کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چنارى بەناو وەزیرى شەهیدان گاڵتە بە زمانى كوردى ئەكات

Friday, 20/03/2009, 12:00

1429 بینراوە


خانمە سەرلێشێواوەكەى وەزیرى شەهیدان زمانى كوردى بەزمانێكى مردوو وەسف ئەكات هەروەها رەخنەى توندى لە كوردە فەیلیەكانى گرتووە بەم تۆمەتەى گوایا لەهجەیان نەكامڵەو ناتوانن گوزارشت لە مەینەتیەكانیان بكەن ، كوردە فەیلیەكانى كردۆتە هۆكارى باش بەڕێوەنەچوونى كەیسى ((قڕكردنى فەیلیەكان))، لەملاوەش هەورامیەكانى شوبهاندووە بە زمانێكى فارس و ئەڵێ لەهجەى ئەوان كاریگەرى سلبى لەسەر ((كەیسى هەڵەبجە)) هەیە جونكە زمانەكەیان گەواهیدەرە كە هەڵەبجەییەكان سوپاى ئێرانیان هێناوە و رژێمى ئێراقیش بیانووى هەیە كە بەرگرى كردووە لەبەرامبەر هێرشى سوپاى ئێران و هەرئەوانیش كیمیابارانى هەڵەبجەیان كردووە، جنار سەعد ئەم قسانەى لەو كاتەوە كرد كە بەر لە سەفەرەكەى بۆ بەریتانیادا لە نێو ئەم كەسانەى كەبۆ بەڕێكردن چوبون بۆلاى بەمەبەستى باسكردنى دادگایكردنى تاوانباران , خانمى وەزیرى بێمستەوا بەهەموو ئەقڵى خۆى ئەیەوێ فریومان بات و ئەڵى لەبەر نەبوونى زمانێكى یەكگرتووى كوردى هەرگیز ئێمە ناتوانین دەربڕى مەینەتیەكانمان بین ئەم هەموو لەهجەو زاراوەیە لەكوردستان لەنێو زمانى كوردى بە شێواوى هەیە، وەزیر ئەم هەموو بیانوەیشى بۆ خۆدزینەوەیە لە كەیسەكانى دادگاییكردنى تاوانباران ئەیەوێ بەمەیش وەڵامى ئەمەمان باتێ كە بۆ ئەم ماوەیە زیاتر لە سێ مانگ سەرقاڵى خوێندنى كۆرسى ئینگلیزییە لە بەڕیتانیا..!؟ لەكاتێكا لەگەرمەى دادگاییكردنى چەند كەیسێكى گرنگداین تایبەت بە جینۆسایدى بارزانیەكان ، كەیسى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە، قڕكردنى كوردەفەیلییەكان ... كەچى وەزیرە جوانكیلەكەمان گەشتى دەرەوە ئەكا...! ئەوەتانێ بینیمان ئەم ماوەیە بەخۆى و ئەندامانى ماڵەوەى لەگەشتى ئەوڕوپادان، دایكەكەى وەزیر تووشى نەخۆشى نەفسى بووە بردوویانە بۆ ئەڵمانیا كە ئێستاش والەم وڵاتەدایە بەمەبەستى چارەسەركردن بەهۆى ڕەدوو كەوتنى.......، ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ناڵاندنى دەیان بریندار و كەسوكارى قوربانى كیمیاباران و شەهیدان تائێستەیش فەرامۆشكراون...! دیارە وەزیر ((گەلاوێژ))ى دایكى خۆى بەنوێنەرایەتى سەرجەم نەخۆشەكانى خانەوادەى شەهیدانا ناردووەتە دەرەوە و شیفایان بۆ ئەهێنێتەوە...! ((گۆران))ى براى ((چنار)) لە مەلهەكانى وڵاتان ئەگەڕێت بەبیانوى ئەوەى كوڕە شەهیدە براكەیترشى وا ئەچێتە ئوردن بۆ لێزەرى چاو، چنارى وەزیر ئەم نازەیشمان لەسەر ئەكات و ئەڵێ عائیلەى منیش پەرتەوازە بووینە بە هۆى هەڵوێستى كوردایەتیمان،..! سەیرە چ هەڵوێستێكى كوردانەتان.!؟ راستە پەرتەوازەبوون، بەڵام گشت كەسێ لەم وڵاتەیا ئەزانێ كە ئێوە بەهۆى ناكۆكى نێو خانەوادەكەتان و مەغرورى و بەدرەوشتى پەرتەوازەبوون پارەو دزى تێكى بەرداون سەرى لێشَواندوون وا وەكو عائیلەكەى ((سەدام))تان بەسەر یێت ، ئەمەیش تۆڵەى كەسوكارى شەهیدانە لەئێوەى دڕندەو خوێنمژ ئەبێتەوە ، وەزیرێكى گەوج كە نەزانێ قسەمان بۆبكا رەخنەش لە زمانە رەسەنەكەمان ئەگرێ و بەبەشداریكردنى لەكۆرسى زمانى ئینگلیزى لە بەریتانیا دیارە ئەیەوێ بەزمانى ئینگلیزى كەیسى جینۆسایدى كورد بەدنیا بناسێنێ!!؟، بەزمانى كوردى گەلێ كارى چاكت كرد جانۆرەى زمانى ئینگلیزیتە! ، ئائەمەیە نمونەى وەزیرى سەركەوتوو و ماندو نەناس هەك وجاغى ئەمانە كوێربێ كە خێر لە وەزیرى ئەمجۆرە ئەبینن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)