باندیکى مافیا دەستی بەسەرKNN دا گرتووە
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
KNN لە نێوان پڕوپاگەندەى ئازادیى ڕادەربڕین و لیستە رەشەکەیدا
ئامادەکردنى: ناسح عبدالرحیم/ هەڵەبجەى شەهید
پروپاگهندهی ئازادیی و له ههمانکاتدا دروستکردنى لیستى رەش له ناو بزووتنهوهیهکدا که خۆی به ئۆپۆزیسیۆن دهناسێنێت و کهناڵیکی تهلهفیزیۆنی, سایت و میدیاکی ههیه، نه تازهیه و نه جێگای گومانه، بهتایبهتی بۆ ئهوانهی که له نزیکهوه مامهڵه لهگهڵ واقعی ئهو بزووتنهوهیهدا دهکهن، لهبهر ئهوه کهسیش بهلایهوه سهیر نهبێت، چونکه (بلاک لیست) دیاردەیەکى باوى نێو میدیاى کوردستانە،بەتایبەتى میدیاى حیزبى، لیستى ڕەش جاران لەلایەن ئەو دەسەڵاتدارە سیاسیى و ئەمنى و سەربازیانەوە دادەنرا بۆ نەیارەکانیان یان لەلایەن حیزبیکەوە بۆ هەندێک لە کادر و ئەندامانى حیزبى ڕکابەرى خۆی کە هەرکەس کەوتبایەته نێو ئەو لیستانەوە بە تیرۆرى جەستەیی کۆتایى بەژیانى دههات، ههڵبهته گۆڕانیش چونکه کۆنه جهلالیی و یهکێتییین، ههر ههمان کلتوری ئهو حیزبانهیان ههیه ، ناکرێت وا بزانین که ئهمانه له ئهستێرهیهکی دیکهوه به پاک و پوختیی کهوتوونهته نێو باوهشی کۆمهڵگای کوردییهوه و پهیامی جوان و مرۆڤدۆستانهیان پێیه و کۆمهڵگا له ناشرینییهوه بهرهو جوانی دهگۆڕن، لە ئێستادا میدیاى کوردى شوێنى لیژنەى ئیغتیلاتى جارانى گرتووەتەوە بەڵام تەنها گۆڕانکاریەک ئەوەیە کە تیرۆرەکە لە جەستەیەوە گۆڕاوە بۆ تیرۆرى مەعنەوەى و رۆحى، ههروهها تیرۆرى کەسایەتى بوونى لستى رەش واتە لیستى باکۆت کردنى کۆمەڵێکى زۆر لە نووسەران و رۆزنامەنووس و رۆشنبیران لەلایەن بەڕێوبەرانى کەنالى کەئین ئین بووەتە جێگەى قسەلهسەرکردن و نیگەرانیەکى زۆر، بۆ نمونه ماوهیهک چهند ههفتهیهک لهمهو پێش نهبهز گۆران خرایه لیستی رهشهوه و دهیان پروپاگهندی ناشرینی ئهخالقیشیان بۆ دروست کرد، تهنانهت ویستیان کوردستانپۆست لهوه بگهیهنین به ناوی خوازراوهوه چهند نووسینێکیان دژی نهبهز ناردبوو، بهڵام کوردستانپۆست ئهمهی بۆ بڵاونهکردنهوه، ههڵبهته به لاى ئەو کەسانە دروست کردنی فایل و لیستی رهش، ههنگاوێکه له گرده و له ناو خودی کهناڵی کهی ئێندا که دهیانهوێت شێوازێکى نوێى کارکردن بهینتە ئاراوە، ئهمهچى دەگەیەنێت لەلایەک ئهمانه پروپاگهندهی ئازادىی دهکهن و لەلایەکیتریش لیستى رەش بۆ نهیار و ناحهزانی خۆیان و سانسۆرى ئازادىی ڕادەربرینى کۆمەلێکى تر دهکهن؟ ئهمه لای زۆرى خەلک بۆخۆى گەورەترین پرسیارە لەسەر ئەم کەناڵە .
ئیستا کەئین ئین وەک جاران بە مینبەرى خەڵک ناناسرێت، چونکە ئەم کەناڵەش وەکو کەنالەکانى دەسەڵات وایە، قسەى ئەو حیزبە دەکات، نەک قسەى دڵى خەڵک، سەرەڕاى ئەوەش دەوترێت کەئین ئین و بەشیک لەستافى ئەو کەناڵە کار بۆ بەرپرسەکان و کوتلەکى ناو گۆڕان دەکەن، هەوڵى بهرزکردنهوه و ناساندنی کۆمەڵێک خەڵک دەدەن بەتایبەتى لەناو کوتلەکانى فراکسیۆنى گۆران لە پەرلەمانى کوردستان ئەو شتە بەزەقى دیارە.
چالاکەوانێکى خۆپیشاندانەکانى سەراى ئازادى کە ئەندامى ئەنجومەنى سەراى ئازادبوو بەم شێوەیە باس لە لیستى رەشهکهی KNN دهکات و دەڵێت :
من دڵنیام لهوهی لیستێکی بایکۆت کراو لهو کهناڵه ههیه که دابهشدهبن به سهر دوو گروپدا:
گروپێکیان ئهو کهسانهن که "حیزبی" نین واته ئینتیمایان بۆ گۆڕان نیه و ئهوان دهڵین بۆ ئهمانهبهرزبکرێنهوه و بایهخیان زیاتر پێبدریت، که ببنه هۆی بچووک نیشاندانی کادرهکانی خۆیان، تهسهور دهکهم کۆلکه ڕۆشنبیرهکانی ناو ئهو بزوتنهوهیه بهو ئاڕاستهیه کار بکهن: نمونهی ئهمهیان بایکۆتی فاروق رەفیقى هاوریم که له هیچ یهک له مهسهله گرنگهکان پهیوهندی پێوه ناکهن بهڵکو پێدهچێت ڕێبین هەردى بڕیار بدات کێ قسه بکات و ئهوهلیاتیش بدرێت به مهریوان و ئاراس....
گروپی دووههم ئهو مێنتاڵتی حیزبی بوونهیه که حیزبه شمولیهکان ههیانه که ئهوان کهناڵیان بۆ خۆیان دامهزراندوه چۆن و بۆچی ڕێگا به خهڵکانێک بدهن ڕهخنه له حیزبهکهیان بگرن بۆیه باشترین کارێک ڕێگه نهدانه پێیان. لهم هاوکێشهیهدا ڕاسته کهسانی وهک کاک نهوشیروان و ڕێبین و هوشیار ڕۆڵیان ههیه لهم سیناریۆ قێزهونهدا بهڵام کێشهکه له دونیا بینیهکهدایه نهک له کهسهکاندا.
چاودێرى میدیاکانى گۆڕان کەپێى خۆش نەبو ناوى بنوسرێت، لەبارەى لیستى رەشى میدیاکانى گۆڕان بە(تاک)ى راگەیاند: بونى لیستى رەش یان (بلاک لیست) بەڕونى لەمیدیاکانى گۆڕان دەبینرێت، هەرکەس چاودێرى میدیاکانى گۆڕان بکات بەئاسانى لەوە تێدەگات، سەیر نیە، بۆچى هەندێ رۆژنامەنوس و نوسەر ماوەیەک زوو زوو دەردەکەون و لەمیدیاکانى گۆڕانەوە،هەندیکیتر هەرگیزرێگە بە دەرکەوتنیان نادریت، ئەکرێت لەفەترەیەکى کەمدا ئەم قارەمانانە ببنە خائین و خۆفرۆش؟ هەزاران تۆمەتى بۆ دروست دەکەن، ئایا دەتوانین ئەم عەقڵیەتە بەعەقڵیەتێکى تەندروست ناو ببەین و لەوەش سەیرتر ئیدیعاى گۆڕان بکات؟ئەمە ئەو کارەساتەیە کەمیدیاکانى گۆڕانى گرتووەتەوە، جا پرسیارەکە ئەوەیە ئەم کەلتورە لەکوێوە هاتووەو بۆچى چارەسەر ناکرێت؟وتیشى: ئەوەندەى من خوێندنەوەى بۆ دەکەم، خۆشتان ئاگادارن زۆربەى میدیاکارەکانى بزوتنەوەى گۆڕان پێشتر لەمیدیاکانى یەکێتى ئیشیان کردووە، هەندێکیان لەهەڵبژاردنى 2009 لەمیدیاکانى یەکێتیەوە هەمو هێرشێکیان دەکردە سەر گۆڕان، کەچى پاش ماوەیەک یان لەهەڵبژاردنى 7/3/2010 هەندێ ئەمانە دێنە ناو میدیاکانى گۆڕان و بەتوندى هێرش دەکەنە سەر یەکێتى، ئەمە بۆخۆى هاوکێشەیەکى سەیروسەرمەرەیە، تەنها مەگەر میدیاکارەکان و سەرکردەکانى گۆڕان ئەم هاوکێشەیەمان بۆ شیکار بکەن.
ئەو چاودێرەى میدیاکانى گۆڕان لەوەش ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هەندێ لەمیدیاکارەکانى گۆڕان ئەگەر پیاوى کەسێک نەبن ناتوانن بمێننەوە، وتى: بەلاتانەوە سەیر نەبێت هەندێ لەبەرپرسانى میدیاکانى گۆڕان بەحوکمى ئەو کەلتورەى لەناو یەکێتیەوە هێناویانە، ئەگەر پیاوى کەسێک نەبن، ناتوانن بمێننەوەو پارێزگارى لەپۆستەکەى بکات، بەردەوام درێژە بەم کەلتورە دەدەن، بەتایبەتى بەڕێوەبەرى کەناڵى(کەى ئێن ئێن)، چونکە بەردەوام لەناو یەکێتیش ئەم برادەرە لەکۆسرەت رەسول نزیک بووە، تەنانەت بەم دواییەش لەچاوپێکەوتنێکدا نایشارێتەوە زۆر روقایمانە دەڵێت: بەئۆتۆمبیلى (کەى ئێن ئێن) سەردانى ماڵى کۆسرەت رەسوڵ دەکەم، دەى ئەگەر ئێوە بەتایبەتى کەناڵەکەتان هەمو خەڵکى سلێمانى کردووە بەدوو بەرەو دژى یەک هانیان دەدات، تۆچى دەکەیت لەگەڵ کۆسرەت رەسول؟ خۆ ناکرێت پێمان بڵێین من پەیوەندى نێوان گۆڕان و یەکێتى ئاسایى دەکەمەوە؟ یان ئەمە ترسى ئەوەیە ئەم برادەرەیە لەوەى ئەگەر رۆژێ لەناو گۆڕان نەما یان پشتەکانى رویان لێوەرگێڕا، بۆ ئەوەى شوێنى خۆى هەربمێنێت، ئەوە ئیتر واز لەو زەوى ئیمتیازانە بێنە لەناو یەکێتى وەرى گرتووە.
ئەو چاودێرەى میدیاکانى گۆڕان زیاتر لەسەر کەناڵى کەى ئێن ئێن دەوەستێت و دەڵێت: ئەوەندەى من ئاگادارم دنیا سکاڵا گەشتووەتە نەوشیروان مستەفا، بۆ لابردنى وشیار عەبدوڵا، بەڵام نەوشیروان مستەفا پێى وتون تاقەتى ئەم هەمووە کێشەیەم نەما، لەدروستبونى ئەم کەناڵەوە چەند بەڕێوەبەرێکتان پێ گۆڕیوم، بۆیە هەر وشیار دەبێت و هەر وشیار، ئیتر نامەوێت گوێم لەسکاڵاى کەس بێت، وشیاریش خوا هەڵناگرێت بۆ مانەوەى لەپۆستەکەى گەمەکەرێکى زۆرباشە، دەزانێت چۆن بەبیانوى دیدارى تایبەت و بەرنامەى روبەڕووە خۆى نزیک دەکاتەوە لەکەسە خاوەن پێگەکانى گۆڕان، هەمو ئەمانەش تەنها لەپێناو پێگەى خۆى مانەوەى خۆى دەیکات.
وتیشى: بەشێکى زۆرى میدیاکارەکانى گۆڕان، هەر چۆن پێشتر لەناو میدیاکانى یەکێتى کارییان کردووە، دواتر هاتونەتە لاى نەوشیروان مستەفا و هەندێکیان چونەتە لاى دکتۆر بەرهەم، دورنیە لەهەرکاتێکدا بێت ئەمانە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەى پێشوترییان، هەربۆیە لەتوندترین گەمەدا کە هەمو خەڵکى کوردستان دەکەن بەگژى یەکتردا، خۆیان شەوانە لەیانەکانى خواردنەوە لەگەڵ یەکێتیەکان دەخۆنەوە، ئیتر ئەوان چ کارییان بەشەڕى خەڵک هەیە، گرنگ ئەوەیە ئەوان پارەى خۆیان وەربگرن.
نوسەرو ڕۆژنامەنووسى سەربەخۆ سەباح عەلی قارەمان لە وتاریکیدا کە لەسەر بەیجە تایبەتیەکەى خۆى بلاوى کردووەتەوە بەناونیشانى(ئایە ئەزانن چی ئەگوزەرێت لە کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێن؟زۆر بەووردى باس لەو کانەڵەو شیوەى کاکردنى دەکات پێى وایە سەفقەیەکى زیر بەژیرى هەیە ەنێوان بەریوبەرى کەئین ئین و سەرنوسەرانى هاوولاتى و ئاوینە و لڤین دەنووسێت"پێشکەی ئەمەوێت ڕەخنەکانم لەوەوە دەست پێبکەم بۆچی هەریەکە لە رۆژنامەی ئاوێنە، هاوڵاتی، گۆڤاری ڵڤین، ئێن ئاڕتی، هیچ گەندەڵیەک لە سەر کەناڵی کەی ئێن ئێن بڵاو ناکەنەوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسانە هەموویان لەگەڵ هوشیار عەبدوڵای بەڕێوەبەری کەی ئێن ئێن رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئەوان هیچ لەسەر کەناڵەکە بڵاو نەکەنەوە، ئەمیش لەبەرامبەردا زوو چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرنووسەری گوڤاری لڤین و هەردوو ڕۆژنامەی ئاوێنە و هاوڵاتی بکات.
کەناڵى کەئین ئین باندیک دەستى بەسەردا گرتووە:کەناڵی کەی ئێن ئێن باندێکی مافیای دەستی بەسەرا گرتووە و بە کەیفی خۆیان تەسەڕوف بەو کەناڵەوە ئەکەن لە رووی هێنانی، کارمەند لابردنی، درووستکردنی باندێکی جاسوسی، چاوپێکەوتن لەگەڵ کێ بکەن، کێ بخەنە لیستی رەشەوە بە هاوکاری خودی نەوشیروان مستەفا، لە گەڵ کام کوتلەی ناوگۆڕان خۆیان نزیک بکەنەوە و کە نزیکە لە نەوشیروان مستەفاوە بۆ ئەوەی شەکوایان بۆ بکات و پاڵپشتیان بێت ئەوانە چەندین شتی تر.
واسیتەو ناسراوى و کلک گرێدان مەرجى بەشدابوونتە لەو کەناڵەدا
ئەگەر بیەوێت چاوپێکەوتنی لەگەل سازبکرێت لە کەناڵی کەی ئێن ئێن ئەبێت بروات ببێت بە ئەندام پەرلەمانی سوید یەکسەر چاوپێکەوتنی لەگەلدا ئەکرێت، ئەویش ئەبێت بەڕێوەبەر یەکسەر دەعوەت بکات بۆ سوید لە پاداشتی ئەوەدا، یان ئەگەر چاکەت و پانتۆڵ ببەیت بۆیان ئەوەیش ئەبێت، یان ئەبێت خۆت بکەیت بە کۆیلەی یەکێک لە کوتلەکانی ناو گۆڕان بۆ ئەوەی داکۆکیت لێ بکەن،یان زۆر نزیک بیت لە نەوشیروان مستەفا و قسەت رەواجی هەبێت لای، ئەوانەو چەندین شتیتر، ئەگەر ئەو سیفەتانەت تێدا بێت کێشە نیە تۆ گەمژەترین کەس بیت یان کۆیلەترین کەسبیت یان خاوەنی فیکر و بیرکردنەوە تێروانینی خۆتیش نەبیت ئەوە ئاسایە، خۆیان مکیاجت بۆ ئەکەن و وەکو ژەهر بە مۆزەوە دەرخواردی هاوڵاتیانی کوردستانی ئەدەن،ئیتر کێشەیان نیە ئەو ژەهرە چی بەسەر خەڵکدا ئەهێنێت، جا قوڕ بەسەر ئەوانەی کە ئەو شتانەیان نیە . ئەگەرخاوەنی گەورەترین عەقڵی فەلسەفی بیت، ئەگەر خاوەنی پاشخانێکی گەورەی فیکریبیت، ئەگەر خاوەنی پرۆژەیەکی مەزن و داهێنانێکی گەورە بیت،ئەگەر خاوەنی عەقڵ و مەعریفە و زانستی نوێ بیت، ئەگەر خاوەنی بیرو هزر و تێفکرینێکی مەزن بیت و راست گۆیانە بتەوێت قسە بکەیت، تۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ ناکرێت، تۆ بۆ ئەوان دەس نادەیت، چونکە ئەگەر تۆ بچیتە سەر شاشە قسە بکەیت بچوکی ئەوانیدی ئاشکرا ئەبێت بۆ خەڵک کە لە بەر چاوی خەڵک گەوجێنراون.
باندە سێکوجکەیەکەى کەئین ئین کێن؟
ئەو باندە سێ کوچکەیە کە سەرۆکەکەیان هوشیار عەبدوڵایە و کوچکەیەکیان بڕیار نامیق ە و کوچکەیکی تریان هەردی ئەحمەدە، ئەم سیانە بە کەیفی خۆیان چیان بوێت ئەیکەن کیان بوێت راوی ئەنێن، ئەوانی دی کە بۆڵە بۆڵیانە هیچ نین کۆمەڵێک کەسن بێدەسەڵات وەکو ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتی و پارتی، ئێوە بڕۆن پرسیار بکەن بزانن کێ هەیە لە بەشەکەی هەردی ئەحمەد شەڕی لەگەڵ نەکربێت و راوی نەنابێت، بڕۆن بەپرسن بزانن بڕیار نامیق چۆن بە کەیفی خۆی چی بوێت ئەیکات. ئەویش لەبەر ئەوەی لە گەڵ کاکی بەڕێوەبەر چلەحانێی دەرەوەی گردەکەیان هەیە.
ئەو باندە دەیان کەسی بەتوانا و باشیان لەگۆران و کەناڵی کە ئێن ئێن کرد و ئێستا خەریکی هێنانی خەڵکانێکیدین بە بە کەیفی دڵی ئەوان هەڵسوڕێت و ببێت بە کۆیلەیان.
بە بڕوای من ئەوەی بروای بە گۆڕانکاری حەقیقیە ئەبێت ئەمە قەبوڵ نەکات، ئەوەیش ئەیەوێت هەمان قەوانە کۆنەکە لێرەش لێبدرێتەوە ئەوە با بۆخۆی دەست بە قژەکەیەوە بگرێت نەوەکو بابۆی بشێوێنێت.
رەنگە هەندێکیش من بە تاوانبار بزانن کە بۆچی ماوەیەک بێدەنگیم هەڵبژاردووە دژی فسادەکانی ناو گۆڕان،بێدەنگیم لەوەوە سەرچاوی گرتبوو وتم هیچ نەبێت با ئەم قرۆناغە کە روبەروی ئەو دەسەڵاتە بوونەتەوە رەحمیان پێ بکەێن بەڵکۆ خۆیان باشکرد، بەڵام سودی نیە رۆژ بەڕۆ تا بێت ئەم گۆمە بۆگەنتر ئەکات، بۆیە بە پێویستم زانی و پێشم وایە کاتێتی کە ئەم گۆمە بۆگەنە بشڵقێینم بۆ ئەوەی بۆنەکەی گۆڕانخوازە حەقیقیەکان بیبیستن و بەو بۆگەناوە بەخەبەر بێن و هەڵوێستیان هەبێت. ئەوەی لەسەر من بوو تەنها ئەوەیە کە چیتر بێدەنگ نەبم و هەڵوێستم هەبێت و روونی بکەمەوە بۆ مێژوو،تەئکیدم و وەکو چۆن لەرابردودا باجی وتنی راستگۆی خۆممداوە ئاواش باجی ئاشکراکردنی ئەو راستیانە ئەدەم و باکیشم بەوە نیە باجی راستی وتنەکانم بدەم موهیم ئەوەی نابێت بێدەنگ بم لە وتنی راستی،بەلای منەوە ژیان ئەوە ناهێنێت ئینسان خۆی بکات بە کۆیلەی و خەریکی چەواشەکاری و گەوجاندنی خەڵک بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست