده‌سه‌ڵاتی نایاسایی ئێوه‌ ڕاپه‌ڕیون و خوازیاری ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تین بۆ گشت مرۆڤه‌کانی ئه‌م ئه‌وڵاته‌ی که‌ مافیاکانی ده‌سه‌ڵات کردویانه‌ به‌ دۆزه‌خ!
ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی، که‌سانی ئازادیخوازو له‌خۆبوردو دڵسۆزو جۆنه‌ویست و خه‌مخۆری گه‌ل و ئێستا و داهاتووی ئه‌م ووڵاته‌ وێرانکراوبێ ما ف کراوه‌ن له‌لایه‌ن ئێوه‌ی مشه‌خۆر و خۆپه‌رست و دیکتاتۆرو تاوانباربه‌ زۆر خیانه‌تی گه‌وره‌ی ستراتجی وه‌ک 31ی ئابی 1996..!!
ئه‌وه‌هه‌ر ئێوه‌ نه‌بوون دوێنی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆکی تیرۆریستی تورکیای فاشیست و تاوانبار و دژه‌کوردتان هێنا بۆ هه‌ولێروله‌به‌رچاوی کامێراکان بێ ڕێزی به‌ خۆت و خه‌ڵکی کوردستان کرد به‌وه‌ی که‌ناوی تۆی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نه‌هێناو له‌ هه‌مووقسه‌کانیدا ووشه‌ی کوردستانی لابردبوو! هه‌رچه‌ند میدیا درۆزن و ڕووزه‌رده‌که‌تان به‌هه‌ڵه‌ و درۆ قسه‌کانی ئه‌ردۆغانیان وه‌رنه‌گێراو بێ شه‌رمانه‌ ده‌یانووت" به‌ڕێزی ده‌فه‌رموێت...خۆشحاڵم که‌ئه‌مڕۆ ....له‌ هه‌رێمی کوردستانم و میوانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و...." به‌م درۆشاخدارانه‌یان ده‌یانویست ڕووی دیکتاتۆری و فاشیستی سه‌رۆکی تورکیا و سیاسه‌تی تورکی جوان بکه‌ن، وه‌ک پێمان بڵێن ئه‌وه‌ پارتی کرێکاران و کورد خۆیه‌تی خراپن و باش نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ک ئێمه‌ که‌ڵک له‌م ووڵاته‌ دیموکراته‌ وه‌ربگرن....!!
ئه‌وه‌ی یه‌ک تۆز هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ تورکدا کردبێت...به‌چه‌پ و ڕاست و دینی یه‌کانیانه‌وه‌....دژی مافه‌کانی کوردن له‌ تورکیا...!! ئه‌وان کورد به‌نه‌فام له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن!!
کورد نه‌فام نی یه‌...به‌ڵکو سه‌رکرده‌ی نه‌فام و خۆپه‌رست و خۆبه‌که‌مزانی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌یه‌ بۆیه‌ تائێستا به‌سه‌ربه‌خۆیی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌، له‌هه‌مان کاتیشد هه‌ندێک مافی گرنگیشمان له‌کیس چووه‌ له‌ عێراقدا...!!
تائێستا سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی ئازادی خاتریان گرتوون به‌ ئاشتی یانه‌ خۆپیشاندانیان کردووه‌، به‌ڵام له‌مه‌و دوا گه‌ر ئێوه‌ هیچ وه‌ڵامێکتان نه‌بێت و هه‌وڵ بده‌ن له‌ڕێگای حکومه‌تی حیزبه‌کانه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان کپ بکه‌ن و سه‌رکوت بکه‌ن وپاشان هه‌ڵسوڕاوان وئازادیخوازانی رووبه‌ڕووی دادگاکانی حیزبه‌کان بکه‌نه‌وه‌..!!
ئه‌وابه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌تان به‌نزین ده‌که‌ن به‌ ئاگری شۆڕشی نێرگزی کوردستاندا که‌ به‌سووتاندن و فه‌وتانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ کۆتایی دێت...!!

هه‌ربژی ڕاپه‌ڕین وشۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و جێگرکردنی ئازادی یه‌کان و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسایه‌کی شارستانی بۆهه‌مووان..!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە