کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی و پارتی سیناریۆی هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی سپێده‌ و په‌یام و KNN یان داڕشتوه‌

Sunday, 10/04/2011, 12:00


رِۆژنامه‌ى هاولاَتى ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ ژماره‌ (721) دا بلاَوى كردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر چه‌ند سینارۆیه‌ك رِیكه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به‌ نارِه‌زایه‌تیه‌كانى شه‌قامى كوردى و یه‌كێك له‌ سیناریۆكانیش داخستنى كه‌ناڵه‌كانى (سپێده‌ و په‌یام و knn)ه‌.
ئه‌و رِۆژنامه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رِابردوو له‌ كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر چه‌ند سیناریۆیه‌ك رِێكه‌وتوون بۆ كۆتایی هێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان و یه‌كێك له‌ سیناریۆكان بریتیه‌ له‌"هه‌وڵدان بۆ داخستنى هه‌رسێ كه‌ناڵى ئاسمانى سێ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌(كه‌ى ئێن ئێن و سپێده‌ و په‌یام)به‌و پێیه‌ى ئه‌م كه‌نالاَنه‌ كه‌ناڵى بینراون و له‌ رِێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌یه‌".
جێى ئاماژه‌یه‌ ده‌سه‌لاَت چه‌ندین جار هه‌رِه‌شه‌ى بۆسه‌ر میدیا ئه‌هلیه‌كان و میدیاكانى ئۆپۆزسیۆن دروست كردووه‌ و كه‌ناڵى سپێده‌ كه‌ نوسینگه‌ى سه‌ره‌كى له‌ شارى هه‌ولێره‌ چه‌ندین جار هه‌رِه‌شه‌ى سوتاندنى ئارِاسته‌ كراوه‌ وه‌ك دووباره‌ كردنه‌وه‌ى سیناریۆى سوتاندنى بنكه‌ و باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ ده‌ڤه‌رى بادینان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە